دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ

دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ چه‌ترێكه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین

دیالۆگی ژمارە “٢٣١ “ پێشکەش کرا.ئەمڕۆ  شەممە لە درێژەی زنجیرە چالاکیە رۆشنبیریەکانی دیالۆگی رۆشنگەری هاوچەرخ بە هاوبەشی ...
05/09/2026

دیالۆگی ژمارە “٢٣١ “ پێشکەش کرا.

ئەمڕۆ شەممە لە درێژەی زنجیرە چالاکیە رۆشنبیریەکانی دیالۆگی رۆشنگەری هاوچەرخ بە هاوبەشی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگی ژمارە “٢٣١” بۆبەڕێز “ هۆزان عەفرینی” نوسەر و رۆژنامەنوس ڕێکخرا.
ناونیشانی دیالۆگ بریتی بوو لە(ئایندەی ڕۆژئاوای کواردستان لە گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا).
لە دەستپێکدا باسیکی دەربارەی ئەو ڕێککەوتنە یەک لەدوای یەکانەی بەدریژایی مێژوو لەسەر دابەشکردنی خاکی کوردستان کراوە لەلایەن وڵاتە زلهیزەکان و گۆرانکاریەکانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رێککەوتنی پاریس و دەرئەنجامەکانی کەبەمەبەستت لێی لەباربردنی دۆخی رۆژئاوای کوردستان بوو کرا، تەوەریکی تر باسکردن بوو لە رۆڵ و پێگەی رەوانشاد (سەرۆک مام جەلال) و لێهاتووی لە بواری دیپلۆماسیەت و سیاسەتداو رۆڵی لە دامەزراندنی یەکەمین پارتی سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان بە ناوی( پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا)، وە سودوەرگرتن لە توانا و لێهاتویەکەی دەتوانن داهاتوی کوردان باشتر بکریت.
لە کۆتابەشدا دۆخی رۆژئاوای کوردستان بەوەی زمانی کوردی زمانی فەرمی دەوڵەتبێت، دامەزراندنی ٤لیوای تایبەت بە کوردەکان و گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ عەفرین کەپێشتر بەهۆی راگواستن و سیاسەتی رژێمەوە ٪٢٠ کوردەکان لەوێ مابوون لەئیستادا ٪٨٠ دانیشتوانەکەی کە کوردبوون گەڕاونەتەوە،
وەهەروەها پرسی ڕاوێژکاری (جەنەڕاڵ مەزلوم) کەوەک سەرپەرشتیاری دۆزی کورد و گفتوگۆ دەربارەی هەر بابەتیک کە پەیوەست بە کوردبیت بەڕێوە دەبات باسکران.

کۆتایی چالاکیەکە بە پرسیاو تێبینی و گفتوگۆی ئامدەبووان و پێدانی وڵامی پێویست لەلایەن (هۆزان عەفرینی) ەوە هات…

فۆتۆ: محمد عوسمان

05/09/2026

پێشکەشکردنی ٢٣١کەمین دیالۆگی ڕۆشنگەری بە ناونیشانی:
ئایندەی رۆژئاوای کوردستان لە گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
بۆ نوسەر و ڕۆژنامەنوس؛ هۆزان عەفرینی

دیالۆگی ژمارە “٢٣١ “ پێشکەش دەکرێت.‏‎دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ، بە هاوبەشی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگ...
03/09/2026

دیالۆگی ژمارە “٢٣١ “ پێشکەش دەکرێت.

‏‎دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ، بە هاوبەشی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگی ژمارە “٢٣١”بۆ بەڕێز “ هۆزان عەفرینی”، نوسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی ، ڕێکدەخات.
بەناونیشانی:
(ئایندەی رۆژئاوای کوردستان لە گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا).

خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبوونتان…

‏‎ڕۆژ و بەروار : شەممە(٢٠٢٦/٩/٥ ).
‏‎کات : ( ٩:٣٠ )ی پێش نیوەڕۆ.
‏‎شوێن : کتێبخانەی دیالۆگ
(هۆڵی ٥ی ئازار).

دیالۆگی ژمارە “٢٣٠ “ پێشکەش کرا.ئەمڕۆ  شەممە لە درێژەی زنجیرە چالاکیە رۆشنبیریەکانی دیالۆگی رۆشنگەری هاوچەرخ بە هاوبەشی ...
29/08/2026

دیالۆگی ژمارە “٢٣٠ “ پێشکەش کرا.

