09/08/2025
بەهۆی نەبوونی هەستی هەست کردن بە بینین و گرینگی تونای خود بەرامبەر نیشتیمانێکی ئازد ، بۆتە هۆی ئەوەی کەوا گەنجان و لاوان و پیرو مندالان و تەنانەت کەم ئەندامانیش ، نەتوانن وێنایێکی جوان و خۆشەویستیێکی بێ سنور بەیێکتر ببەخشن و لەخزمت نیشتیمانێک خەرجی بکەن کە وا هەموویان رکابەری ئەوە بکەن کەوا خزمەتی کۆمەلگایێک بکەن کەوا لە بەرامبەر جیهان دا لە گشت بوارە جۆراو جۆرەکان دا لە نمونە : بواری زانستی تەکنەلۆجیاو ، زانستی خوێندن و زانستی سیاسەت و کشتوکال و وەرزش و هونەر و هتد .
بەلام گەر کوردستان تەنها لەچوارچێوەی ولاتێکی بەناو عێراق دا کەوا کورد بەرێژەی دانیشتوانی دا کەمینەیەو کەوا نزیکەی تەنها لە سەدا ۱۷ ی کۆی ژمارەی دانیشتوانی پێکدەهێنێت .
ئەمەش وادەکاتن کەوا گەنجان هەست بەو خۆشەویستییەی کەوا لەنێوان توانا و نیشتیمان دا دروست دەکاتن ، هەستی پێنەکاتن ، بەلکو ئەوەی کەوا هەیە تەنها لەنێوان شارێک و شارێکی تردا یە ، چونکە تاکی کورد ئەبێت لە ژێرناوی عێراق دا خۆی لەگەل جیهان دا بناسێنێتن و وە لەهەموو بوارەکانی کەباسم کرد ناتوانێتن رکابەری بکاتن و تواناکانی بەجیهانی بکاتن .
نوسینی شکیب شهب
ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک