PJAK Sweden

PJAK Sweden Kontaktinformation, kartor och vägbeskrivningar, kontaktformulär, öppettider, tjänster, betyg, foton, videor och meddelanden från PJAK Sweden, Politiskt parti, Stockholm.

‏هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ زاگرۆس ٢٤ دەڵێت: ئەگەریی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ئ...
01/11/2026

‏هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ زاگرۆس ٢٤ دەڵێت: ئەگەریی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ئێران و ئەمریکا زیاترە لە ڕێککەوتن و پێویستە کورد لەم قۆناغەدا ئامادە بێت.
ئەمیر کەریمی سەبارەت بە پڕۆسەی ئینتگراسیۆنی دیموکراتیک کە ماوەیەکە لەناو خەڵکیش و حیزبەکانیشدا، کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، دەڵێت: ئەو پڕۆسەیە مافی کورد وەک نەتەوەیەک لە داهاتووی ئێراندا، مسۆگەر دەکات و دەسەڵاتی تەواوی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی خۆی دەبێت.

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە دیمانەیەکی تایبەتدا...

ڕاگەیاندنی پژاک سەبارەت بە ڕاگەیاندەکەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەڕەخنەیەک لە بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە دەربارەی ئی...
30/10/2026

ڕاگەیاندنی پژاک سەبارەت بە ڕاگەیاندەکەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕەخنەیەک لە بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە دەربارەی ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک.

بەیاننامەی دوایی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە دەربارەی «ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک»، زیاتر لەوەی ڕەخنەیەکی زانستی و بەڵگەدار لە بنەما تیۆرییەکانی ئەم چەمکە بێت، ڕەنگدانەوەی تێڕوانینێکی سنووردار و سادەکراوە بۆ پڕۆژەیەکی سیاسی کە هەوڵ دەدات پرسی مێژوویی کورد لە دەرەوەی دوو هەڵبژاردەی نەریتی، واتە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ یان ملکەچبوون بۆ دەوڵەتی هەنووکەیی، پێناسە بکاتەوە. لاوازیی میتۆدی ئەم بەیاننامەیە لەوەوە دەست پێ دەکات کە جیاوازیی نێوان «تێکەڵکردنی زۆرەملێ و توانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی» لەگەڵ «یەکگرتنی ئارەزوومەندانە لەسەر بنەمای یەکسانیی مافە سیاسی و یاساییەکان» لەبەرچاو ناگرێت. لە کاتێکدا لە چوارچێوەی بیرکردنەوەی ڕێبەر ئۆجەلاندا، بە تایبەتی لە باسەکانی پەیوەست بە نەتەوەی دیموکراتیک، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پێکەوەژیانی ئازادانەی نەتەوەکاندا، ئینتێگراسیۆن بە مانای سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد نییە، بەڵکو بریتییە لە پێناسەکردنەوەی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە لەسەر بنەمای دانپێدانان بە مافە کۆمەڵییەکان، فرەنەتەوەیی، خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیک و بەشداریی یەکسان لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیدا. لە ڕوانگەی تیۆریی دیموکراسیی فرەنەتەوەییشەوە، دەستەبەرکردنی دەسەڵاتی سیاسی بە ناچاری تەنها لە ڕێگەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەربەخۆوە بەدی نایەت، بەڵکو دەتوانێت لە ڕێگەی دابەشکردنی دەسەڵات، خۆبەڕێوەبردن، مسۆگەرکردنی مافە کۆمەڵییەکان و بنیاتنانەوەی پێکهاتە یاساییەکانەوە بەدی بێت. بۆیە ئەو بانگەشەیەی بەیاننامە کە گوایە ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک بە ناچاری دەبێتە هۆی لەناوچوونی بوونی سیاسیی کورد، ئەنجامی شیکردنەوەیەکی بەڵگەدار لەم تیۆرییە نییە، بەڵکو لە یەکسانزانینی دوو چەمکی بنەڕەتاً جیاوازەوە سەرچاوە دەگرێت. ڕەخنەی زانستی پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد لە بنەماکان، شێوازەکانی جێبەجێکردن و ئەنجامەکانی تیۆرییەک هەیە، نەک بەستنەوەی ئەو ئەنجامانە بە تیۆرییەکە کە لە بنەماکانیەوە بە ناچاری دەست ناکەون.

