31/08/2026
ئەمڕۆ دوشەممە (٣١ی ئابی ٢٠٢٦)، بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بە یاوەری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارە بۆ کاروباری کارگێڕی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی کرد .
لەلایەن بەڕێوەبەر و ژمارەییەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیکردەوە کە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی ئارامیی کۆمەڵگە و چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکاندا، وێرای ئەرکی زۆر و کەمی میلاک، دەستخۆشی لە کارەکانی کارمەندەکانمان کرد و پشتیوانی تەواوی ئیدارەی گەرمیانی بۆ دووپاتکردینەوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سوپاسی سەردانەکەی کرد و ئامار و کارەکانی خستەڕوو، هەروەها پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هاوکارییەکانی ئیدارەی گەرمیان لە چارەسەرکردنی گرفتە خزمەتگوزاری و بیناسازییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە ماوەی ڕابردوودا.
#ڕاگەیاندنو #پەیوەندییەکان
۹ی خــەرمـانــان ٢٧٢٦ی کوردی