ئەمڕۆ شەممە لە درێژەی زنجیرە چالاکیە رۆشنبیریەکانی دیالۆگی رۆشنگەری هاوچەرخ بە هاوبەشی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگی ژمارە “٢٣٠” بۆبەڕێز “ م.کرمانج ڕەسوڵ” خوێندکاری دکتۆرا ڕێکخرا.
ناونیشانی دیالۆگ بریتی بوو لە(گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست : دەرفەت و ئاڵنگاریەکان بۆ کورد).
لە دەستپێکدا مامۆستا کرمانج باسێکی دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرد لەو دۆخە پرلە کیشە چارەسەر نەکراوەی سەدان ساڵە بەردەوامە بە شێکی لە کێشەکان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی سەرچاوەی وزەو نەوتی زۆر و هەروەها ململانێی وڵاتان بەوەی ناوچەکە بکەنە بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵاو بەرهەمەکانیان، دواتر چەمکی هێز شیکرایەوە بەوەی لە ئیستادا چەمکێکی فرە ڕەهەندە و تەنیا هیێزی سەربازی نییە بەڵکو دەکرێ هێزی ئابووری، تەکنەلۆژی، یا دیپلۆماسی بێت و وڵاتان بتوانن لەڕێی هێزەوە دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرن.
لەبەشێکی تردا سەرجەم وڵاتانی ئەکتەر لە ناوچەکە و ئامانج و ستراتیجیەتیان باسکرا لەوانە؛
١-ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا: سالانیکە لە ڕووی سەربازی و تەکنەلۆژیەوە لە ناوچەکەدا هەیەو ئامانجەکانی خۆی لە :پاراستی ئیسرائیل و بەشێک لە هاوپەیمانەکانی، ستراتیجی گەیشتن بە سەرچاوە سروشته و کانزاییەکانی وەکو نەوت و گاز و گەیاندنی بە وڵاتەکەی، وە هیچ وڵاتیک ئەوەندە بەهیز نەبیت لە ناوچەکە کەڕێگربێت لەئامانجەکانی. بەدریژانی چەندین ساڵ ئامانجەکانی نەگۆڕبوون.
٢- ئێران : لەدوای شۆڕشی سالی ١٩٧٩ وە هەوڵدەدات شۆڕش هەناردەی دەرەوەی بکات و ناوچەکە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و تاساڵی ٢٠٢٣ توانی وڵاتانی عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن بخاتە ژێردەسەڵاتی خۆی لەڕێی دروستکردنی گروپەچەکداری و هێزە شيعیەکان بەڵام لەدوای هێرشەکانی حماس بۆسەر اسرائیل ئامانجەکەی پێچەوانەبۆوە بەهۆی : هێرش بۆسەر حماس ولەناوبردنی،بەدیلی بەشار ئەسەد لەسوریا دۆزرایەوە و احمد شەرع جێگای گرتەوە، لەناوبردنی گروپەچەکداریەکانی نزیک لێی وەکو حوسیەکان، وە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئیران ئەگەرچی ئامانجی و ستراتیژی هیرشەکە دیارینەکراوە لەلایەن اسرائیل و ئەمەریکاوە.
٣-ئیسرائیل: لە دوایی دروستبوونی یەکیکە لە هێزە دەستوەشینەکانی ناوچەکە بۆ هەر هیرش و پەلاماردانیک بۆسەری ئامادەیی تەواوی هەبووە، هەولی بەدیهینانی ئارامی دەدات بەڵام ئارامیەک لەدەوروبەری بەنیەتی ئەوەی هیچ کام لەوڵاتان دژی نەبن و لەهەولدایە بۆ لەناوبردنی نەیارەکانی لەدەوروبەری.
٤-تورکیا: بەنیەتی گەرانەوەی خەلافەتی عوسمانی کاردەکات و بەردەوام سەربەخۆی ستراتیژی خۆی لەگەل وڵاتانی ئەمەریکا و روسیا و چین و ایران پاراستوە.
٥- عەرەبستانی سعودی: بەشێکی گرنگە لە ئاسایشی ناوچەکە و ئامانجەکان بە پێی بەرژەوەندی خۆی دیاریدەکات و زۆرکات وەک نێوەندگیر دەردەکەویت بەنیەتی کۆتاییهینان بە ئالۆزیەکان و ئاسانکاری بۆ هەناردەی نەوت وسوتەمەنی بە ئاسانی بۆ دەرەوە.
٦-چین و روسیا:
روسیا لەپێش شەری ئۆکراین دەیویست لەریی هیزی سەربازیەوە ئامانجەکانی بەدەستبهێنێ بەلام بەهۆەوە ئامانجەکانی دواکەوتن، هەروەها چین دەیەوی لەریی گەشەپێدانی ئابووری و تەکنەلۆژی بەوەی ناوچەکە بکاتە بازاریک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی و بتوانێ ڕێگایەکی ئەمنی دروسبکات لە ناوچەکە هەولی
خۆبەهێزکردن دەدات.
لەکۆتا بەشدا رۆڵ و پیگەی کورد لە نێو ئەم ململانێ و بەرژەوەندیە جیاوازانەدا بەسودوەرگرتن لە دەرفەت و گۆڕانکاریەکان خرایە ڕوو.
لە ڕۆژئاوای کوردستان: لە دوای شەڕی چەکداری لە ساڵی ٢٠١١ توانی بەشێک لە ئامانجەکانی و پاراستنی بەدەستبهینێ بەڵام داهاتوویی بوونی کورد پەیوەستە بەئامانج و ستراتیجی وڵاتانی زلهێز.
باکوری کوردستان: پرۆسەی چەکدانان و پرۆسەی ئاشتی و تیکەلبوونی هیزەکان بە کۆمەڵگە جیگەی ئومێدە، تا دۆخی تورکیا لە رووی ناوخۆییەوە توشی گۆران نەبیت کورد داهاتوویەکی ڕونی نابێت.
رۆژهەڵاتی کوردستان: گرێدراوە بە دۆخی ئەمەریکاو ئیسرائیل و هێرشەکانیان بەوەی چیاندەوێت و ئامانجیان چییە، دۆخەکە تاڕادەیەک روون نییە و کوردەکان گەورەترین کارتن بەدەست زلهێزەکانەوە بەهۆی نەبوونی بەدیلی باشتر.
باشوری کوردستان: گەورەترین و خراپترین مەترسی لەسەر کورد خۆیەتی، ماوەیەکی دریژە هەلبژاردن کراوە و حکومەت پێکنایات ، بەلام مەترسی زلهێزەکان و ولاتانی ناوچەکە لەسەری زۆر کەمە.