لە ڕوانگەی یاسای بنەڕەتی و تیۆریی چارەسەری دیموکراتیکی ناکۆکییە نەتەوەییەکانەوە، پێویستە ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک وەک پرۆسەیەکی مەرجدار، دوولایەنە و پشتبەستوو بە گۆڕانی بنەڕەتیی پێکهاتەی دەوڵەت تێبگەین، نەک خۆگونجاندنی یەکلایەنەی نەتەوەیەکی ژێردەست لەگەڵ سیستەمی دەسەڵاتداری هەنووکەیی. لەم مۆدێلەدا، دەوڵەتە هەنووکەییەکان دەبێت لە ڕێگەی پێداچوونەوەیەکی بنەڕەتی بە دەستوورەکانیاندا، دەست لە سەپاندنی ناسنامەیەکی نەتەوەیی فەرمی و تاکانە هەڵبگرن، دان بە بوون و مافە سیاسی و کولتوورییەکانی نەتەوەی کورددا بنێن و زەمینەی خوێندن بە زمانی دایک، بەڕێوەبردنی دیموکراتیکی ناوچەکان، بەشداریی کاریگەر لە دەسەڵاتدا، ئازادیی ڕێکخراوبوون و مسۆگەرکردنی مافە کۆمەڵییەکان دابین بکەن. ڕێبەر ئۆجەلانیش لە پەیامەکەیدا بۆ کۆنفرانسی «ئاشتی و ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک» لە ئەیلوولی ٢٠٢٦دا، جەختی لەسەر پێویستیی چاکسازیی یاسایی و دەستووری، فراوانکردنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکان و دانپێدانان بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک کردووەتەوە. بۆیە ئینتێگراسیۆن لەم تێگەیشتنەدا بە مانای قبووڵکردنی بێ‌مەرجی دەوڵەتی هەنووکەیی نییە، بەڵکو بە مانای ئەوەیە کە پێکەوەژیانی سیاسی بە گۆڕینی سروشتی یاسایی و دامەزراوەیی دەوڵەتەوە گرێ بدرێت. لەم ڕوانگەیەوە، دانوستان لەگەڵ دەوڵەتێک بە مانای ڕەواییبەخشین بە پێکهاتەی دەسەڵاتخوازیی ئەو دەوڵەتە نییە؛ بەڵکو دانوستان دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ خەبات لە پێناو گۆڕینی هەمان پێکهاتەدا. لە پەیوەندی بە ئێرانیشەوە، خستنەڕووی ئەم ئاسۆیە بە هیچ شێوەیەک بە مانای قبووڵکردنی کۆماری ئیسلامی، پەسەندکردنی دەستووری ئێستا یان دەستهەڵگرتن لە خەبات دژی سەرکوتی نەتەوەیی نییە. بە پێچەوانەوە، بەدیهێنانی ئەم ئامانجە پێویستی بە تێپەڕین لە پێکهاتە جیاکاریخوازە هەنووکەییەکان و دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک هەیە کە مافەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکە بە شێوەیەکی یاسایی، پابەندکەر و جێبەجێکراو مسۆگەر بکات.

