06/03/2022
پیرۆزبێت یادی راپەرینە مەزنەكە ، رۆحی باوكی ئازیز و قارەمانم و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی شادبێت. خۆزگە بابە گیان زیاتر لە جارێك بیر بكردایەتەوە كە ئایا وولاتێكی ئاوا بەم شێوەیە شایەنی خوێنی تۆیە! ئایا شایانی ئەوەیە كە رۆحی ئازیزی خۆتی بۆ دانێیت؟ئایا شایانی ئەوەیە كچە لەبەر دڵ شیرینەكانی خۆتی بۆ بەجێ بهێڵیت؟؟؟
بەداخەوە ئێستا لەئاسمانەوە سەیرێكمان بكەیت، گومانم نی یە لەوەی كە كردت پەشیمان ئەبوویتەوە، چونكە ئەو شارەی ئەمن و ئاسایشت ئەپاراست و هەوڵت ئەدا و پاكی كەیتەوە لە پیاوخراپ و دز و جەردە و بەد رەوشت، ئێستا زیاتر ئەو كەسانەن كە دەسترۆشتوو و كەڵەگان.
تێبینی/ وینەكە لە بەردەم تەلاری شایستەدا گیراوە كە گەورە بازرگانی كوردستان، كە كەسێكی دلسۆز و خەمخۆری شارەكەیە بەرێز كاك زاهیر ی كەریمە رەش، دروستی كردبوو لە سالی ۲٠۱٠ دا وەكو رێزلێنان لە چەند كەسایەتیەكی دڵسۆزی شاری سلێمانی كە رۆڵی گرنگیان هەبووە لە شارەكەدا هەریەكەو لە پیشەكەی خۆیدا. بە خۆشحالیەوە باوكی ئازیزیشم یەكێك بووە لەو هەلبژێراوانە، وە ناوی تەلارەكەش بە ناوی شایستە هەر لەوەوە هەلقولاوە كە ئەم كەسانە شایستەی رێزلێنانن.