بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە

( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِين )بەبۆنەی ‏‎یادی لە دایک بوونی  پێشەوای مرۆڤایەتی تاجی سەرمان نوری چا...
24/08/2026

( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِين )

بەبۆنەی ‏‎یادی لە دایک بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی تاجی سەرمان نوری چاومان سەروەرمان ‏‎پێغەمبەر(محمد) ﷺ پیرۆزبایی لەتەواوی موسلمانی کوردستان و موسلمانانی جیهان دەکەین ...

اللهمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِك على سَيِدنٰا مُحمَّدﷺ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە (پرۆژەی ئاوی بۆگد -كۆیە ) ...بەرواری ٢٢-٨-٢٠٢٦  ڕۆژی شەممە تیمەكانی چاكسازی پڕۆژەی ئاوی بۆگد -ك...
22/08/2026

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە (پرۆژەی ئاوی بۆگد -كۆیە ) ...
بەرواری ٢٢-٨-٢٠٢٦ ڕۆژی شەممە تیمەكانی چاكسازی پڕۆژەی ئاوی بۆگد -كۆیە هەڵسان بە چاككردنەوە و گۆرینی بۆری هێڵی گواستنەوەی ئاوی قەبارە ١٢ ئینج جۆری دكتایل لەوێستگەی گلدانەوەی حەوزی ئاوی مام محمودە دوای ئەوەی شەوی رابردوو یەكێك لە بۆریەكانی قەبارە ١٢ ئنجی جۆری دكتایل توشی تەقین هات هەر ئەمرۆ تیمەكانی پڕۆژەی ناو براو هەڵسان بەگۆڕیننی بۆری شكاو و چاككردنەوەی بۆری هێلی گواستنەوەی ئاو توانرا ئاو بگەیەنرێتەوە حەوزی كێلە خوارە ...

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە (پڕۆژەی ئاوی تەق تەق -كۆیە )هەینی شەوی (١٤/١٥)-٨-٢٠٢٦ كات ژمێر ١١:١٥   تیمەكانی چاكسازی پڕۆژەی ...
14/08/2026

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە (پڕۆژەی ئاوی تەق تەق -كۆیە )

هەینی شەوی (١٤/١٥)-٨-٢٠٢٦ كات ژمێر ١١:١٥ تیمەكانی چاكسازی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق -كۆیە هەسان بە چاككردنوەی پەمپ و ماتۆری قەبارە ٢٥٠ Kw و گۆڕینی چك وەلفی قەبارە ٦ ئینج و گۆڕینی قفلی قەبارە ١٢ ئینج ولەوێستگەی پاڵاوتن لە تەق تەق

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە (سەبارەت بەكێشەی كەم ئاوی و كەمی فشاری ئاو و دواكەوتن وكەمی كاتی ئاو بەردانەو...
02/08/2026

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە
(سەبارەت بەكێشەی كەم ئاوی و كەمی فشاری ئاو و دواكەوتن وكەمی كاتی ئاو بەردانەوە لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوو)

وەك هەموو لایەك ئاگادارە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە بەرپرسیارە لە دابین كردنی ئاو بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی قەزای كۆیە و تەق تەق و ناحیەكانی (ئاشتی ،سێگركان ،سكتان ، ایلنجاغ)و ١٢١ گوندی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان ...
تەنها لەماوەی ٤٨ كاتژمێری رابردوو ٤ دانە پەمپ و ماتۆر بە قەبارەی جیاواز (٢ دانە ٥٦٠ Kw و ١ دانە ٧١٠ Kw و ١ دانە ٢٥٠ Kw لە هەردوو وێستگەكانی بەرهەم هێنانی ئاو پڕۆژەی ئاوی (بۆگد -كۆیە و تەق تەق - كۆیە ) كە سەرچاوەی دابین كردنی ئاون بۆ سەنتەری قەزای كۆیە و بەشیك لە گوندەكان لەكاركەوتن ... لەگەڵ لێك ترازانی بۆری قەبارە ١٨ ئینج لە ناو پڕۆژەی ئاوی تەق تەق -كۆیە لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاو ....سەرەڕای نەبوونی پارە بەهۆی وەستانی پێشنەی مانگانە كە پێشینەی مانگانەی مانگەكانی ٦و٧ / ٢٠٢٦ تاوەكوو ئەم بەروارە ٢-٨-٢٠٢٦ واتە ٦٢ ڕۆژ هیچ پێشینەیەك و برە پارەیەك خەرج نەكراوو بۆ بەڕێوەبەرایەتمان سەرجەم كارەكانمان(چاكردنەوەی پڕۆژەكانی بەرهەم هێنانی ئاو و چاككردنەوەی توری ئاو و قفل و دابین كردنی سوتەمەنی بۆ ئامێر و مۆلیدەكان و چاككردنەوەی ئامێرەكان ....) بەشێوەی قەرز ئەنجام داوە ئەوەی لەتوانامان دابێت نەمان هێشتووە كێشەی كەم ئاوی ڕوو بدات بەڵام هەندێ شكست هەیە وەك ئەوەی لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوو ڕووی دا سەرووی ئیرادەی خۆمانە لە ئێستا دا ٣ دانە پەمپ و ماتۆری پڕۆژەكان كەوتوونەتەوە كار و ئەمشەویش تا وەكو ئیستا تیمەكانم مان خەڕیكی چاككردنەوەی كۆتا پەمپ و ماتۆری پڕۆژەی ئاوی بۆگد -كۆیە ن و تیمێكی ترمان سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆری قەبارە ١٨ ئینجی پرۆژەی ئاو تەق تەق -كۆیە ن و هەوڵ دەدرێت بەزووترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكرێت و بارودۆخی دابەش كردنی ئاو ئاسای بێتەوە...

