Kurd Tv

Kurd Tv پەیجێکی کۆمەڵایەتی و ئایینیە

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوەبزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دۆخی سیاسی هەرێمی كورد...
06/04/2026

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوە

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەردولا و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكان و دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن و جەخت لە پێویستی یەكڕیزی و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە ئاڵۆزیەكان دەكەنەوە.

لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانەکانیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە (٦ی٤ی٢٠٢٦)، شاندی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كە پێکهاتون لە (دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئوف بەگ، چۆمانی محەمەد و ڕۆڤان سەروەت) سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن شاندێكی مەكتەبی سیاسی كە پێكهاتبون لە مستەفا عەبدوڵا، عوسمان كاروانی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د. ئەمجەد محمد بەرپرسی مەكتەبی كارگێڕی و مەهدی مەحمود كارگێڕی مەكتەبی حكومەت و پەرلەمان پێشوازیان لێكرا.

دوای كۆبونەوەكە، عوسمان كاروانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و چۆمان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ئامانج و ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان خستەڕوو.

هەردولا گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان و یەكگڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەكان دووپاتكردەوە و جەختیان لە پێویستی كاری پێكەوەیی و یەكخستنی گوتاری نیشتمانی كردەوە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان لە شەڕ و ئاڵۆزیەكان.

لای خۆیەوە، چۆمان محەمەد ڕایگەیاند: "لە درێژەی سەردانەکانمان بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەکان، بیروڕامان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بەو مێژووە پرشنگدارەی کە پێکەوە لە سەنگەری ئۆپۆزسیۆندا هەمانبووە، لە ڕابردوودا بەهۆی دروستبوونی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو)ەوە، توانرا هیوایەک بۆ شەقامی سیاسی و خەباتی پەرلەمانی بگەڕێندرێتەوە، ئامانج لەم سەردانەش هەوڵدانە بۆ دروستکردنی کارێکی پێکەوەیی و هەنگاونان بە دیدگا و نەخشەڕێگایەکی نوێوە بۆ قۆناغی داهاتوو.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، هۆشداری دا لەوەی کە هەرێمەکە لەبەردەم مەترسیی گەورەدایە و وتی: "ئەو هێرشانەی ئێستا دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دیکە، دژی هەرێمی کوردستان و قەوارەکەیەتی، بۆیە ئەولەویەتی کاری ئێستامان دەبێت بۆ ئەوە بێت چۆن بتوانین قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین."

لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن بۆ ڕێگریکردن لەو دەستوەردان و پەلامارانەی دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

05/04/2026

"نابێت ململانێی سیاسی نێوان حیزبەکان ببێتە گرفت لەبەردەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم."

چۆمان محەمەد: ناوچەکە بە ئاگرێکی گەورەدا تێدەپەڕێت و دەبێت بە سیاسەتێکی حەکیمانە هەرێمی کوردستان بپارێزین...

05/04/2026

کاتێک قەڵایەک دەبێتە پشتووپەنات (خەڵک)

ئەم سەرمایەیە نرخی لەسەر نیە

04/04/2026

گۆڕان و دەست بە مانۆڕێکی سیاسی دەکات، هەوڵەکانی بۆ دورخستنەوەی هەرێمە لە ئاگری جەنگ

04/04/2026

بەپەلە.. وەفدێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەکۆبونەوە دایە

گۆڕان و یەكێتی كۆدەبنەوەبۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق، وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ...
04/04/2026

گۆڕان و یەكێتی كۆدەبنەوە

بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق، وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبونەوەدان

03/04/2026

بە ئامادەبوونی مەریوان ڕەحیم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێڕوانی مەکۆی کەلار، سوپاس و ڕێزی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پێشکەش بەو بەڕێزانە کرا کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕا لە سەرخستنی کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان.

دانا ئەحمەد مەجید: گۆڕان پڕۆژەیەكە بۆ كۆكردنەوەی هەمو ئەو توانا مرۆییانەی خەمی نیشتمانییان هەیەدانا ئەحمەد مەجید ڕایدەگە...
25/03/2026

دانا ئەحمەد مەجید: گۆڕان پڕۆژەیەكە بۆ كۆكردنەوەی هەمو ئەو توانا مرۆییانەی خەمی نیشتمانییان هەیە

دانا ئەحمەد مەجید ڕایدەگەیەنێت؛ ئێستا گۆڕان پڕۆژەیەكە بۆ كۆكردنەوەی هەمو ئەو توانا مرۆییانەی خەمی نیشتمانییان هەیە، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆئەوەی گۆڕان بكەینەوە پڕۆژەی خەڵك و پرسی نیشتمانی و ئەو گۆڕانكاریانەی لە ناوچەكەش هەیە، وادەخوازێت ئەم پڕۆژە نیشتمانیە بەهێز ببێتەوە بۆئەوەی لە ئاست مەترسی و ئاڵنگاری و دەرفەت و پێشهاتە نوێیەكاندا بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٥ی٣ی٢٠٢٦)، دانا ئەحمەد مەجید لە مەكۆی سەرەكی لە سلێمانی، پێشوازیكرد لە حاجی مەجید سەلیم و ژمارەیەك كەسایەتی ناوبازاڕی سلێمانی كە لەسەرەتای گۆڕانەوە پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان و پڕۆژەی گۆڕانكاری بون و هیوای سەركەوتنیان بۆ ڕێكخەری گشتی و سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان و هەنگاوی گۆڕان خواست لە دوای سەركەوتنی كۆنفڕانسەوە.

لە دیدارێكی دۆستانەدا، كەسایەتیەكان داوایانكرد بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی لەگەڵ خەڵك و توێژی كاسبكارانی ناوبازاڕ پتەوتر بكەنەوە و داكۆكی لە ماف و داخوازیەكانیان بكەن و گوتاری سیاسی ئەم قۆناغەیان ڕەنگدانەوەی خواستی خەڵك بە گشتی و كاسبكاران بێت.

لای خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانانی كرد و ئاماژەی بەوەكرد؛ ئێستا گۆڕان پڕۆژەیەكە بۆ كۆكردنەوەی هەمو ئەو توانا مرۆییانەی خەمی نیشتمانییان هەیە و داوای لێكردن بفەرموون هاوكات لەگڵ توێژەكانی دیكە شان بدەنە بەر ئەو بەرپرسیارێتیە و وتیشی: ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆئەوەی گۆڕان بكەینەوە پڕۆژەی خەڵك و ئۆرگان و دامەزراوە و ژورەكانمان بەشێوەیەك كارابكەینەوە كە لە ئاست چاوەڕوانی خەڵك بن.

دوپاتیشی كردەوە كە پرسی نیشتمانی و ئەو گۆڕانكاریانەی لە ناوچەكە هەیە، وادەخوازێت ئەم پڕۆژە نیشتمانیە بەهێز ببێتەوە بۆئەوەی لە ئاست مەترسی و ئاڵنگاری و دەرفەت و پێشهاتە نوێیەكاندا بێت.

https://gorran.net/Details.aspx?jimare=1280

فۆتۆ: محەمەد خەلیفە

24/02/2026

کۆمیسۆنی عێراق ئەنجامی کۆنفرانسەکەی بزوتنەوەی گۆڕانی پەسەندکرد و مۆڵەتی یاسایی بۆ چوار ساڵی داهاتوو وەرگرتەوە...

ڕۆڤان سەروەت: دەرگای بزووتنەوەکە واڵایە بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە پێشتر بە هەر هۆکارێک دڵگران بوون یان دوورکەوتوونەتەوە

سلێمانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان2026/2/21
21/02/2026

سلێمانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان

2026/2/21

دانا ئەحمەد مەجید شایستە بوو؟ڕۆژنامەنووس هەڵۆ ئەبوبەکر لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە تا ئەمڕۆ لە نزیكەوە ئەیناسم، ئەم ...
17/02/2026

