بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین ئامانجمان سەلامەتی ئێوەیە په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕين..

لە پێناو جوانتر کردنی زیاتری؛ دەروازەی چوارقوڕنە بۆیاغ دەکرێت​لە چوارچێوەی پلانی بەشی ئەندازەی هاتووچۆ بۆ بەرزکردنەوەی ئ...
10/08/2026

لە پێناو جوانتر کردنی زیاتری؛ دەروازەی چوارقوڕنە بۆیاغ دەکرێت
​لە چوارچێوەی پلانی بەشی ئەندازەی هاتووچۆ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی و دیاریکردنی سنوری شۆستە و شەقامەکان، تیمەکانمان دەستیان کرد بە کاری بۆیاغکردنی کێرپستۆنەکانی دەروازەی چوارقوڕنە.
​کاری بۆیاغکردنی کێرپستۆنەکان جگە لەوەی دیمەنێکی شارستانی و جوان بە دەروازەی شارۆچکەکە دەبەخشێت، لە هەمان کاتدا هاوکارێکی باشی شۆفێران دەبێت بۆ بەدیارکەوتنی سنووری شەقامەکان لە کاتی شۆفێریکردنی شەوانەدا.
​داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز هاوکارمان بن و هێواش شۆفێری بکەن لەو شوێنانەی تیمەکانمانی لێ کار دەکەن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندی ـەکانی
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین

 #پرسەنامە...    بەناوی بــەڕێز بەڕێوەبەر و سـەرجەم ئەفـسەر و کـارمـەنـدانـی بـەڕێـوەبەرایەتیمان پـرسـە و سـەرەخـــۆشی خ...
07/08/2026

#پرسەنامە...

بەناوی بــەڕێز بەڕێوەبەر و سـەرجەم ئەفـسەر و کـارمـەنـدانـی بـەڕێـوەبەرایەتیمان پـرسـە و سـەرەخـــۆشی خـۆمـان ئـاراستـەی بنەماڵەی مقدم "لوقمان ‌محمد امین شێخە" ل.بنکەی سەنگەسەر
دەکەین بەهۆی کۆچی دوای براکەی

داواکـاریـن لــە خـوای گـەورە لە کـۆچکردوو خـۆش بـووبــێـت و جێگای بـەهـەشت بـێت و سێبوری بە کەس و کـاری بـبـەخشێت ۰


إنـاللە وإنـاإلیـە راجعـون
🚦ڕاگەیاندن و ھۆشیاری بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین🚦

ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ مامۆستاو ڕاهێنەرانی نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری ​لە پێناو بەرزکردنەوەی ئا...
05/08/2026

ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ مامۆستاو ڕاهێنەرانی نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری

​لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و بەکارئامەییی مامۆستاو ڕاهێنەرانی فێرکردنی شۆفێری و بەدیهێنانی سەلامەتی لەسەر ڕێگاوبانەکان؛

​ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٨/٥، بە سەرپەرشتی هۆبەی بەدواداچوونی نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری و بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١٢)ی ساڵی (٢٠٢٤)ی وەزارەتی ناوخۆ (ماددەی ٦ / بڕگەی ٤)، کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ساڵانەی مامۆستاو ڕاهێنەرانی شۆفێری (جۆری B-BE)، تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی ئاست بۆ مامۆستایانی نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئەنجام درا.

​ئەم تاقیکردنەوانە بە ئامانجی دەستنیشانکردنی ئاستی لێهاتوویی مامۆستایان و چاودێریکردنی ئاستی فێرکردنە، تاوەکو ئەو کەسانەی ڕوو لە نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکەن بە باشترین شێواز و بە شێوەیەکی ئەکادیمی و یاسایی ڕاهێنانیان پێ بپەڕێندرێت.

​ڕاگەیاندن و هۆشیاریی هاتووچۆ

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕینەوە ​وەستان لە سەرەی بەنزینخانەکان بەبێ مۆڵەتی شۆفێری ڕێگەپێدراو نییە!• ​لێ...
05/08/2026

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕینەوە

​وەستان لە سەرەی بەنزینخانەکان

بەبێ مۆڵەتی شۆفێری ڕێگەپێدراو نییە!
• ​لێپرسینەوەی بەپەلە لەگەڵ شۆفێرانی بێ مۆڵەت (پیاوان و ئافرەتان) دەکرێت.
• ​پابەندبوونی یاساکانی هاتووچۆ، نیشانەی ڕۆشنبیریتانە

​ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویستی سنوورەکەمان دەکەینەوە، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز قایمقامی قەزای ڕانیە و لەسەر داواکاری ئیدارەی بەنزینخانەی (Ranya Oil 2)، لەمەودوا مەفرەزەکانی هاتووچۆ لێپرسینەوەی ورد و توند لەگەڵ سەرپێچیکاران دەکەن.
​سەرجەم ئەو شۆفێرانەی لە سەرەی بەنزیندا دەوەستن (پیاوان و ئافرەتان) پێویستە پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن. بەتایبەتی:
• ​ڕێگە بە هیچ شۆفێرێک نادرێت کە مۆڵەتی شۆفێری پێنەبێت بێتە سەرەی بەنزین.
• ​لە کاتی بوونی هەر سەرپێچییەکدا، ڕێکاری یاسایی بەپەلە بەرامبەر شۆفێری سەرپێچیکار دەگیرێتە بەر.
​داواکارین لە هەموو لایەک بەمەبەستی پاراستنی ڕێکخستنی هاتووچۆ و مافی هاوڵاتییان، بە تەواوی پابەندی ڕێننماییەکان ببن.

​ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ

📢 ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی بەڕێز​ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە ئەوەلیاتی مۆڵەتی شۆفێرییان لە سلێمانییەو...
29/07/2026

📢 ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی بەڕێز

​ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە ئەوەلیاتی مۆڵەتی شۆفێرییان لە سلێمانییەوە گەڕاوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان؛

​تکایە لە زووترین کاتدا سەردانی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بە مەبەستی ڕایکردن و تەواوکردنی
ئەنجامدانی مامەڵەکانیان.

تێبینی / ئەوانەی داوایان کردوە بۆیان هاتۆتەوە یان خۆیان هێناویانەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی ئەندازەی هاتووچۆ، ئەمڕۆ دەستکرا بە سیانەکردنی هێماکانی هاتووچۆ لە ڕێگەی دۆڵێ.​جێگەی دا...
28/07/2026

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی ئەندازەی هاتووچۆ، ئەمڕۆ دەستکرا بە سیانەکردنی هێماکانی هاتووچۆ لە ڕێگەی دۆڵێ.
​جێگەی داخە، ئەم هێمایانە کە ژمارەیان ٢٢٨ هێما بوو، لە ساڵی ٢٠٢٤ لە گوندی پڵینگانەوە تا سەر زینی وەرتێ جێگیر کران. بەڵام مخابن، تەنها دوای دوو ساڵ، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەپاراستنیانەوە زۆربەیان شێوێندراون و خراپ کراون، لە کاتێکدا دەبوو ساڵانێکی زۆر لەخزمەت شۆفێراندابانایە.
​هاووڵاتییانی خۆشەویست..
تکایە هێماکانی هاتووچۆ بپارێزن؛ ئەم هێمایانە موڵکی گشتین و بۆ پاراستنی گیانی ئێوە دانراون، نەهێشتن و تێکدانیان زیان بە هەمووان دەگەیەنێت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندی ـەکانی
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین

 بەڕێز بەڕێوەبەر بۆ ئەفسەران:به‌ به‌رپرسیارێتی زیاترەوە خزمه‌ت بكه‌ن ❝ بـەڕێز عـمیدی هـاتووچـۆ / حـسـن بـکـر حـمـد، بـه‌...
28/07/2026


بەڕێز بەڕێوەبەر بۆ ئەفسەران:
به‌ به‌رپرسیارێتی زیاترەوە خزمه‌ت بكه‌ن ❝

بـەڕێز عـمیدی هـاتووچـۆ / حـسـن بـکـر حـمـد، بـه‌ڕێـوه‌بـه‌ری بـەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین٫ به‌بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پـلـه‌ی سه‌ربازی به‌شێك له‌ ئـه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـمان بۆ خشته‌ی تەموزی ساڵی 2025، پـیـرۆزبایی گه‌رمـی ئاڕاسته‌ی تـه‌واوی ئه‌فسـه‌ره‌كان كـرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بـۆ خـواسـتـن لـه‌ كـاره‌كـانـیـانـدا .

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆ، رایگه‌یاند:
❞ ئێوه‌ نموونه‌ی ئه‌فسه‌ری به‌ توانا و شایسته‌ن، هه‌میشه‌ ئه‌ركـی سه‌ر شانـتان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و لێهاتوویی ـه‌وه‌ ئـه‌نجامداوه‌٫ بـۆیـه‌ خۆشحاڵـم به‌ پله‌ به‌رزبـوونه‌وه‌تـان ❝

ڕاگەیاندن و پەیوەندی ـەکانی
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین

 #ئاگاداری : نۆرەگرتن/حجزی نۆرە بۆ مامەڵەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری ئیدا...
19/07/2026

