بەرێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimaniya
  • بەرێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى

بەرێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى Slemani Antiquities and Heritage Directorate
بەرێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى
مديرية اثار و تراث السليمانية

سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی لەلایەن سەرۆکی هەماهەنگیی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق رۆژى ٢٣ی ئاب ٢٠٢٦، بەڕێز ڤیلێم ڕیپما...
24/08/2026

سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی لەلایەن سەرۆکی هەماهەنگیی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق
رۆژى ٢٣ی ئاب ٢٠٢٦، بەڕێز ڤیلێم ڕیپما، سەرۆکی هەماهەنگیی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، لەگەڵ وەفدێکی یاوەر کە پێکهاتبوون لە خاتوو سارا موکری، خاتوو مارلین ڤۆم هۆف و بەڕێز زیاد عوبەیدی، سەردانی مۆزەخانەی سلێمانییان کرد.
لە ماوەی سەردانەکەدا، میوانان خۆشحاڵی و پشتیوانیی خۆیان بە ئاست و کار و چالاکییەکانی مۆزەخانەی سلێمانی دەربڕی، هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک، بە مەبەستی پشتگیریکردن و پەرەپێدانی کار و پرۆژەکانی مۆزەخانە، نیشاندا.
مۆزەخانەی سلێمانی بە گرنگییەوە سەیری ئەم جۆرە سەردان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات و هیواخوازە ئەم پەیوەندییە بەرەو قۆناغی هاوکاریی زیاتر و بەهێزتر بچێت.

زيارة رئيس التنسيق لبعثة الاتحاد الأوروبي في العراق إلى متحف السليمانية
في يوم 23 آب 2026، زار السيد فيليم ريبما، رئيس التنسيق لبعثة الاتحاد الأوروبي في العراق، برفقة وفدٍ مرافق ضمّ السيدة سارة موكري، والسيدة مارلين فوم هوف، والسيد زياد العبيدي، متحف السليمانية.
وخلال الزيارة، أعرب الضيوف عن سعادتهم وإعجابهم بمستوى متحف السليمانية ونشاطاته، كما أبدوا استعدادهم لتقديم مختلف أشكال الدعم والمساندة، بهدف دعم وتطوير أعمال ومشاريع المتحف.
ويثمّن متحف السليمانية هذه الزيارات وأوجه التعاون الدولي، ويتطلع إلى تعزيز هذه العلاقات والارتقاء بها نحو مزيد من التعاون والشراكة.

Visit of the Head of Cooperation of the European Union to Iraq to the Slemani Museum
In, 23 August 2026, Mr. Willem Reipma, Head of Cooperation of the European Union to Iraq, accompanied by a delegation comprising Ms. Sara Mukri, Ms. Marleen vom Hof, and Mr. Ziad Obaidi, visited the Slemani Museum.
During the visit, the guests expressed their appreciation and admiration for the museum’s standards, activities, and work. They also expressed their readiness to provide various forms of support and assistance to help strengthen and develop the museum’s work and projects.
The Slemani Museum highly values such visits and international cooperation and looks forward to further strengthening these relations and advancing them towards greater cooperation and partnership.

میوانانى بەرێزى مۆزەخانەى سلێمانى، بەپێى ئەم خشتەیەى خوارەوە پێشوازیتان لێ دەکەین:رۆژانى یەکشەممە تا پێنجشەممەسەعات (٩)ى...
15/08/2026

میوانانى بەرێزى مۆزەخانەى سلێمانى،
بەپێى ئەم خشتەیەى خوارەوە پێشوازیتان لێ دەکەین:
رۆژانى یەکشەممە تا پێنجشەممە
سەعات (٩)ى بەیانى تا سەعات (١) پاشنیوەڕۆ.

10/08/2026
مۆزەخانەی سلێمانی؛ ناوەندێکی ئەکادیمی بۆ توێژینەوە.یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی مۆزەخانەی سلێمانی ئەوەیە کە پارچەکانى بو...
07/08/2026

مۆزەخانەی سلێمانی؛ ناوەندێکی ئەکادیمی بۆ توێژینەوە.

یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی مۆزەخانەی سلێمانی ئەوەیە کە پارچەکانى بوونەتە سەرچاوەیەکی گرنگی زانستی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان، پسپۆڕان و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا.
بەشێک لەم توێژینەوانە لەسەر دەقە مێخییەکان، دراو، گڵین، شووشە، مۆرى رووتەخت و مۆرى لوولەیى و جێ مۆر و کانزا ئەنجام دراوە.
ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مۆزەخانەی سلێمانی تەنها شوێنی پاراستن و هەڵگرتنى پارچە شوێنەوارییەکان نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی زیندووی زانست و ناوەندێکی گرنگی ئەکادیمییە بۆ توێژەران.