یەکێکی دیکە لە کەموکوڕییە شیکارییەکانی بەیاننامەی کۆمەڵە، دروستکردنی دژایەتییەکی ناپێویستە لە نێوان دیموکراتیزەکردن و چارەسەرکردنی پرسی نەتەوەییدا؛ وەک ئەوەی دیموکراسی تەنها چوارچێوەیەکی گشتی بۆ خستنەڕووی داخوازییەکان بێت و پرسی کوردیش دەبێت بە جیا لە گۆڕانی دیموکراتیکی پێکهاتەی دەوڵەت چارەسەر بکرێت. ئەم جیاکردنەوەیە ناتوانێت پەیوەندیی ناوخۆیی نێوان چڕبوونەوەی دەسەڵات، نکۆڵیکردن لە فرەنەتەوەیی و بەرهەمهێنانەوەی ستەمکاری بە دروستی ڕوون بکاتەوە.
پرسی کورد تەنها داواکارییەک بۆ بەدەستهێنانی هەندێک مافی کولتووری نییە، بەڵکو پرسێکی مێژوویی، سیاسی و پێکهاتەییە کە پەیوەندی بە دابەشکردنی دەسەڵات، دانپێدانان بە ناسنامەی کۆمەڵی و مافی بەشداری لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیدا هەیە. ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک هەر لەم خاڵەوە دەست پێ دەکات و لەبری ئەوەی خەبات تەنها بە گۆڕینی خاوەنانی دەسەڵات سنووردار بکات، گۆڕینی ئەو یاسا و ڕێسایانە دەکاتە ئامانج کە دەسەڵات لەسەر بنەمایان بەرهەم دێت و بەکار دەهێنرێت. بێگومان ئەم تیۆرییەش لە پێویستیی وەڵامدانەوەی ڕوون بە پرسیارەکانی پەیوەست بە سنووری دەسەڵاتی دامەزراوە خۆبەڕێوەبەرەکان، زامنەکانی جێبەجێکردنی مافە نەتەوەییەکان، شێوازەکانی چاکسازیی دەستووری و چۆنیەتیی بەدیهێنانی ئیرادەی ئازادی خەڵکی کورد بێبەری نییە. بەڵام بوونی پرسیاری جێبەجێکردن، بەڵگەیەک نییە بۆ ڕەتکردنەوەی تەواوی چوارچێوەیەکی تیۆری. پرسی سەرەکی ئەوەیە کە ئایا دەتوانرێت بەبێ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی دەوڵەت‌ـ‌نەتەوەی ناوەندگەر و بەبێ سەپاندنی یەکدەستکردنی نەتەوەیی، مۆدێلێک بۆ پێکەوەژیانی ئازادانە و یەکسان دروست بکرێت؟ ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک وەڵامێکی تیۆری و سیاسی بەم پرسیارە دەدات و پێویستە بەهای ئەم وەڵامە لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی توانای دامەزراوەیی و ئەگەری جێبەجێبوونی کردەییەوە دیاری بکرێت، نەک بە دابەزاندنی ماناکەی بۆ تەسلیمبوون یان توانەوە.

لە کۆتاییدا، مشتومڕی ئێستا تەنها ناکۆکییەک لەسەر زاراوەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی دوو شێوازی جیاوازی بیرکردنەوەیە دەربارەی داهاتووی پرسی کورد. لایەک هێشتا بە شێوەیەکی سەرەکی لە چوارچێوەی مۆدێلە ناسراوەکانی دەوڵەت، فیدراڵیزم و دابەشکردنی خاکیی دەسەڵاتدا بیر دەکاتەوە، لایەکی دیکەش هەوڵ دەدات بە دانانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، مافە کۆمەڵییەکان، خۆبەڕێوەبردن و گۆڕینی دەستوور لە ناوەندی بیرکردنەوەی خۆیدا، ئاسۆی نوێ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی نەتەوەیی بکاتەوە. حیزبە نەریتییەکانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی مێژووی خەبات و قوربانیدانیان شایانی ڕێزە، ناتوانن تەنها پشتبەستن بە ڕەوایی مێژوویی خۆیان بکەنە جێگرەوەی پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی نوێ، یەکگرتوو و کردەیی بۆ داهاتوو. هەرچەندە کۆمەڵە بەرگری لە فیدراڵیزم دەکات، بەڵام ڕاگەیاندنی ئامانجێکی گشتی بە تەنها وەڵامی ئەو پرسیارە ئاڵۆزانە ناداتەوە کە پەیوەندییان بە چۆنیەتیی گواستنەوەی دەسەڵات، مسۆگەرکردنی مافەکان، بەشداریی کۆمەڵگە و ڕێگریکردن لە دووبارە چڕبوونەوەی دەسەڵاتەوە هەیە. ڕەخنەی جددی لەم حیزبانە کاتێک مانایەکی ڕاستەقینەی دەبێت کە ڕوون بکرێتەوە بەرنامەکانیان تا چەند بوونەتە شێوازی دیاریکراو و جێبەجێکراو. لە بەرامبەردا، ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیکیش دەبێت بە هەمان پێوەرەکان هەڵبسەنگێنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەتکردنەوەی پەلەپەلەی ئەم تیۆرییە، بەبێ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەڵگەدار لەگەڵ بنەما فکری و یاساییەکانی، زیاتر لەوەی نیشاندەری باڵادەستیی پڕۆژەیەکی سیاسی بێت، سنوورداریی ئاسۆی تیۆریی ئەو ڕەخنەیە دەردەخات. داهاتووی پرسی کورد نە بە پیرۆزکردنی مۆدێلەکانی ڕابردوو و نە بە قبووڵکردنی بێ‌پرسیاری تیۆرییە نوێیەکان دیاری دەکرێت، بەڵکو لە ڕێگەی کێبڕکێی ئازادی بیرۆکەکان، خەباتی دیموکراتیک، دانوستانی پشتبەستوو بە مافە یەکسانەکان و گۆڕینی بنەڕەتیی ئەو پێکهاتانەوە کە نکۆڵیکردن و زاڵبوون بەرهەم دەهێنن، شێوە دەگرێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پژاک

ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک؛ پڕۆژەیەک بۆ گۆڕینی بنەڕەتی دەوڵەت، نەک تەسلیمبوون بەرامبەر بە دەوڵەت. 30-10-2026 ڕەخنەیەک لە بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە دەربارەی ئی....

بە مناسبت ۳۰ اکتبر، روز جهانی زندانیان سیاسی؛فراخوان مشترک برای آزادی زندانیان سیاسی و عقیدتی و توقفاعدام‌هادر آستانه ۳۰...
28/10/2026

بە مناسبت ۳۰ اکتبر، روز جهانی زندانیان سیاسی؛
فراخوان مشترک برای آزادی زندانیان سیاسی و عقیدتی و توقفاعدام‌ها
در آستانه ۳۰ اکتبر، روز جهانی زندانیان سیاسی، ما امضاکنندگان «سنداصول حقوق‌‌بشری اسلو» به‌عنوان نخستین اقدام برای پی‌گیری این سند، برآزادی فوری و بی‌قیدوشرط همه زندانیان سیاسی و عقیدتی، توقف اعدام‌ها وپایان شکنجه، ناپدیدسازی قهری و استفاده از زندان به‌عنوان ابزار سرکوبتأکید می‌کنیم.
هیچ‌کس نباید به‌دلیل بیان عقیده، فعالیت سیاسی یا مدنی دفاع از حقوقبشر، روزنامه‌نگاری، وکالت، فعالیت صنفی یا اعتصاب و اعتراض زندانیشود. همه کسانی که به‌دلیل استفاده از حقوق بنیادین خود در زندان به‌سرمی‌برند باید فوری و بی‌قیدوشرط آزاد شوند.
‌زندانیان سیاسی و عقیدتی در ایران از گرایش‌های فکری، جوامع تاریخی، مناطق و اقشار مختلف جامعه‌اند. برخی از آنان، از جمله زینب جلالیان، سعید ماسوری، حمزه سواری و کمال شریفی، به حبس ابد یا حبس‌هایبسیار طولانی‌مدت محکوم شده‌اند و سال‌ها با محرومیت از مرخصی یاممانعت از دسترسی به درمان مناسب روبه‌رو بوده‌اند.
هم‌زمان، جان شماری از زندانیان سیاسی و معترضان در معرض خطر اعداماست. پخشان عزیزی و وریشه مرادی، دو زن زندانی سیاسی کرد، حکماعدام برایشان صادر شده است و شماری از بازداشت‌شدگان اعتراضاتسراسری نیز با احکام اعدام یا اتهاماتی مواجه‌اند که می‌تواند به مجازاتمرگ منجر شود. افزایش اعدام‌ها، به‌ویژه اعدام معترضان و زندانیانسیاسی، ضرورت اقدام فوری را دوچندان کرده است.
ما از احزاب و سازمان‌های سیاسی، نهادهای مدنی و حقوق‌ بشری، فعالاناجتماعی و همه مردم در ایران و خارج از کشور دعوت می‌کنیم که به‌مناسبتاین روز جهانی، با انتشار تصویر و نام زندانیان سیاسی و عقیدتی، اطلاع‌رسانی درباره پرونده‌های آنان و برگزاری برنامه‌ها و تجمعات، خواستآزادی آنان را به صدایی گسترده و فراگیر تبدیل کنند.
از دولت‌های پایبند به حقوق بشر، اتحادیه اروپا، سازمان ملل متحد و دیگرنهادهای بین‌المللی نیز می‌خواهیم آزادی زندانیان سیاسی و عقیدتی و توقففوری اعدام‌ها را در اولویت هرگونه تعامل با جمهوری اسلامی قرار دهند.
همچنین تأکید می‌کنیم که نقض‌های جدی حقوق بشر در ایران نباید بدونپاسخ بماند. برپایه مستندات و یافته‌های متعدد حقوق‌بشری، از جملهگزارش‌های سازمان عفو بین‌الملل، «ویرانگران انسانیت» و «معمارانجنایت»، گزارش‌های کمیته مستقل بین‌المللی حقیقت‌یاب سازمان ملل متحد ومستندات منتشرشده از سوی سازمان حقوق بشر ایران، ما خواهان تحقیقکیفری، پیگرد و محاکمه آمران و عاملان جنایت علیه بشریت در ایران، از جملهمقام‌های ارشد جمهوری اسلامی که شواهد کافی درباره مسئولیت آنان وجوددارد، هستیم. پایان‌دادن به مصونیت از مجازات، بخشی جدایی‌ناپذیر ازتحقق عدالت و جلوگیری از تکرار این جنایت‌هاست.
نام زندانیان سیاسی و عقیدتی را تکرار کنیم، تصاویرشان رامنتشر کنیم و نگذاریم زندان آنان را از چشم جامعه و جهان پنهانکند.
گروه پی‌گیری سند اسلو*