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە
٢-٨-٢٠٢٦

پڕۆژەی ئاوی تەق تەق _ کۆیەچاکردنەوەی مزەخەی ژمارە(٣) و گۆڕینی سێ بۆربەرین و عەیاردانی بەشارە .
02/08/2026

پڕۆژەی ئاوی تەق تەق _ کۆیە
چاکردنەوەی مزەخەی ژمارە(٣) و گۆڕینی سێ بۆربەرین و عەیاردانی بەشارە .

پڕۆژەی ئاوی تەق تەق کۆیە شەوی ٢٨/٢٩ ی ٢٠٢٦/٧ گۆڕینی ماتۆڕی ژمارە(١) بەماتۆڕی یەدەک وە چاکردنەوەی مەزەخەی ژمارە(٢) بەگۆڕی...
30/07/2026

پڕۆژەی ئاوی تەق تەق کۆیە
شەوی ٢٨/٢٩ ی ٢٠٢٦/٧ گۆڕینی ماتۆڕی ژمارە(١) بەماتۆڕی یەدەک وە چاکردنەوەی مەزەخەی ژمارە(٢) بەگۆڕینی سێ بۆربەرین لەوێستگەی داربەڕوو .
#ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە (پڕۆژەی ئاوی تەق تەق -كۆیە )...تیمەكانی چاك سازی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق -كۆیە هەڵسان بە كردنەوە و ...
27/07/2026

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە (پڕۆژەی ئاوی تەق تەق -كۆیە )...
تیمەكانی چاك سازی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق -كۆیە هەڵسان بە كردنەوە و چاككردنەوەی دەرگای چك وەلفی قەبارە ١٨ ئینج لەوێستگەی وەرگری ئاو ..

ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە ...ئاگاداری خاوەن موڵكەكانی گەرەكی (بایزاغا ،قەڵات ،بەفری قەندی ) دەكەینەوە ئەو خ...
18/07/2026

ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە ...
ئاگاداری خاوەن موڵكەكانی گەرەكی (بایزاغا ،قەڵات ،بەفری قەندی ) دەكەینەوە ئەو خانووانەی كە هاوبەشی ئاویان هەیە یاخوود ئاویان بۆ راكێشراوە سوود مەند بوونە لە ئاو و لەئێستا دا خانوەكانیان چوڵن و كەسی تێدا ناژی و موڵكەكانیان بەكەڵكی ژیان بەسەربردن نایەت بەزوو ترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە بكەن بۆ مەبەستی برینی هاوبەشی ئاوەكانیان چونكە ئەوەی تێبنی كراوە ئاوێكی زۆر لەو گەرەك و ماڵانە بەفیڕۆ دەچێت بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسای یان بەرامبەر دەگیرێتەبەر بەپێی یاسای ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢١ ( یاسای پاراستنی پڕۆژە و تۆرەكانی ئاو وئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان -عێراق ) هەم لەڕێگای دادگاوە و هەم پێبژاردنی دارایان بۆ دەكرێت ....

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیە

١٨-٧-٢٠٢٦

پرسەو سەرەخۆشیبەناوی خوای بەخشندەی میهرەبانبەداخەوە هەواڵی كۆچی  دوایی ( حاجی سلیم حمدامین )ـی  باوکی فەرمانبەرمان ( سیف...
13/07/2026

پرسەو سەرەخۆشی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی ( حاجی سلیم حمدامین )ـی باوکی فەرمانبەرمان ( سیف الدین سلیم ) پێ گەیشت ....
بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆم و تەواوی ئەندازیار و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە تان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین ، لەخوای گەورە داواكارین خوالێخۆش بێت بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكا و دوا ناخۆشی و كۆستی خانەوادەكەتان بێ.

‌ انا لله وإنا إلیەراجعون

ئەندازیار/ هۆگر کیفی أمین
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە

بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیەهۆبەی بیرەکان ...کۆنکریت کردن و دانانی کابینەی ٣×٣ بۆ بیری ئاوی تیشی پاوانان
13/07/2026

بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە
هۆبەی بیرەکان ...
کۆنکریت کردن و دانانی کابینەی ٣×٣ بۆ بیری ئاوی تیشی پاوانان

Address

هەیبەت سۆڵتان ، شەقامی شارەوانی
Koy Senjaq

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share