لقی 10 ـی پارتی دیموکراتی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • لقی 10 ـی پارتی دیموکراتی کوردستان

لقی 10 ـی پارتی دیموکراتی کوردستان KDP Branch 10 in Soran is a key political and organizational hub for the party. Soran is a strong KDP stronghold.

Its history is tied to the Alyul and Gulan revolutions and maintaining stability after the 1991 uprising.

بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 10, بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووانی کەمپی ڕاهێنانی سیاسی…لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز ...
02/09/2026

بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 10, بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووانی کەمپی ڕاهێنانی سیاسی…

لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز (بڵند ئیسماعیل) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتیمان و بەرپرسی لیژنەی ناوچەکانی سنووری لق، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووانی کەمپی ڕاهێنانی سیاسی دابەشکرا.

ئەم کەمپە ڕاهێنانە لەلایەن مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێرەوە بۆ بەرپرسی ناوچەکان رێکخرابوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و توانای کادیران، لە کۆتاییشدا بڕوانامەی ڕێزلێنان و دەستخۆشی بەخشرایە بەشداربووان.

چوارشەممە 2ـی ئەیلولی 2026

سۆران، کۆبوونەوەیەک بۆ باشترکردنی پەروەردەی ئەهلی…بە سەرپەرشتی بەڕێز “بڵند ئیسماعیل” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ل...
01/09/2026

سۆران، کۆبوونەوەیەک بۆ باشترکردنی پەروەردەی ئەهلی…

بە سەرپەرشتی بەڕێز “بڵند ئیسماعیل” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 10ـی پارتیمان، و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، و هەڤاڵان “فرمان حوسێن” کارگێڕی لق “رێبوار مشیر” بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هندرێن ـ مامۆستایان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ خاوەن و بەڕێوەبەرانی پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلییەکانی سۆران بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەندیدار بە بواری پەروەردە و ئارێشت و پێداویستییەکانی دامەزراوە پەروەردەییە ئەهلییەکان تاوتوێ کران.

سێشەممە 1ـی ئەیلولی 2026

یەکەمین کۆبوونەوەی کرداریی سۆشیال میدیا لە سنووری لقی ١٠ـی پارتی بەڕێوەچووڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بەچاودێری بەڕێز...
31/08/2026

یەکەمین کۆبوونەوەی کرداریی سۆشیال میدیا لە سنووری لقی ١٠ـی پارتی بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بەچاودێری بەڕێز (بڵند ئیسماعیل)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی و بەسەرپەرشتی هەڤاڵ “سـرود حاتەم”، بەرپرسی سۆشیال میدیای لق، یەکەمین کۆبوونەوەی هۆبەی سۆشیال میدیا، بەبەشداری نوێنەرانی بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لق و لیژنەی ناوچەکان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، لەسەر کارنامەی کرداریی میدیایی، ئەجێنداپلان و پرەنسیپەکانی کار گفتوگۆ و ڕێکخستنەوە کرا.

بەڕێز بەرپرسی لق، زنجیرەیەک سەردان و بەسەرکردنەوە، کۆبوونەوە و گەیاندنی پەیامی هاوخەمی ئەنجامدا..١) لە بارەگای لق لەگەڵ ...
28/08/2026

بەڕێز بەرپرسی لق، زنجیرەیەک سەردان و بەسەرکردنەوە، کۆبوونەوە و گەیاندنی پەیامی هاوخەمی ئەنجامدا..

١) لە بارەگای لق لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی سۆران و یانەی وەرزشی خەلیفان و سنور و رواندوز کۆبوویەوە.
٢) لە گوندی گەرەوانی قەزای رواندوز، پەیامی هاوخەمی گەیاندە بنەماڵەی خوالێخۆشبێت “جلال عزیز”.
٣) سەردانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو “حمدامین ئەحمەد گەڵاڵی”کرد، کادری لیژنەی ناوچەی سۆران.
٤) لە سۆران سەردانی بەڕێز “سەنعان قاسم پاڵانی” کرد، ئەندامی هێزی خەباتی مێرگەسۆر.
٥) سەردانی بنەماڵەی خوالێخۆشبێت “طیار عبدالعزیز هەرکی“ کرد.
٦) لە سۆران سەردانی “ستار ئەسعەد هەرکی” کرد، پێشمەرگەی فەرماندەی بارزان، برینداری شەڕی داعش.
٧) سەرپەرشتی کۆبوونەوەی کارگێڕی لق ــی کرد.
٨) لە بارەگای لق بەشداری خولی راهێنانی کادرانی بەشی رێکخستنی لق و ناوچەکانی کرد.
٩) لە قەزای خەلیفان پەیامی هاوخەمی گەیاندە بنەماڵەی خوالێخۆشبێت”چرا سعدالدین”
١٠) سەرپەرشتی کۆبوونەوەی مانگانەی بەشی علاقاتی لق ـی کرد.
١١) لە دیانا پەیامی هاوخەمی گەیاندە بنەماڵەی خوالێخۆشبێت “سورم ئەحمەد”
١٢) سەرپەرشتی کۆبوونەوەی مانگانەی بەشی راگەیاندنی لق ـی کرد.
١٣) لە سۆران پەیامی هاوخەمی گەیاندە بنەماڵەی خوالێخۆشبێت”صباح داروسەلامی”.
١٤) خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سێ لاوی بەشداربووی پێشبڕکێی خولی نێودەوڵەتی تایکواندۆ کە لە کۆریای باشوور سازدرابوو.
١٥) لە بارەگای لق لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی غاز لە سۆران کۆبوویەوە.
١٦) پێشوازی لە وەفدێکی لقی سۆرانی پارتی بنیادی کوردستان کرد.
١٧) لەگەڵ لقی سۆرانی سەندیکای ئەندازیاران کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ ئێوارە 26ـی ئابی 2026، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (بڵند ئیسماعیل)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 10ـی پارتیمان، ...
26/08/2026

ئەمڕۆ ئێوارە 26ـی ئابی 2026، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (بڵند ئیسماعیل)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 10ـی پارتیمان، و هەریەک لە بەڕێزان “هەڵگورد شێخ نەجیب” و “کرمانج عزەت” هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و رۆشنبیران، بەشداریان لە کۆڕێکی سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران کرد، کە بۆ سیاسەتمەدار و کوردپەروەر بەڕێز ئازاد جوندیانی سازکرابوو.

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینانبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانلەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی پ...
25/08/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە سەدەی بیستەم، لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 ڕژێمی عێراق هەڵمەتێكی نامرۆڤانەی لە بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری سەربەرزی بادینان بەڕێوە برد. لەو پیلانەدا تاوانی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستنی زۆرەملێ و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان لە لایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا جێبەجێ كرا. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان كۆمەڵكوژ و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور و وێران بوون.

ئامانجی سەرەكیی ڕژێم لەو تاوانە گەورەیە گۆڕینی دیموگرافی كوردستان و جێبەجێكردنی سیاسەتی زەویی سووتاو و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەركەوت و ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە ڕووخان و بوونە پەندی ڕۆژگار.

لە یادی سی و هەشت ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفالی بادینان و گەرمیان و بارزان و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. لەو یادە دڵتەزێنەدا ڕایدەگەیێنین ئەركی سەر شانی دەوڵەتی عێراقە كە قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و پێشێلكاریانە بكاتەوە كە لەدژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون.

مسعود بارزانی
25ی ئابی 2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بۆنەی هاتنەوەی...
24/08/2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.

والسلام علیکم و رحمةالله وبركاته

مسعود بارزانی

11ی رەبیعولئەولی 1448ی کۆچی
24ی ئابی 2026

خولی پێگەیاندنی کادیرانی لق و ناوچەکان بەڕێوەچوو…ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بە چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز (بڵند ئی...
24/08/2026

خولی پێگەیاندنی کادیرانی لق و ناوچەکان بەڕێوەچوو…

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بە چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز (بڵند ئیسماعیل)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی، و بەڕێز “سەرگورد کەریم”، کارگێڕی لق و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی لق، خولی پێگەیاندنی کادیرانی لق و ناوچەکان لە بەشی ڕێکخستنـی سنووری لقی ١٠ بەڕێوەچوو.

لە خولەکەدا، دوو بابەتی پێگەیاندن لەلایەن “م. دارا عومەر محمدامین” ئەندامی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی، و “د. هاوکار عومەر”، مامۆستا لە زانکۆی سۆران، پێشکەش کرا.

22/08/2026
21/08/2026

وتاری بەڕێز :. بڵند ئیسماعیل
لە رێوڕەسمی خولی دەرچوانی موزیک کە بەبۆنەی (80) ساڵ یادی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی، لەلایەن سەنتەری رۆشنبیری و هونەری ڤاڵا، رێکخرابوو.

Address

S
Soran
44008

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لقی 10 ـی پارتی دیموکراتی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share