دانا ئەحمەد مەجید شایستە بوو؟

ڕۆژنامەنووس هەڵۆ ئەبوبەکر

لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە تا ئەمڕۆ لە نزیكەوە ئەیناسم، ئەم پیاوە نەك شایستەی ئەوەیە ببێت بە ڕێكخەری گۆڕان ، بەڵكو دەبێت لە ناو مێژوی كوردایەتیە ناوی بێت و شوێن و پێگەی هەبێت.
ئەم پیاوە لە شاخ شۆڕشگێر و فەرماندە و قارەمان بوە، هەموو تەمەنی گەنجی تفەنگ لە شان بوە.
لە شاریش لە ناویەكێتیدا ماندونەناس و دڵسۆز بوە و لە ئاسایش سەرچاوەی ئارامی و لە پۆستی پارێزگاریش شار خۆشەویست و سلێمانچیەتی كردوە بۆ خزمەت كردن.
لە سەردەمی گۆڕانیشدا كەس لەو زیاتری نەكردوە، ئەم پیاوە لە پێناو گۆڕان و نەوشیروان مستەفادا سڵی لە هیچ دەسەڵاتدار و سەركردەیەكی یەكێتی نەكردوە.
ئەوەی ئەو بۆ گۆڕانی كرد نەك تەنها بە بەكارهێانی پۆستەكەی وەك پارێزگاری سلێمانی بەڵكو لەسەر گۆڕان كەیسی گەندەڵی درایە پاڵ و شار بەدەر و وڵات بەدەر كرا.
كاتێكیش لە ئەوروپا گەڕایەوە بۆ ئەوەی فریای بزوتنەوەكەی نەوشیروان مستەفا بە مانایەكیتر میراتیە سیاسیەكەی ئەو بكەوێت، بە دڵێكی پاك و بە هێزی پێشمەرگانە و بۆ یەكخستنی ناو ماڵی گۆڕان هاتەوە، بەڵام. چی ڕویدا...
بەشێك لە سەركردەكانی گۆڕان لە هەردولا( كوردسات و گردەكە) ئەویان خستە ناو گێژاوێكی ناكۆكیەوە كە نە ئەوكات و نە ئێستاش خوازیاری نەبوو، بەڵام تازە دەستیپێكرد بوو ناچار بوو بیگەیەنێتە مەنزڵ...
ئێستا ئەم پیاوە كە بوەتە ڕێكخەری گشتی گۆڕان ئەركە قورسەكەی دەستپێدەكات، ڕاستی وەك دارەكەی عیسا پێویستی بە موعجیزەیە بۆ زیندوكردنەوەی گۆڕان...
ڕێگای ئەم موعجیزەیە لای من بەمشێوەیەیە:

یەكەم: ئاشتكردنەوەی ناو ماڵی گۆڕان، پێش هەموان پێشوازیكردن لەو كەسە باشانەی لە گردەكەی گۆڕانن و بە ناچاری و هەندێك بە نەزانی و لە دڵسۆزی و هەندێكێش لە عینادیدا زۆری تریش لە داخی سەركردەكانی پێشوی گۆڕان كە بزوتنەوەكەیان بەو دەردە برد بونە بەشێك لەو ململانێیە، ڕون بم لە گردەكە خەڵكانێك هەن هێندەی كاك دانا خەمی هەستانەوەی گۆڕانیانە، بە پێچەوانەشەوە مەرج نیە ئەوانەی لە كوردساتن هەمویان كەسە باشەكان بن خەڵكانێكی تیایە بەرژەوەندی پەرستن و بەشێكی دەردە سەرییەكەی ئەمڕۆی گۆڕان لە ئەستۆی ئەوانە،

دووەم: دەبێت كاك دانا ناسنامەی گۆڕان دیاری بكات، نابێت تەنها لەسەر ڕابردوو بژین، لای من كردنی گۆڕان بە (حیزبێكی نەتەوەیی ) هەنگاوی هەستانەوەیە، ئێمە حیزبمان زۆرە بەڵام حیزبێك هێڵەكانی نەتەوەیی تۆخ بكاتەوە و ئەو لەویەتی بێت من ڕون نایبینم.

سێهەم: هەیكەلیەتی حیزی گۆڕان بۆ ئێستا كێشەی زۆرە، پێویستە دابڕێژرێتەوە بە جۆرێك لەگەڵ كاركردنی حیزبێكی نەتەوەیدا بێتەوە.

چوارەم: كاك دانا، پێویستی بەوەیە شار بە شار، قەزا بە قەزا ناحیە بە ناحیە گوند بە گوند و ماڵ بە ماڵ بگەڕێت و لە دەرگای ئەو گۆڕانخوازانە بدات كە بە ئئستاشەوە كەس لەوان دڵسۆزتر و كوردتر و گۆڕانتر نیە.

قسە زۆرە با ئەوەندە بۆ ئێرە بەس بێت....
هەرچۆنێك بێت تاقیكردنەوە قورسەكە لە ئەمڕۆوە بۆ دانا ئەحمەد مەجید دەستپێدەكات و دەبێت چاوەڕێ بین بزانین دەتوانێت چی بكات.

دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندانا ئەحمەد مەجید شاسوارلە (6/3/1956) لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لەدا...
16/02/2026

دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

دانا ئەحمەد مەجید شاسوار
لە (6/3/1956) لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لەدایكبووە
لە قەڵادزێ چوەتە قوتابخانە و هەمان ساڵ گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی
چوار و پێنجی سەرەتایی لە (سدة الهندیة)ی لە پارێزگای بابل خوێندووە
دواتر گەڕاونەتەوە سلێمانی و شەشی سەرەتایی لە قوتابخانەی حەمدی لە سلێمانی تەواو كردوە
قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو كردوە
لە ساڵی (1974) بوەتە پێشمەگە لە هێزی ئەزمەر
لەدوای شكستی شۆڕش گەڕاوەتەوە سلێمانی
لە بەشی جیۆلۆجی كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانی وەرگیراوە
دوای دو ساڵ خوێندن لە زانكۆ، لە ساڵی (1978) لەسەر داوای رێكخستن چوەتە شاخ و ماوەیەك لە قەندیل لەگەڵ سەركردایەتی بوە
هەمان ساڵ و لە (1978) دوای ئەوە لەگەڵ سەید سەلیم راسپێردراوە بۆ دروستكردنی هەرێمێك لە ناوچەی روانودز و هەریر و بەرانەتی كە هەرێمێكی نوی بوە
مانگی (3ی 1979) گەڕاوەتەوە بۆ سەركردایەتی
ساڵی (1979) كراوەتە فەرماندەی كەرتی یەك لە هەرێمی (59) لە دۆڵەروت
لە ساڵی (1980) لەگەڵ نۆ كادیری دیكە خولێكی سەربازی لە لوبنان تەواوكردوە
ساڵی (1981) دوای گەڕانەوەی و پێكهێنانی تیپەكان، بوەتە سەرتیپی (31)ی سلێمانی
دوای شەهیدكردنی شەهید شەماڵی باخ، لەسەر داوای رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بوەتە سەرتیپی (93)ی كۆیە
ساڵی (1984) كە سەركردایەتی هاتوەتە سورداش، بوەتە سەرتیپی (23)ی سورداش
دوای هەڵگیرسانەوەی شەڕ، لە ساڵی (1985) بوەتە سەرتیپی (25)ی خاڵخاڵان
ساڵی (1986) بوەتە لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتی لە وڵات (یاخسەمەر) تا ساڵی (1988)
دوای تاوانی شاڵاوەكانی ئەنفال چوەتە قاسمەرەش و قەندیل و ناوزەنگ و لەسەر بڕیاری مەكتەبی سیاسی كراوەتە لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ ئێران لە كرماشان تا ساڵی (1991) و راپەڕینی خەڵكی كوردستان
لە ژیانی پێشمەرگایەتی و پارتیزانیدا چەندجارێك بریندار بووە
لە ساڵی (1993) كراوەتە بەرپرسی پەیوەندیەكانی یەكێتی لە سوریا تا ساڵی (2001)
لە ساڵی (2001) راسپێردراوە بۆ ماوەی ساڵێك پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ ئێران سەرپەرشتی بكات
لە (1/10/2003) لە پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم بە پلەی وەزیر دەستبەكاربووە تا (31/4/2005)
دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە (28/5/2005) پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەرگرتوە و تا (7/12/2009) بەردەوام بوە
لە ناوەڕاستی ساڵی (2011) بە هۆكاری پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان و دۆخێكی تایبەت چوەتە دەرەوەی وڵات
لە تەموزی (2024) گەڕاوەتەوە كوردستان
لە (18/9/2024) بریكارنامەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی بۆ دەركراوە بۆ پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە وەكالەت
رۆژی (16/2/2026) لە كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری كەركوك لەژێر سەرپەرشتی و ئامادەبونی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی وەك رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

ژیانی تایبەت
خاوەنی پێنج برا و یەك خوشكە كە چوار لە براكانی پێشمەرگە بون
ساڵی (1984) لەگەڵ خاتوو چیمەن عەبدولڕەحمان هاوسەرگیری كردوە
خاوەنی سێ منداڵە (لەنیا، زانا و توانا)

Address

Penjwin

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurd Tv posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share