19/04/2022
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی شۆڕشی کۆماری کوردسان بەبۆنەی هاتنی جێژنی چوارشەمەی سوور..
بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی چوارشەمەی سوور، پیرۆزبایی جێژنی پیرۆزو گەورەی خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدی دەکەم لەناوەی ووڵات و دەرەوەی ووڵات.
بە ناوی خۆم و هاوسەنگەرانم لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان پیرۆزبایی هاتنی جێژنی چوارشەمەی سوور ، لە تەواوی خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدی لەناوەوەی وڵات و دەرەوەی ووڵات دەکەم
هیوا دەخوازم کە ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە ماییەی خۆشی و خۆشحاڵی ئاشتی و تەبایی بۆ هەموو لایەک و پڕ خێروخۆشی بێت.
جێژنی چوارشەمەی سوور لە کاتێکدا دەبێتەوە میوانی خوشکان و برایانی کوردای یەزیدی خەڵکی کوردستان و دەرەوەی کوردستان،
کە بەداخەوە ڕەوشی ژیان و گوزەران و مافەکانی خەڵک لە سایەسەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەک باش نییە، بەڵکوو ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ خراپتریش دەبێ. خەڵکی کوردستان پتر لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، هەم لە مافە سیاسی و مەدەنی و نەتەوایەتییەکانیان بێبەشن، هەم سیاسەتی سەرکوتکەر، گرتن و بەربەست دروستکردن لەبەردەم چالاکییە فەرهەنگی و ڕێکخراوەییەکان بەتوندی درێژەی هەیە. لە تەنیشت گرانی، بێکاری و هەڵئاواسانی ئابوورییش کە تەنگیان بە خەڵک هەڵچنیوە؛ لەو ڕۆژانەدا کێشەی کۆرۆنا، کەمئاوی و بێ ووزەیی کە حکومەت لە چارەسەرکردنیان دەستەوەستانە، هیندەی دیکە باری ژیان و گوزەرانی خەڵکی تووشی کێشە و ئاستەنگ کردووە.
ڕوون و ئاشکرایە کە سەرچاوەی هەموو قەیران و نەهامەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی هۆی سەرەکیی زەوتکرانی هەموو مافە مەدەنی و مرۆییەکانی خەڵکی کوردستانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیاسەتەکانی ئەم حیزبانە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتە و؛ هەتا ئەم دەسەڵاتە لەسەر کار بێ، بارودۆخی ماف و ئازادییەکان و ڕەوشی ژیانی خەڵک لە کوردستاندا لە بەرژەوەندیی ئەوان گۆڕانی بەسەردا نایەت. بۆیە خەبات دژی دەسەڵاتی گەندەڵی و ماڤیایایەتی دەبێ شێلگیرتر لە جاران درێژەی هەبێ و سەرکەوتن لەو خەباتەش هاوڕیزی و یەکگرتوویی هەموو چین و توێژەکانە لە کوردستان و دەرەوەی ووڵات پێویستە.
جارێکی دیکەش لەلایەن خۆم و هاوسەنگەرانم لە شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە پیرۆزبایی هاتنەوەی جێژنی چوارشەمەی سوور لەهەموو خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدی لەناوەوەی کوردستان و دەرەوەی کوردستان دەکەم و هیوای بەختەوەری و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. هیوادارم ئەم جێژنە، ڕۆژانی خۆش و هیوابەخشی بەدوادا بێ و یەک دڵی و خۆشەویستیی زیاتر لەگەڵ خۆی بەدیاری بێنێ.
چۆمان کوردستانی
سکرتێری گشتیی شۆڕشی کۆماری کوردستان
ڕێکەوت19april 2022