Aram rahman merzaai

Aram rahman merzaai Kontaktinformation, kartor och vägbeskrivningar, kontaktformulär, öppettider, tjänster, betyg, foton, videor och meddelanden från Aram rahman merzaai, Bibliotek, Stockholm.

30/04/2026

جوانی و ناشیرینیەکانیشمان بۆ لەیەکدی جوێ ناکرێنەوە، ئەگینا کەناتوانین بۆ هەمیشە واین لەهەوڵی تۆانینمانداین ؟!.

27/04/2026

ڕاستی و هەڵە، جوتێکی لەیەکتر دانەبڕاوی هەمیشەیی هەبونن. لەڕوانگەی ئێمەی مرۆڤەوە، گوایە دەتوانرێت لەیەکتر جیابکرێنەوە و ئەمیان بەسەر ئەوی تردا زاڵبکرێت، بەڵام ئەم هەوڵەش بەردەوام لەکۆتاییدا بێئامانج و بێئەنجامە، چونکە نەک هەر ڕاستی و هەڵەش لەناواخنی خۆیاندا وەک ئەوانی دیکە (بێجگە لەهیچ) لەگۆڕانێکی هەمیشەییدان، بەڵکو بەردەوامیش وان لەنێو هەمەکێکی بەردەوام بەجوڵەی نێوان کۆمەڵە شەپۆلێکی تێکەڵ و پێکەڵی بەیەکداچو. کەواتە ڕاستیەکان بەبێ هەڵە نین و هەڵەکانیش ڕاستیان لێدانەبڕاوە. لەڕوانگەی تایبەتی مرۆڤیشەوە، مرۆڤ وادەزانێت کەلەتوانایدایە ئەم جوتە تێکئاڵاوە لەیەکتر جیابکاتەوە بەتایبەت کاتێک سەرکەوتو دەبێت لەبەدیهێنانی ئامانجێکدا کەئیتر وادەزانێت بێهەڵەیە و بەپێچەوانەش لەسەرنەکەوتنەکانیدا وادەزانێت کە نەیتوانیوە ڕاستی بپێکێت، لەکاتێکدا بێئاگایە لەوەی کەخۆی نەک هەر یەکەیەکی گۆڕاوی تێکەڵ لەڕاستی و لەهەڵەیە، بەڵکو دەرهاویشتەی چەند یەکەیەکی تێکەڵ بەڕاستی و بەهەڵەیە، هەر بۆیشە نەتوانینی لەیەکتر جیاکردنەوەی ڕاستی و هەڵە هۆکارە بنچینەکەی هەبوونی بەردەوامی جوڵەشەپۆلەکانە. بێجگە لەهیچ کەدەگات بەسێبەری خۆی!، مەحاڵە جوڵە شەپۆل بگات بەسێبەری خۆی کە ڕاستی و هەڵەیە. کەواتە بوون پەسیڤێکی هەمیشەیی خاوەن ناواخنێکی بەردەوامی (بێسەرەتا و بێکۆتایی) لێوانلێو لە جوڵەشەپۆلە و هیچێکی دی.
بەبەردەوامی ڕاستی یان هەڵە لەناواخنی یەکتردا، کردار دەخوڵقێنێت و ئەوی دیکەشیان پەرچەکردار. ئێ ئیتر چۆن (بوون) بێسەرەتا و بێکۆتایی و هەمیشەییش نەبێت ؟!.

Adress

Stockholm

Telefon

+9647702117645

Webbplats

Aviseringar

Var den första att veta och låt oss skicka ett mail när Aram rahman merzaai postar nyheter och kampanjer. Din e-postadress kommer inte att användas för något annat ändamål, och du kan när som helst avbryta prenumerationen.

Kontakta Organisationen

Skicka ett meddelande till Aram rahman merzaai:

Genvägar

Dela