#ئاگاداری : نۆرەگرتن/حجزی نۆرە بۆ مامەڵەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین "
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکەین٫ کە لەمەودوا سەردانیکردنی :
❪ بەشی مۆڵەتی شۆفێری ❫ لە ڕێگەی ئەو لینکەوە تۆمار دەکرێت٫
❞واتا حجز کردنی نۆرە ❝ لە ڕێگەی ئەو #لینکەوە دەبێت کە ئاماژەی پێدراوە :
https://raparintraffic.com/
#پێداویستیـەکان /
❪ کارتی نیشتیمانی + کارتی زانیاری ❫ + پاسپۆرت ئەگەر هەتبوو
#سەرنج : پێویستە سەرجەم بەڵگەنامەکان ئەصڵی بن٫ چونکە بۆ رایی کردنی مامەڵەکان کار بە کۆپی ناکرێت

🚦 ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین 🚦

بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیمان​دەستپێکردنی ئەزموونێکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی و جوانیی شەقامەکان​لە درێژەی ک...
07/07/2026

بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیمان
​دەستپێکردنی ئەزموونێکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی و جوانیی شەقامەکان
​لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی بەشی ئەندازەی هاتوچۆی ڕاپەڕین و بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری شۆفێرانی بەڕێز، پڕۆژەیەکی نوێ و ئەزموونی بۆ بۆیاغکردنی کێرپستۆنی شەقامەکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

​📍 قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە:
​وەک هەنگاوی یەکەم لەم ئەزموونە تازەیەدا، دەستکرا بە بۆیاغکردنی کێرپستۆنەکانی ناحیەی سەرکەپکان؛ پڕۆژەکە بە درێژایی ٢.٨ کم لە سەرەتای سەرکەپکانەوە تا کۆتایی شەقامەکە بەسەركەوتوویی ئەنجام درا.

​🎯 ئامانجەکانی ئەم پڕۆژەیە:
• ​بینینی ڕوونتر و لێخوڕینی سەلامەتتر: ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی لێواری شەقامەکان بە تەواوەتی و بە ئاسانی لەلایەن شۆفێرانەوە ببینرێن (بەتایبەت لە کاتی شەودا)، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر کەمکردنەوەی ڕووداوەکان دەبێت.
• ​سیمایەکی شارستانی و جوان: بەخشینی دیمەنێکی ڕێکوپێک و جوانتر بە شۆستە و شەقامەکانی ناوچەکە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندی ـەکانی
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین

 بەڕێز بەڕێوەبەر بۆ ئەفسەران:به‌ به‌رپرسیارێتی زیاترەوە خزمه‌ت بكه‌ن ❝بـەڕێز عـمیدی هـاتووچـۆ / حـسـن بـکـر حـمـد، بـه‌ڕ...
06/07/2026


بەڕێز بەڕێوەبەر بۆ ئەفسەران:
به‌ به‌رپرسیارێتی زیاترەوە خزمه‌ت بكه‌ن ❝

بـەڕێز عـمیدی هـاتووچـۆ / حـسـن بـکـر حـمـد، بـه‌ڕێـوه‌بـه‌ری بـەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین٫ به‌بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پـلـه‌ی سه‌ربازی به‌شێك له‌ ئـه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـمان بۆ خشته‌ی كانوونی ساڵی 2025، پـیـرۆزبایی گه‌رمـی ئاڕاسته‌ی تـه‌واوی ئه‌فسـه‌ره‌كان كـرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بـۆ خـواسـتـن لـه‌ كـاره‌كـانـیـانـدا .

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆ، رایگه‌یاند:
❞ ئێوه‌ نموونه‌ی ئه‌فسه‌ری به‌ توانا و شایسته‌ن، هه‌میشه‌ ئه‌ركـی سه‌ر شانـتان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و لێهاتوویی ـه‌وه‌ ئـه‌نجامداوه‌٫ بـۆیـه‌ خۆشحاڵـم به‌ پله‌ به‌رزبـوونه‌وه‌تـان ❝

وتیشی: هـه‌موو كات به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌، واتای زیادبوونی به‌رپـرسـیـارێـتی ـە، بۆیه‌ گرنگه‌ و پێویسته‌ خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن٫ به‌شـێوه‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌٫ بكه‌ینه‌ هۆكارێك بۆ خـزمـه‌تی زیـاتـری هـاووڵاتـیـان٫ بـه‌مـه‌ش وه‌ك هـه‌مـیـشـه‌ وێـنه‌یه‌كی جوان و شـایسـته‌ی بەڕێوەبەرایەتیمان نیشانی نـاوخـۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌ده‌یـن ❝

ڕاگەیاندن و پەیوەندی ـەکانی
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین

Address

Ranya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەڕین:

Shortcuts

Share