قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani

قائیمقامیەتی  سلێمانی  Qaemqameati Slemani بەخێربێن بۆ پەیجی فەرمی دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ڕووی كارگێرییەوەپێك هاتووە لە ناوەندی سلێمانی و هەرسێ‌ ناحیەی (بەكرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ) ...جگە لە ڕۆژانی پشوو، ڕۆژانە لە كاتژمێر 8:00 بەیانییەوە تا كاتژمێر 3:00 پاشنیوەرۆ كارەكانی هاوڵاتیان بە بێ‌ جیاوازی بەرێدەكەن..
قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە رێگەی ئەم بەشانەوە كارەكانی هاوڵاتیان بەرێدەكات:
قائیمقام: سەرجەم كارەكانی قایمقامیەت ڕێكدەخات و بەڕێوەی دەبات.
بەرێوەبەری خۆیەتی و كارگێری: سەرپەرشتی كارەكانی كارگێری و خۆیەتی دەكات و سەرجەم بەشەكانی تر رێكدەخات و كاروباری هاوڵاتیان رادەپەرێنێت.
نوسینگەی قائیمقام: پەیوەندی و كاروبارەكانی قایمقام رێكدەخات و كارئاسانی پێشكەش بەو كەسانە دەكات كەمەبەستی رایكردنی مامەڵەكانیان دێنە قایمقامیەت.
راگەیاندن: هەموو كاروبارەكانی پەیوەست بە راگەیاندن لە ئەستۆ دەگرێت و هەموو كارو چالاكییەكانی قایمقامیەت دەگەیەنێتە دەزگاكانی راگەیاندن.
لیژنەكان: ئێستا لە 39 لیژنەی جیاواز پێك هاتووە, كە كاری ئەم لیژنانە دەركردنی رێنمایی و گەران و بەدوادا چوون و چاودێریكردنە.
پرسگە: رێكخەری پەیوەندییەكانی هاوڵاتیان و فەرمانگەیە.
كارگێری: نوسراوە هاتووەكان رێكدەخات و تۆماریان دەكات.
كۆمپیوتەر: نوسراوە فەرمییە هاتووەكان بۆ قایمقامیەت دەرئەكات و ڕۆیشتوەكان تۆمار ئەكات.
ژمێریاری: كارە ژمێریارییەكانی فەرمانگە جێبەجێ‌ دەكات.
وردبینی: وردبینی بۆ كارەكانی قایمقامیەت دەكات.
بەدالە: رێكخەری پەیوەندییەكانە.
ئامێرەكان: بەشی هونەری و تەكنیكی قایمقامیەت دەگرێتەوە.
گەنجینە: پێویستی و كەل‌وپەلە بەكارهێنراوەكانی فەرمانگە بەسەر بەشەكاندا دابەش دەكات و دەیانپارێزێت.
كافتریا: چا و قاوە پێشكەش بەو میوانانە ئەكات كە سەردانی فەرمانگەكەمان ئەكەن.
ناونیشان: سلێمانی_ شەقامی حەمدی / تەنیشت سەرۆكایەتی زانكۆ
تەلەفۆن: 09643204060
ئیمەیل: [email protected]
فەیسبووك ئەكاونت: https://www.facebook.com/qaimqamiat.sulaimani
فەیسبووك پەیج: https://www.facebook.com/DiwaniQaimqameatSlemany?ref=hl

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی
قائيمقامية قضاء مركز السليمانية
Sulaimaniyah Center District

17/08/2026

قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت: دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی ٧٥٠ دیناری بەردەوام دەبێت و لەهەوڵی زیادکردنی بڕەکەیدان

مەترانی کەنیسەی ئاناباپێتست: سلێمانی شاری پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی ئاینەکانەقائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێکی کەنیسەی ئا...
17/08/2026

مەترانی کەنیسەی ئاناباپێتست: سلێمانی شاری پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی ئاینەکانە

قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێکی کەنیسەی ئاناباپێتست کرد کە بە مەبەستی دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بەو دۆخە ئارامەی لە سلێمانی هەیە سەردانیان کردبوو.
لە دانیشتنێکدا فازڵ عومەر_ قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت سەرەڕای بەخێرهاتن و خۆشحاڵی خۆی بە دیداریان، تەئکیدیکردەوە شاری سلێمانی شاری ئاشتی و ڕێزگرتنە لە هەموو ئەو کەسانەی تێیدا دەژین یان سەردانی دەکەن.
لە بەرامبەردا هەریەکە لە مەتران بەهزاد مزوری و مەتران لیروی لە کەنیسەی ئاناباپێتست لە کوردستان و وەفدی هاوڕێیان باسیان لەوەکرد کە هاتوون بۆئەو دەستخۆشی لە حکومەتی خۆجێی و خەڵکی سلێمانی بکەن بۆ ئەو دۆخە گونجاوەی لە شارەکە دروست بووەو هەموو هاوڵاتییەک بە ئاین و نەتەوەی خۆیەوە رێزی لێدەگیرێت.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتری  نێوان بەڕێوەبەرایەتیە خزمەتگوزاریەکان. ئەمرۆ ٥ شەممە ١٣/٨، فازڵ عومەر- قائیمقامی سلێمانی بە...
13/08/2026

بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتری نێوان بەڕێوەبەرایەتیە خزمەتگوزاریەکان. ئەمرۆ ٥ شەممە ١٣/٨، فازڵ عومەر- قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی، پێشوازی لە بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی رۆژهەڵات و چەند لێپرسراوی بەشێک کرد.

قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی کردبەمەبەستی دەستخۆشی و پشتیوانی لە کارەکانیان، فازڵ عومەر_قائی...
12/08/2026

قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی کرد

بەمەبەستی دەستخۆشی و پشتیوانی لە کارەکانیان، فازڵ عومەر_قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی کرد و ستایشی کردن کە لە ماوەیەکی کەمدا توانیان شکانی بۆری ئاوی هێڵێ دووی دوکان سلێمانی چارەسەر بکەن و ئاو بگەیەنن بە گەڕەکەکانی سلێمانی.
هاوکات پشتیوانی خۆی پیشاندا بۆ چارەسەری کێشەی کەمی ئاو لە هەندێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی و پشتگیری سەرخستنی ئەو پلانەی دایانناوە بۆ گەیاندنی ئاو بە هەموو هاوڵاتیان.

مەڵبەندی سلێمانی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی قائیمقامی سلێمانی کردبە مەبەستی پشتیوانی بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و شاری سل...
10/08/2026

مەڵبەندی سلێمانی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی قائیمقامی سلێمانی کرد

بە مەبەستی پشتیوانی بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و شاری سلێمانی، وەفدێکی مەڵبەندی سلێمانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەردانی دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی کرد و لەلایەن فازڵ عومەر_ قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت پێشوازی لێکرا. لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی ئەو هەنگاوانەی دەنرێن بۆ خزمەتکردنی هاولاتیان و پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان. قائیمقامی سلێمانی سەرەرای بەخێرهاتن، باسی لە پێویستی هەماهەنگی زیاتری نێوان دەزگاکانی حکومەت و لایەنە سیاسییەکان کرد کە لەو رێگەیەوە خزمەتی زیاتری هاولاتیان دەکرێت.

10/08/2026

قائیمقامی سلێمانی باس لە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکەی ئاوی سلێمانی لە ماوەیەکی کەمدا و گەیاندنی ئاو بە گەڕەکەکانی سلێمانی.

07/08/2026

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان کێشەی گازیان بۆ دروست نابێت و بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە، کێشەی کەمی غاز لە سلێمانی دروست نابێت.

07/08/2026

فازل عومەر قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت: هەفتەی داهاتوو كێشەی ئاوی ماڵان چارەسەر دەبێت

07/08/2026

لە سلێمانی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ پاسی هێڵەکانی ناوشار دابین دەکرێت
فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت: پێنج بەنزینخانە بەنزینیان بۆ دابین دەکات

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی  و لیژنە سیتییەکان، لەگەڵ نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی کوردستان باسیان لە کێ...
03/08/2026

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە سیتییەکان، لەگەڵ نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی کوردستان باسیان لە کێشەی خزمەتگوزاری لە سیتییەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان کرد.

Address

Bakhi Gishti
Slemani

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Thursday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 14:00

Telephone

053 320 4060

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani:

Shortcuts

Share