قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر

قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر لاپەرەی فەرمی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر

ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە بارزان و لە بەیانییەکی زوودا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆسایی...
31/07/2026

ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە بارزان و لە بەیانییەکی زوودا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆساییدکردنی ٨٠٠٠ بارزانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا.

لەم یادە خەمناکەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ جینۆسایدکراوانی بارزانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لەیادمانن و بەوپەڕی ڕێز و شکۆ وە یادیان دەکەینەوە.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

20/07/2026

وتاری بەڕێز غەفور احمد ملاسوار قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی باڵندا - بارزان

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٦، لە گوندی باڵندا لە دەڤەری بارزان، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومە...
19/07/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٦، لە گوندی باڵندا لە دەڤەری بارزان، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەی ئاوی (باڵندا – بارزان) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کرایەوە، کە تێیدا هەریەکە لە بەڕێزان ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەرپرسانی حکومی و حزبی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و پێشمەرگە شۆرشگێرەکان و هەلگرانی میدالیای بارزانی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بەشدار بوون.
جێی باسە لە ساڵی ٢٠١٣ بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە دانرا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش، قەیرانی دارایی، پەتای کۆرۆنا و چەندین بەربەستی ترەوە کارەکانی وەستابوو، تا لەساڵی ٢٠٢٢، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پاڵپشتیی ڕێزدارمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی ڕاسپێردرا بۆ بەدواداچوونی مەیدانی، چارەسەرکردنی گرفتەکان و دووبارە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکە، تاوەکو هاووڵاتیان بە زووترین کات لە ئاوی خواردنەوە سوودمەند ببن. بەڕێزیان دەستبەجێ چەندین سەردانی مەیدانی و زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی شارەوانی و ب. گشتی ئاوی هەولێر و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستپێکرد، بە مەبەستی داڕشتنی پلانێکی خێرا بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەکە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بکەوێتە خزمەت هاووڵاتیان، هەروەها لە لایەن بەڕێزیانەوە، نووسینگە و قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر ڕاسپێردران، بۆ رێکخستنی هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و چاودێری بەردەوامی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە. سەرەنجام لەسەر دەستی ڕۆلە دڵسۆزەکانی ناوچەکە و بە کارامەیی و شارەزایی تیمی ئەندازیاران و ستافی کۆمپانیای (GEG)ئەم خەونەهێنرایە دی و پڕۆژەکە گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
بەتەواو بوونی کارەکانی ئەم پرۆژەیە، ئاوی خواردنەوەی خاوێن بۆ 53 گوندی سنووری قەزاکانی (ئاکرێ، مێرگەسۆر و خەلیفان) دابین دەکرێت و لە هەمان کاتدا چەندین کاریگەری ئەرێنی تر بە دوای خۆیدا دەهێنێت لەوانە: کۆتایی بە قۆناغی سەختی گواستنەوەی ئاو لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ گوندەکان دێت و هاوكات، ٥٠ بیری ئاو لە سنوورەکەدا بە تەواوی دادەخرێن.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
#ڕاگەیاندنی #نووسینگەی

ئاگاداری بۆ شۆفێرانی ماتۆرسکیلەکان بۆگشت ماتۆرسکیلەکانی سنوری قەزای مێرگەسۆر بەناحیەکانی ( گۆرەتوو — شێروان مەزن — مەزنێ...
11/07/2026

ئاگاداری بۆ شۆفێرانی ماتۆرسکیلەکان

بۆگشت ماتۆرسکیلەکانی سنوری قەزای مێرگەسۆر بەناحیەکانی ( گۆرەتوو — شێروان مەزن — مەزنێ — بارزان — پیران)
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەو ماتۆرسکیلانەی بێ سەرەتاین و بێ تابلۆن وە دەستکاری گزۆزیان کردوە یان دەنگیان بەرزە وەمۆلەتی لێخورینی ماتۆرسکیلیان نیە دوا مۆلەت٢٠٢٦/٨/١
دەبێت مەرجەکانی سەرەوە پەیرەو بکەن یان دەبێت بیان فرۆشن بەپێچەوانەوە لە دوای بەرواری دیاری کراو ھەلمەتی گشتی و فراوان دەست پێ دەکات بۆ دەست بە سەرداگرتنی ماتۆرسکیلەکان لە لایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ و مەفرەزە ھاوبەشەکان.

بەشی ھاتووچۆ ی قەزای مێرگەسۆر

24/05/2026

لە پێناو کوردستان

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری تایبەت بە کریستیانان کە لە لایەن نووسینگەی مەلام...
23/05/2026

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری تایبەت بە کریستیانان کە لە لایەن نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی جێبەجێکرابوو لە گوندی هاودیان کرایەوە.

