29/07/2026
بەناوی خودای بەخشندە
دوای سوپاس و ستایش و ڕازیبوون بە قەدەری خودای گەورە، ئەمڕۆ خاتوونی گەورەمان(حەلیمە عەبدوڵا ماوانیی) خێزانی(کاک فەیصەڵ)کۆچی دواییکرد، خودای گەورە لە کۆچکردووی حازریی ئێمە و هەموولایەک خۆشبێت، لێرە بە پێویستمانزانی جگە لە سوپاس و ستایش بۆ بەشداربوونی خەڵک وەستانیان لەپاڵ خەم و پەژارەی بەسوێمان، وەک بنەماڵەی کۆچکردوو ڕایدەگەیەنین: سبەی یەکەم ڕۆژی پرسەی کۆچکردوومان دەبێت، بۆ کارئاسانیی موسڵمانان و کەمکردنەوەی ئەرک و ماندووبوون، بڕیارماندا پرسەکە لە کاتژمێر (١)یەکی دوای نیوەڕۆ دەستپێبکات بۆ کاتژمێر (٦)ی ئێوارە.خودای گەورە لە مردووی ئێمە و هەموو لایەک خۆشبێت. اناللە و انا الیە الراجعون.
پرسەی پیاوان و ژنان هەر لە گوندی ڕەژوکەریان بەڕێوەدەچێت.
لەگەڵ پێزانینی زۆرمان، بنەماڵەی کۆچکردوو. ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