* «گروه پی‌گیری سند اسلو» که به ابتکار سازمان حقوق بشر ایران و با هدف پیشبرد اقدام‌های مشترک در چارچوب اصول حقوق بشریمورد توافق در کنفرانس اسلو تشکیل شد، شامل نمایندگان این احزاب است: حزب تضامن دموکراتیک اهواز، حزب چپ ایران، حزبدموکرات آذربایجان، حزب دموکرات کردستان ایران، حزب دموکراسی و توسعه آذربایجان، حزب حیات آزاد کردستان (پژاک)، حزبکمونیست کارگری ایران، حزب کومه‌له کردستان ایران، حزب کومه‌له زحمتکشان کردستان، حزب مردم بلوچستان، شورای راهبردیجمهوری‌خواهان داخل کشور، شورای همکاری ترکمن‌صحرا، همبستگی جمهوری‌خواهان ایران.

26/10/2026
Fate of Four PJAK and Two KJAR Members Remains Unknown After Arrest in IranThe fate of Idris Faqehi, Mohsen Ghaderi, Sir...
25/10/2026

Fate of Four PJAK and Two KJAR Members Remains Unknown After Arrest in Iran

The fate of Idris Faqehi, Mohsen Ghaderi, Sirwan Habibi and Khaled Barzanji, four members of the Kurdistan Free Life Party (PJAK), and Zahra Pirdehghan and Parvin Rasegh Ghezelbash, two members of the East Kurdistan Free Women’s Society (KJAR), remains unknown.

According to statements from the two organizations and reports by the Kurdistan Human Rights Network, their families have repeatedly sought answers but received no clear information about their loved ones’ whereabouts, health or fate.

In its latest report, the Kurdistan Human Rights Network said there was still no information about Khaled Barzanji, who was arrested by IRGC forces on 10 July 2026 in Uchtapeh village near Bukan. His family has been unable to contact or visit him since his arrest. Security and judicial authorities have also denied knowing about his detention or where he is being held.

In a statement about Barzanji, PJAK said the Iranian government was directly responsible for his life, health and safety. The party demanded the immediate disclosure of his whereabouts and legal status, saying the continued secrecy had deepened concerns about his health and detention conditions.

Idris Faqehi has been missing since 24 July 2021, when he was wounded and detained by IRGC forces near Bukan. More than five years later, his fate remains unknown. In its recent open letter, PJAK named him among its members who have been subjected to enforced disappearance following their arrest.

Mohsen Ghaderi was arrested by IRGC intelligence agents on 22 June 2025 in the Hangeh Zhale border area near Baneh. According to the Kurdistan Human Rights Network, the IRGC told his family that he had been killed in a clash. However, a man arrested alongside him and later released said there had been no clash and that both men had been taken into detention. The network reported that Ghaderi was last seen at the Shahramfar detention center in Sanandaj in late summer 2025.

Sirwan Habibi was arrested by Ministry of Intelligence agents in Kamyaran in the early hours of 9 September 2026. Citing witnesses, the Kurdistan Human Rights Network reported that agents used violence against him during his arrest. Despite his family’s visits to security offices and courts in Kamyaran and Sanandaj, they have received no clear information about his condition or where he is being held.

Zahra Pirdehghan and Parvin Rasegh Ghezelbash were arrested by IRGC intelligence agents in Urmia on 25 and 28 June 2026, respectively. KJAR confirmed that both women were its members and said they were in Urmia to carry out political activities related to women’s issues. Their families’ repeated inquiries have also failed to establish their condition or whereabouts.

