03/09/2026
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٥ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی ئاسمانیی کەناڵی کەرکوک، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان، کادیران و تەواوی کارمەندانی ئەم کەناڵە دڵسۆزە دەکەین.
کەناڵی کەرکوک، کە دیاری و بەرهەمی دیدگای نیشتمانیی سەرۆک مام جەلال بوو بۆ کەرکوکییەکان، لە ماوەی کارکردنیدا سەلماندوویەتی کە مینبەری ڕاستەقینەی سەرجەم پێکهاتەکان و دەنگی حەقیقیی شارەکەیە. ئەم کەناڵە بە پەخشکردنی بەرنامەکانی بە هەر چوار زمانی کوردی، عەرەبی، تورکمانی و سریانی، بووەتە سەرمەشقی پاراستنی فرەڕەنگی و چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە، و بەوپەڕی پیشەییبوون و ئەمانەتەوە ڕاستیی ڕووداوەکانی گواستووەتەوە.
وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی ستافی کەناڵەکە، هیوای بەردەوامی، سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی کەرکوک و هاووڵاتیانیدا.
قەیس محەمەد کاکەیی
یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی
—————————
بمناسبة مرور 15 عاماً على انطلاق البث الفضائي لقناة كركوك، نتقدم بأحر التهاني والتبريكات إلى إدارة القناة وكافة كوادرها الإعلامية والفنية والإدارية.
لقد كانت قناة كركوك وما زالت، بصفتها هدية ورؤية وطنية من فخامة الرئيس الراحل مام جلال لأبناء كركوك، منبراً حقيقياً وصوتاً جامعاً لكافة أطياف المحافظة. واستطاعت القناة من خلال بثها باللغات الأربع (الكردية، العربية، التركمانية، والسريانية) أن ترسخ قيم التعايش السلمي والتآخي بين جميع المكونات، ناقلةً الأحداث والحقائق بكل مهنية وأمانة ومسؤولية.
نثمن عالياً جهود جميع العاملين في هذه المؤسسة الإعلامية الرائدة، ونتمنى لكم دوام التقدم والازدهار في مسيرتكم خدمةً لمحافظة كركوك وأهلها الكرام.
قيس محمد الكاكائي
معاون محافظ كركوك للشؤون الإدارية والمالية