‎له‌ چوارچێوه‌ی دیدگا و ستراتیژییه‌تی نیشتمانیی بەڕێز جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی بنەماکانی پێكه‌وه‌ژیان، ئەمڕۆ شەممە، لە شارۆچکەی هاودیانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کە تێیدا بەڕێز پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان (مار ئاوا)ـی سێیەم، بەرپرسانی باڵای ئیداری، حکومی و ژمارەیەک لە خوشک و برایانی کریستیانی ناوچەکە ئامادەی بوون، کۆمەڵگەی خزمەتگوزاری و هۆڵی (مار ئۆراهام) بە فەرمی کرایەوە.

ئەم پرۆژەیە، پێکهاتووە لە:
- هۆڵێکی شایستە و مۆدێرن تایبەت بە بۆنەکان.
- ⁠ یاریگایەکی وەرزشی.
- ⁠هۆڵێکی داخراوی وەرزشی.
وەک دیاری و سۆزێکی شکۆدار، پێشکەش بە خوشک و برایانی کریستیانی ڕەسەن و دێرینی گوندی هاودیان کرا.

ئەم دەستپێشخەرییە، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی بنەما نەگۆڕ و فەلسەفەی قووڵ و مێژوویی ڕێبازی پیرۆزی بارزانە، کە هەمیشە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، ڕێزگرتن لە فرە-ئایینی و پاراستنی شکۆی مرۆڤی وەک ناسنامەیەکی نیشتمانیی باڵا چەسپاندووە، بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەش قووڵکردنەوەی ئەو مەودا ڕۆحی، مرۆیی و مێژووییەیە کە نەوە لە دوای نەوە، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانیی لەم خاکەدا وەک ناسنامەیەکی جێگیر و نەگۆڕ پاراستووە.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٦

لەژێر ڕۆشنایی ئەمر و ڕاسپاردەکانی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ گرنگیدان بە گەنج و لاوان، لە درێژەی ئەنجامدانی کار و پڕۆ...
29/04/2026

لەژێر ڕۆشنایی ئەمر و ڕاسپاردەکانی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ گرنگیدان بە گەنج و لاوان، لە درێژەی ئەنجامدانی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ خزمەت کردنی هاووڵاتیان، بە بڕیاری بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەیەکی گەورەی وەرزشی وەک دیاری پێشکەش بە لاوان و وەرزشوانانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لقی ١٠ و ٢٦ـی گوڵان کرا، کە پڕۆسەی بنیاتنان و نۆژەنکردنەوەی ١٧ یاریگای وەرزشی لە خۆ گرتبوو بە بەرزترین کوالێتی و مۆدێرنترین شێواز تەواوکران و ڕادەستی وەرزشوانانی دەڤەرەکە کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٦، لە شاری سۆران لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سیروان حەسکۆ، بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و هەر یەکە لە بەرپرسانی لقی ١٠ و ٢٦ـی گوڵانی پارتی، بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی حزبی و ئیداری، ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوانان و هاووڵاتیان، ئەم یاریگایانە پێشکەش بە گەنجان و لاوانی سنوورەکە کران.

لەم پڕۆژەیەدا گەنجانی زیاتر لە ٥٥٣ گوند و شار و شارۆچکەی سنووری ئیدارەی سۆران سوودمەند دەبن. جێی باسە، لە ماوەی ڕابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ٢٢ یاریگا نۆژەن کرابوونەوە و خراونەتەوە خزمەت گەنجان، بەمەش کۆی ئەو یاریگایانەی کە دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە، ژمارەیان گەیشتە ٣٩ یاریگا کە پێشکەش بە گەنجان و لاوانی هەرێمی کوردستان کراون.

ئەو یاریگایانەی کە ئەمڕۆ ڕادەستی وەرزشوانان کران بریتین لە:

• قەزای ناوەندی سۆران:
یاریگای ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران، یاریگای گەورەی (سەروچاوە) سەر بە ناحیەی دیانا.
• قەزای ڕواندز:
یاریگای ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز، گوندەکانی دەرگەڵە، بەرزێوە، ئاکۆیان و پیرسوان.
• قەزای خەلیفان:
یاریگای وەرزشی ناوەندی لاوانی خەلیفان، ناحیەی سرێشمە و گوندەکانی جۆنەرە، کەلەکین.
• قەزای چۆمان:
یاریگای وەرزشی ناوەندی قەزای چۆمان، ناحیەکانی قەسرێ، گەڵاڵە، سمیلان و حاجی ئۆمەران.
• قەزای سیدەکان:
یاریگای ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و سەر ساڵی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆزبێتبەبۆنەی هاوکاتبوونی شکۆی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕەسەنایەتیی جەژن...
19/03/2026

جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و سەر ساڵی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆزبێت

بەبۆنەی هاوکاتبوونی شکۆی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕەسەنایەتیی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی گەلی کورد و موسڵمانانی جیهان دەکەین.

