02/09/2026
ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایانی هەردوو بەشی (پەروەردەی ئایینی و گوتار وڕاگەیاندنی ئایینی) کۆلێژ کۆبوەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ٩ـی ٢٠٢٦ له چوارچێوەی بەردەوامی کۆبوونەکان، بەبۆنەی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان و دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی)، لەگەڵ مامۆستایان و سەرۆکایەتی هەردوو بەشی زانستی (پەروەردەی ئایینی و گوتار وڕاگەیاندنی ئایینی) کۆلێژمان کۆبوونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وێڕای بەخێرهاتنەوەی مامۆستایان و پیرۆزبایی کردن لێیان بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، باسی لە نوێترین ڕێنماییەکانی کۆلێژ و پلانی ساڵی نوێی خوێندن و چاڵاکییە زانستییەکان و پرۆسەی خوێندن لە کۆلێژەکەمان وخزمەتکردنی زیاتری قوتابییانی کرد، تابتوانن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و سەرکەوتووانە کارەکانیان ئەنجامبدەن.