In an open letter dated 13 October 2026, PJAK called on Mai Sato, the UN Special Rapporteur on human rights in Iran, and Human Rights Watch to take urgent action to clarify the fate of Idris Faqehi, Mohsen Ghaderi and Sirwan Habibi. The party said the three had been denied access to lawyers and that their families had been pressured to stop seeking answers. It called for international action to end enforced disappearances and hold those responsible accountable.

🔴 یک کتابچه منتشر شده؛ اما شاید هرکسی جرئت نکند تا پایانش بخواند!📚 «قاسملو در قامشلو؛ روایت یک سفر انجام‌نشده»تصور کنید ...
25/10/2026

🔴 یک کتابچه منتشر شده؛ اما شاید هرکسی جرئت نکند تا پایانش بخواند!

📚 «قاسملو در قامشلو؛ روایت یک سفر انجام‌نشده»

تصور کنید در میان کوچه‌های قامشلو، با مردی روبه‌رو شوید که ۳۷ سال از شهادتش گذشته است؛ دکتر عبدالرحمان قاسملو!

او آمده تا با واقعیت‌های امروز کوردستان روبه‌رو شود؛ با بحث‌های داغ سیاسی، مذاکره، صلح و تصمیم‌هایی که بعضی‌ها آن‌ها را خرد سیاسی می‌دانند و بعضی دیگر سازش.

اما این دیدار خیالی قرار نیست فقط خاطره‌ای از گذشته باشد…

✍️ شاهو کرماشانی در این کتابچه کوتاه، گذشته و امروز جنبش کوردستان را در برابر هم قرار می‌دهد؛ نه برای اینکه به‌جای شما قضاوت کند، بلکه برای اینکه شما را با پرسش‌هایی جدی تنها بگذارد.

📖 پیشنهاد ما به طرفداران دکتر قاسملو: این کتابچه را فقط از روی عنوانش قضاوت نکنید. بخوانیدش؛ به‌ویژه صفحات پایانی را از دست ندهید.

📥 فایل کتاب در پست قبلی کانال تلگرام روژاوا نیوز قرار دارد.

کمتر از آنچه فکر می‌کنید وقت می‌گیرد؛ اما شاید بیشتر از آنچه انتظار دارید، ذهنتان را درگیر کند.

برای اطلاع از به‌روزترین اخبار کوردستان و جهان، روژاوا نیوز را دنبال کنید.

تلگرام اینستاگرام فیسبوک توییتر

📚 کتابچه: قاسملو در قامشلو (روایت یک سفر انجام‌نشده) ✍️ نویسنده: شاهو کرماشانی حجم: ۲۰ صفحه

20/10/2026

بەرنامەی پژاک بۆ داهاتووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چیە؟هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، هەڤاڵ ئەمیر کەریمی وەڵام دەداتەوە.

شفاف‌سازی در ارتباط با دست‌وپازدن مداوم برخی جریانات رسانه‌ای رانت‌خوار برای ادراک‌سازی غلط درباره‌ی پژاک:‏۱- پژاک در چا...
29/09/2026

