ن. بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژی ئافرەتان و خێزان كفرى

  • Home
  • Iraq
  • Kifri
  • ن. بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژی ئافرەتان و خێزان كفرى

ن. بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژی ئافرەتان و خێزان كفرى نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ كفری

13/06/2026

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ۝ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بەناوی بـەڕێز بـەڕێوەبــەر و سەرجــەم ئەفســەر و کارمــەنـــدان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پـرسە و سەرەخۆشی خـۆمان ئـــاڕاســــتــەی (عقــید/برهان محمد اسماعیل )لێــــــپرســــراوی نوسینگەی کفری، دەکـــەین بەبــــۆنەی کـــــۆچی دوای (خوشک) ی بــــەڕێــــزیــــانــەوە، داواکاریــــــن لــە خـوای گـەورە سـەبـووری و ئـارامی بـبـەخشێـت بە خـانــەوادە بەڕێـــزەکەیان و کۆچکـــــــردو بەبەهەشتی بەرین شادبکات..

#ڕاگەیاندن #وپەیوەندیەکان

08/03/2026

مێژووی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان


چه‌ندین بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی رۆژی ٨ی مارس له‌ جیهاندا،‌ به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆتایی سه‌ده‌ی ١٩ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ٢٠ كرێكارانی ژن زیاتر له‌ مه‌یدانی پیشه‌سازی جلوبه‌رگ و كارگه‌كانی رستن و چنیندا كاریان ده‌كرد.

هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێزلێنان بوو لە بیرەوەری خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٥٧، هەلومەرجی دژواری کاری تاقەتپڕوکێن و هەقدەستی کەمی کرێکارانی ژن، کە لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ لە وەڵاتانی خاوەن پیشەسازی شانبەشان لەگەڵ پیاوان هاتبونە بازاڕی کارەوە، ئەوانی ناچار دەکرد ناڕەزایەتی دەربڕن و بێنە کۆڕی خەباتی یەکسانی خوازیەوە.

لەم رۆژەدا کرێکارانی ژن لە کارگەیەکی چنین و ڕستن، دەستیاندایە مانگرتن بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەلومەرجی دژواری ئیش و خراپی هەقدەستیان، بیرەوەری ئەم مانگرتنە لە لای کرێکارانی ئەم بەشە مایەوە و ناڕەزایەتی گشتی لەم بارودۆخە لای ژنانی کرێکار بەردەوام بوو.

٨ی مارسی ١٩٠٨ دووای نیو سەدە، ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی کەتان لە شاری نیۆرک لە ساڵیادی ئەو مانگرتنانە، بەهۆی هەژاری و گوشاری زۆری کار و هەقدەستی کەم دەستیاندایە مانگرتن، خاوەنکار و پاسەوانەکانی کارگەکە بۆ سەرکوتکردن پێشگرتن لە سەرانسەری بونەوەی لە ناو بەشەکانی تر، ئەو ژنە مانگرتوانە لە شوێنەکەی خۆیان دەستگیرکران، بە هۆکاری نەزانراو ئاگر لە کارگەکە کەوتەوە و تەنها ژمارەیەکی کەم دەربازیان دەبێت، ١٢٩ کرێکاری ژن لەو ئاگردا گیانیان لەدەستدا.

یەکەمین ڕۆژی جیهانی ژن لە مانگی مارسی ١٩١١ لە دانیمارک، ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا و ئەمریکا بەڕێوەچوو کە سەرەکیترین داواکارییەکانیان بریتی بوون لە یاسایەک بۆ پاڵپشتی کرێکارانی ژن، مافی دەنگدان و بەژداری لە هەڵبژاردن، دژایەتیکردن شەڕی ئەمپریالیزمی نێودەوڵەتی، هەقدەستی یەکسان بۆ ژن و پیاو لە کاری یەکسان، ٨ کاتژمێر، پشتگری لە دایک و منداڵی ساوا و دیاریکردن لانیکەمی هەقدەست، هەروەها بێجکە لەو داخوازیانە، داخوازی مافی منداڵ لەباربردن و داکۆکی لە دایکان بوو بە زەرورەتێکی گەورە کە ساڵانە بەهۆی نالەباری ئابوری ئەوروپا نزیکەی یەک ملیۆن ژن ناچاربوون منداڵ لەبار بەرن، لەبەر ئەوەی توانایی بەخێوکردنیان نەبوو.

لە ئێستاشدا ٨ی مارس لە زۆربەی زۆری ولاتانی دونیا هەموو ساڵێک ئەم یادە بەڕێوەدەچێت و وەک ڕۆژی ناڕەزایەتی گشتی بە بندەستی و توندو تیژی بەرانبەر بە ژنان، هەر وەها ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە ئاگری ئەم خەباتەیان هەڵگیرسان بۆ باشترکردن دۆخی ژنان.

هەروەها لە زۆربەی وڵاتانی جیهان مافی دەنگدان و بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەشداری هەڵسوڕانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە رەسمی ناسرا، بەڵام هێشتا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە چوارچێوەی خێزان، کۆمەڵگە یان شوێنی کار ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە .

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان .

پەیامی پیرۆزبایی بە ناوی لێپرسراوی نوسینگەمان بەڕێز (عقید/برهان محمد اسماعیل )و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرا...
31/12/2025

پەیامی پیرۆزبایی

بە ناوی لێپرسراوی نوسینگەمان بەڕێز (عقید/برهان محمد اسماعیل )و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی نوسینگەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ی زایینیەوە .
ھیوادارین ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی ئاشتی و بەیەکەوە ژیانێکی ئارام بێت و ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلی کوردو تەواوی مرۆڤایەتی ...
ساڵی بەدیهاتنی ئاشتی و ئارامی بێت بۆ هەموو خێزانێک

02/12/2025

Address

Kifri

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ن. بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژی ئافرەتان و خێزان كفرى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ن. بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژی ئافرەتان و خێزان كفرى:

Shortcuts

Share