کۆتایی چالاکیەکە بە پرسیاو تێبینی و گفتوگۆی ئامدەبووان و پێدانی وڵامی پێویست لەلایەن (م. کرمانج) ەوە هات…

فۆتۆ: محمد عوسمان

دیالۆگی ژمارە “٢٣٠ “ پێشکەش دەکرێت.‏‎دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ، بە هاوبەشی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگ...
27/08/2026

دیالۆگی ژمارە “٢٣٠ “ پێشکەش دەکرێت.

‏‎دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ، بە هاوبەشی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگی ژمارە “٢٣٠”بۆ بەڕێز “ م.کرمانج رەسوڵ”، خوێندکاری دکتۆرا ، ڕێکدەخات.
بەناونیشانی:
(گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: دەرفەت و ئاڵنگارییەکان بۆ کورد).

خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبوونتان…

‏‎ڕۆژ و بەروار : شەممە(٢٠٢٦/٨/٢٩ ).
‏‎کات : ( ٩:٣٠ )ی پێش نیوەڕۆ.
‏‎شوێن : کتێبخانەی دیالۆگ
(هۆڵی ٥ی ئازار).

‎لە دیالۆگی ژمارە (٢٢٩)دا, سەرەتاکانی شۆڕشی عەقڵانیەت لە هزری ئیسلامیدا تاوتوێ کرا..‎ئەمرۆ شەممە، دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچە...
22/08/2026

‎لە دیالۆگی ژمارە (٢٢٩)دا, سەرەتاکانی شۆڕشی عەقڵانیەت لە هزری ئیسلامیدا تاوتوێ کرا..

‎ئەمرۆ شەممە، دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ، بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگی ژمارە «٢٢٩»ی لە کتێبخانەی دیالۆگ پێشکەشکرد.
دیالۆگ بە ناونیشانی (سەرەتاکانی شۆڕشی عەقڵانیەت لە هزری ئیسلامیدا) بۆ بەرێز (خالید دۆستی) دکتۆرا لە مێژوو بوو،
پێشکەشکار لە میانی وتەکانیدا تیشکی خستە سەر:
مێژووی سەرهەڵدانی هزری عەقڵانیەت و قۆناغە سەرەتاییەکانی لەناو ڕەوت و دەقە مێژووییەکاندا خستەڕوو لەبەشێکی تری بابەتەکەی ڕوانگە و ئارگۆمێنتە سەرەکییەکانی ناو گروپ و ڕۆشنبیرە ئیسلامییەکان لەسەر بنەمای عەقڵانیەت ڕوونکردەوە. شیکردنەوەی ڕەوتە جیاوازەکان و کێشمەکێشە فیکرییەکانی پەیوەست بە چەمکی ئەقڵ لە هزردا بە شێوەیەکی زانستی ورد باسکرا.
لە بەشی کۆتایی دایلۆگەکەدا، دەرگای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە بۆ ئامادەبووان کرایەوە؛ بەشداربووان بە تێبینی و سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و لەلایەن د. خالید دۆستییەوە وەڵامی پرسیارەکان درایەوە.