ئەم دوو یادە مەزنە، کە ئاوێتەبوونی ئیمان و ناسنامەی نەتەوەیین، دەخوازین ببنە هەوێنی پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و قووڵکردنەوەی چەمکی برایەتی لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا.
ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزانە، ببنە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئارامیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، و دەروازەیەک بن بۆ بەدیهاتنی تەواوی ئاوات و مافە ڕەوا و باڵاکانی نەتەوەکەمان.
لەم یادە پیرۆزانەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێرین.
دووبارە جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان شادی و سەرفرازی بێت.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی

٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٦

ئامادەکاریەکان بۆ بۆنەکانی نەورۆز و ئادارلەسەر  ڕاسپاردەی بەڕێز ( مەلا مستەفا بارزانی  )  ڕۆژی یەکشەمە بەرواری  ۲٠۲٦/۳/۱...
18/03/2026

ئامادەکاریەکان بۆ بۆنەکانی نەورۆز و ئادار

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ( مەلا مستەفا بارزانی ) ڕۆژی یەکشەمە بەرواری ۲٠۲٦/۳/۱٥ لە دیوانی قایمقایمیەتی قەزای مێرگەسۆر ، بەسەرپەرشتی بەرێز غەفور احمد قایمقایمی قەزای مێگەسۆر ، کۆبونەوەیەکی بەرفراون ئەنجام درا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ بۆنەکانی ئادار و نەورۆز ، شایەنی باس کردنە لەم کۆبونەوەیە بڕیار درا لەسەرئەم خالانەی خوارەوە.
۱ لە هەر ناحیەیەک لێژنەیەک پێکهێنرا لە دامو دەزگا پەیوەندارەکان بۆ کار ئاسانی گەشتیاران و ڕوبەروبونەوەی سەرپێچیکارانی گەشتیاران .
۲ ئەم لێژنانە دەستهەلاتی تەواویان پێدراوە لە ئەگەری هەبونی سەرپێچی ژینگەی ،رێکاری یاسایی بگرنە
بەر

٣هەر ئۆتومبێلیک زبل و خاشاک بتلی ئاو کلینکس وهەر جۆرە زبل خاشاکێکی تر لە جام فری بداتە دەرەوە دەست بەسەر ئۆتومبیلەکەی دادەگرێت

٤ بە هەموو شێوەیەک سوتانی زبڵ وخاشاک لە شوێنی گەشتەکان یان بەجی هیشتنی لە شوینی خۆی بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت .

٥ کۆمپانیای تایبەت بە زبل وخاشاک
، لەگشت بازگەکان کیسەی تایبەت بە زبل وخاشاک بە سەر گەشتیاران دەبەش دەکات.
٦. لە مەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز ، جگە لە سوتانی دار هیچ مادیەکی تر رێگە پێدراو نیە.
وەک سوتانی تایەی ئۆتومبیل وهتد

٧ ئەو شوێنانەی بۆ زبل خاشاک
دورست کراون لەناو سەیرانگاکان ، تکایە زبل وخاشاک لەو شوێنە بە جێبهێلن .
٨ . تیمەکانی ئیشکگیری وەک تەندروستی وپۆلیس وپۆلیسی هاتووچۆ وبەرگری شارستانی و ئاسایش لە ئەرکدا دەبن.

ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر

کارپێکردنی پڕۆژەی ئاوی کانی بەردەری بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوەلەگەڵ ئەو شەپۆڵە بە هێزەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا،...
16/03/2026

کارپێکردنی پڕۆژەی ئاوی کانی بەردەری بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە

لەگەڵ ئەو شەپۆڵە بە هێزەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئاستی ئاوی ڕوبار لە کانی بەردەری بەرزبۆتەوەو بۆ ناو پڕۆژەکەو پەمپ و خەزانەکانی ئاو ژێر ئاو کەوتوون.پڕۆژەیەکە ئاو دابیندەکات بۆ سەنتەری قەزای مێرگەسۆرو هەر چوار ناحیەکانی شێروان مەزن،پیران،گۆڕەتوو، مەزنێ.
بەڕێز ئەسحەد کەژۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر ڕای گەیاند تاکو ئاستی ئاوی ڕوبار دانەبەزێت و ئاوی ناو پەمپەکان دەردەهێنن ناو پڕۆژەکەو پەمپەکان پاک نە کەنەوە نا توانن کار بە پڕۆژەکە بکەن، هەروەها بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر داوای لە هاوڵاتیانی سوود مەندی پڕۆژەکە کرد کە دەست بە فیڕۆدانی ئاو بگرن تاکو تەواوی پڕۆژەکەو ئامێرەکان پاک دەکەینەوەو دووبارە دەست دەکەین بە کارپێکردنی پڕۆژەکە تیمەکان ڕاسپێردراون بۆ کارکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکە.

Address

Mergasor
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share