29/07/2026

دەستان خۆش بێت كاك ڕەوا، شوێنەوارناسە خۆبەخشەكان نموونەتان زۆر بێت هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

https://www.facebook.com/share/1EMrucm68n/?

28/07/2026
واژۆکردنى یاداشتى لێکتێگەیشتنڕۆژی پێنجشەممە ٢٣-٧-٢٠٢٦ بە چاودێری بەرێز (قوباد تاڵەبانی) و بە ئامادەبوونی هەریەک لەبەرێزا...
25/07/2026

واژۆکردنى یاداشتى لێکتێگەیشتن

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣-٧-٢٠٢٦
بە چاودێری بەرێز (قوباد تاڵەبانی) و بە ئامادەبوونی هەریەک لەبەرێزان (نەجات عەبدوڵا) لێپرسراوی نوسینگەی کلتووریی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و (طارق حەیدەری) قائیمقامی قەزای کۆیە و ئەندازیار(ئاوارە کوێخا علی) بەرێوەبەری گشتی شوێنەوارو کەلەپووری هەرێم و (هاشم حەمە عەبدوڵا) بەرێوەبەرى شوێنەوارو کەلەپوورى سلێمانى و (بارزان بایز ئیسماعیل) بەرێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى رانیە و (یەکێتى واحید) بەرێوەبەرى فەرمانگەى شوێنەوارو کەلەپوورى کۆیە، یاداشتێکی لێکگەیشتن لە نێوان زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی بوژاندنەوەی کەلەپووری کورد واژۆ کرا.
ئامانجى یاداشتى لێکتێگەیشتنە، پاراستنی کەلەپوور و مێژووی شاری کۆیەیە، هاوکات پاراستن و خستنەڕووی دەستنووس و بەرهەمی زانا و نووسەر و ڕۆشنبرانی شارەکەیە.

ئەمڕۆ ٢٢\٦\٢٠٢٦ ، بە یاوەری د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری یەکە کارگێڕییەکانی سنووری قەزاى چەمچەماڵ لە ...
22/06/2026

ئەمڕۆ ٢٢\٦\٢٠٢٦ ، بە یاوەری د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری یەکە کارگێڕییەکانی سنووری قەزاى چەمچەماڵ لە قەڵای بازیان پێشوازیمان کرد لە بەڕێزان پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا؛ سەرۆکی نوێی کڵێسای کلدانی عیراق و جیهان، مەتران دکتۆر یوسف تۆما، مەترانی ئەساقیفەی کەرکوک و سلێمانی بۆ کڵێسای کلدان، قەشە ئەیمەن قەشەی کڵێسای ماریوسف لە سلێمانی و جۆن عەمان یەعقوب (سەرمەد) نوێنەری مەسیحییەکانی پارێزگای سلێمانی.
پارێزگاری سلێمانی کتێبی پیرۆزی بە زمانی کوردیی و لە چنراوێکی ڕەسەنی کوردەوارییدا، کە لەلایەن هونەرمەند خاتوو (شاناز جەمال)ەوە چنرابوو، پێشکەش بە بەڕێزیان کردوپاشان شوێنەوارەکەیان بەسەرکردەوە.
بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی لەم پێشوازی و پێشینە ڕەسەن و دێرین و قوڵەی سلێمانی دەربڕی و لەسەر پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا کاری پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەم شاکارە مێژووییەی (ماڵی کرمای) کڵێسای مەسیحییەکان لە دەربەندی بازیان بکەن.

19/06/2026
ئەمڕۆ، ئەندامانی پارلەمانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان: سەرخێڵ نجم‌الدین محمد، هەڵمەت هوشیار کەریم و جوانڕۆ محمد ئ...
27/04/2026

ئەمڕۆ، ئەندامانی پارلەمانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان: سەرخێڵ نجم‌الدین محمد، هەڵمەت هوشیار کەریم و جوانڕۆ محمد ئەحمەد، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانیان کرد.

ئەم سەردانە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بوو، و بەرێزان هاوڕا بوون لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارە یاساییە گونجاوەکان بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان.

Address

Sulaimaniya

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:30
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:30
Sunday 08:30 - 14:30

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەرێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى:

Shortcuts

Share