شفاف‌سازی در ارتباط با دست‌وپازدن مداوم برخی جریانات رسانه‌ای رانت‌خوار برای ادراک‌سازی غلط درباره‌ی پژاک:
‏۱- پژاک در چارچوب منافع ملت کورد، حق خود می‌داند که با هر دولت، سازمان و پلاتفرم سیاسی‌ دیگری دیپلماسی، نشست و همکاری داشته باشد. از این لحاظ، پژاک ازجمله سازمان‌های مدرن و مبارزی است که مورد توجه جدی بازیگران سیاسی منطقه‌ای و جهانی قرار دارد.
‏۲- با هر آنچه به پیشبرد دموکراسی، آزادی و عدالت در ایران و کوردستان کمک کند، رواداری نشان خواهیم داد.
‏۳- پروژه‌ی گذار از جمهوری اسلامی و تشکیل جمهوری دموکراتیک تکثرگرا و نامتمرکز در ایران، ضامن حقوق و آزادی کوردها در کنار دیگر ‌جوامع ایرانی اعم از فارس‌، لر، ترک، بلوچ، ترکمن، عرب، مازنی، گیلک، تالش، تات و… خواهد بود.
‏۴- به شرط به‌رسمیت شناخته‌شدن جایگاه سیاسی کوردها، به پیشبرد همپیوندی (انتگراسیون) دموکراتیک با نظام سیاسی آینده و دیگر ملیت‌های ساکن ایران خواهیم پرداخت. قانون اساسی دموکراتیک آینده بایستی بر این مبنا شکل بگیرد.
‏۵- پذیرش خودمدیریتی دموکراتیک ملت کورد در ایران، شرط بنیادین ما برای پذیرش متقابل نظام سیاسی آینده خواهد بود.
‏ما به اندازه‌ای که با دین کورکورانه‌ی «ملی‌گرایی افراطی» مخالفیم، به همان اندازه بر ملت‌بودن دموکراتیک و آزاد کوردها پافشاری می‌کنیم. سازمان‌یافتن این نوع مدل ملت دموکراتیک را برای دیگر جوامع ایران نیز مناسب می‌دانیم. ملت دموکراتیک ایران را می‌توان از مجموع ملت‌های کورد، فارس، ترک، بلوچ، عرب و…. برساخت. تنها به این شکل می‌توان از جنگ، درگیری و تنش یکصدساله‌ی اخیر گذار کرد.
‏۶- همچنانکه در گذشته به هیچ جریان انحصار‌طلب و وکالت‌خواهی باج نداده‌ایم، از این پس نیز با هیچ طرف سیاسی‌ای که هویت آزاد، حقوق و جایگاه سیاسی ملت کورد را نپذیرد، رابطه‌ای نخواهیم داشت. آن‌ها در صورت تغییر بنیادین در دیدگاه‌های افراطی و سیاست‌های ‌غلط خود می‌توانند به ارتباط با کوردهای آزادیخواه امیدوار باشند.
‏۷- نیروهای گریلایی پژاک، به‌شکل مستقل از هر سازمان یا جریان دیگری، در چارچوب اصل دفاع مشروع در برابر هر نوع حمله‌ای به پژاک، شهروندان و ملت کورد پاسخ خواهد داد.
‏⁧‫ #پژاک‬⁩ ⁧‫ ‬⁩

26/09/2026

سخنرانی رفیق اهون چیاکو عضو مجلس پژاک در کنفرانس "بحران حقوق بشر در ایران؛ از اصول مشترک تا اقدام مشترک"

برگزارکنندە: سازمان حقوق بشر ایران
محل برگزاری: اسلو – نروژ
تاریخ برگزاری: ٢٥ و ٢٦ سپتامبر ٢٠٢٦

#پژاک #ڕۆژهەڵات #ئۆسڵۆ #کژار


ئەمڕۆ ١٩-٠٩-٢٠٢٦ هاوپەیمانی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە ستۆکهۆڵم-سوئێد، گردبوونەوەیەکیان بۆ پشتگیری و بەردەوامی ش...
19/09/2026

ئەمڕۆ ١٩-٠٩-٢٠٢٦ هاوپەیمانی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە ستۆکهۆڵم-سوئێد، گردبوونەوەیەکیان بۆ پشتگیری و بەردەوامی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە چوارەمین ساڵڕۆژیدا بەڕێوەبرد.

لە گردبوونەوەکەدا وێڕای بەشداری ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوکات ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی ئێرانیش بەشداربوون.

گردبوونەوەکە بە یادکردنەوە و ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێکرد و هەروەها لە درێژەی بەرنامەکەدا پەیامی هاوپەیمانی بە زمانەکانی کوردی و سویدی و هاوکات وتاری پشتگیریی لە لایەن ژمارەیەک کەسایەتییەوە پێشکەش کرا کە تیایدا جەخت لە یەکگرتوویی و پشتگیری بەردەوامکردنی شۆڕش کرایەوە.

هاوکات مانگرتنی گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە دەنگەوەهاتنی گەل بۆ بانگەوازی هاوپەیمانی لەمەڕ مانگرتن بەرز و پیرۆز نرخێنرا و سڵاو و ڕێزی تایبەت ئاراستەی گەلی کورد و ئازادیخوازان لە ئێران کرا.

Adress

Stockholm

Webbplats

Aviseringar

Bli först med att veta: vi skickar ett mejl när PJAK Sweden publicerar nyheter och kampanjer. Din e-postadress används inte till något annat, och du kan avsluta prenumerationen när som helst.

Genvägar

Dela