فۆتۆ: محمد عوسمان

22/08/2026

پێشکەشکردنی ٢٢٩ یەمین دیالۆگ بۆ د. خالید دۆستی
بەناونیشانی : سەرەتاکانی شۆڕشی عەقڵانیەت لە هزری ئیسلامیدا

دیالۆگی ژمارە “٢٢٩ “ پێشکەش دەکرێت.‏‎دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ، بە هاوبەشی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگ...
20/08/2026

دیالۆگی ژمارە “٢٢٩ “ پێشکەش دەکرێت.

‏‎دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ، بە هاوبەشی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دیالۆگی ژمارە “٢٢٩”بۆ بەڕێز “ د. خالید دۆستی”، دکتۆرا لە مێژوو، ڕێکدەخات.
بەناونیشانی:
(سەرەتاکانی شۆڕشی عەقڵانیەت لە هزری ئیسلامیدا).

خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبوونتان…

‏‎ڕۆژ و بەروار : شەممە(٢٠٢٦/٨/٢٢ ).
‏‎کات : ( ٩:٣٠ )ی پێش نیوەڕۆ.
‏‎شوێن : کتێبخانەی دیالۆگ
(هۆڵی ٥ی ئازار).

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە هۆڵی ٥ی ئازار (کتێبخانەی دیالۆگ)، کۆڕێکی شیکاری و ڕۆشنبیری بۆ نووسەر و وەرگێڕ سەربەست جیهاد ...
15/08/2026

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە هۆڵی ٥ی ئازار (کتێبخانەی دیالۆگ)، کۆڕێکی شیکاری و ڕۆشنبیری بۆ نووسەر و وەرگێڕ سەربەست جیهاد بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە کە ژمارە (٢٢٨)ـەمین چالاکیی بوو، لەلایەن دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو. تێیدا بابەتێکی هەستیار و گرنگ لە ژێر ناونیشانی «ویلایەتی فەقیە، لە بەستێنی هێز و دەسەڵاتدا» پێشکەش کرا.
بەپێی بەرنامەی کۆڕەکە، پێشکەشکار بابەتەکەی دابەش کردبوو بەسەر چەند تەوەرێکی سەرەکیدا:
شیکردنەوەی چەمکەکان: لە سەرەتادا بەوردی تیشک خرایە سەر پێناسە و چەمکەکانی «ویلایەت» و «فەقیە» و ڕەهەندە زمانەوانی و زاراوەییەکانیان.
پاشخانی مێژوویی: دواتر نووسەر باسی لە قۆناغەکانی سەرهەڵدان و مێژووی دەرکەوتنی ئەم چەمکە کرد لە ناوەندی ئایینی و سیاسیدا.
فرەبۆچوونی و تێڕوانینەکان: لە بەشێکی تری بابەتەکەدا، جیاوازیی تێڕوانینەکان و ئەو بۆچوونە جیاوازانە خرانە ڕوو کە لەسەر ئەم پرسە لە ڕابردوو و ئێستادا هەن.
لە کۆتایی چالاکییەکەشدا، دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە. بەشداربووان بە پرسیار و سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و لە بەرامبەریشدا پێشکەشکاری بابەتەکە وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی دایەوە و تاریكییەکانی سەر بابەتەکەی زیاتر ڕوون کردەوە.

فۆتۆ: محمد عوسمان

15/08/2026

٢٢٨مین دیالۆگی رۆشنگەری هاوچەرخ
پێشکەشکار: سەربەست جیهاد نوسەر و وەرگێڕ
بەناونیشانی :
ویلایەتی فەقیە،. لە بەستێنی هێز و دەسەڵاتدا

Address

شەقامی سەرەکی ڕانیە/قەڵادزێ
Ranya

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:00
Tuesday 08:00 - 13:00
Wednesday 08:00 - 13:00
Saturday 08:00 - 13:00
Sunday 08:00 - 13:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دیالۆگی ڕۆشنگەری هاوچەرخ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share