بەڕێوەبەرایەتی وێستگەکانی کێشی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی وێستگەکانی کێشی سلێمانی ئەم پەڕەیە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڕێنمای و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی وێستگەکانی کێشی سلێمانی

پـــرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خــــۆمان و کەسوکاری کارمەندی خانەنشینمان (ئەنوەر عبدالله علی) دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی ناوب...
25/08/2026

پـــرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خــــۆمان و کەسوکاری کارمەندی خانەنشینمان (ئەنوەر عبدالله علی) دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی ناوبراو، داواکارین لــــە خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبـــوری هەموو لایەکمان بـــدات..
پرسەکەی سبەینێ ٤ شەممە، ٢٦ ی ٨ لە مزگەوتی (ئیمامی عەلی) لە گەڕەکی وڵوبە بەڕێوە دەچێت..

16/08/2026

لەنجامی گۆرانكاری رێرەوی وێستگەی كێشی مەیدان بەهۆی جێبەجێكردنی رێگای دووسایدی دەربەندیخان -كەلار ، وە لەسەر راسپاردەی بەرێز جەنابی وەزیر ، بریاردرا بە گواستنەوەی وێستگەی كێشی مەیدان بۆ تونی بابا ، كە ئاسانكاریەكی زیاتر دەكات بۆ شۆفێرانی بارهەڵگرەكان . وە لەبەر نەبونی نەختینەی تەرخانكراو بریاردرا كە لەسەر داهاتی بەرێوەبەرایەتیمان و بەشێوەی راستەوخۆ بەچەند هەنگاوێك ئەنجام بدرێت ، هەنگاوی یەكەم كە دروست كردنی بناغەی تەرازوەكەیە بە شێوەیەكی ئەندازیاری و بەهەوڵ و ماندوو بونی ئەندازیاران و كارمەندان و تێمی صیانە بە شێوازی راستەخۆ بەئەنجام گەیەندرا.

پـــرسە و سەرەخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی کارمەندمان بەڕێز (جەزا نوری عزیز) دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزیان (محمد...
07/08/2026

پـــرسە و سەرەخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی کارمەندمان بەڕێز (جەزا نوری عزیز) دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزیان (محمد جەزا نوری)، داواکارین لــــە خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبـــوری بنەمـــاڵەکــەیان بـــدات..
پرسەکەی ئەمڕۆ هەینی، 7 ی 8 لە مزگەوتی (عوسمانی مەلا قادری صراف) بەڕێوە دەچێت..

لە درۆێژەی كارو چالاكی بەرێوەبەرایەتیمان ، دروستكردن و دانانی كابینەی نوێی بەرزكراوە بۆ وێستگەی كێشی تاسلوجە ، بە سەرپەر...
28/07/2026

لە درۆێژەی كارو چالاكی بەرێوەبەرایەتیمان ، دروستكردن و دانانی كابینەی نوێی بەرزكراوە بۆ وێستگەی كێشی تاسلوجە ، بە سەرپەرشتی بەرێوەبەر و ئەندازیاران و بە هەوڵ و هامەهەنگی تیمی صیانەی بەرێوەبەرایەتیمان .

پـــرسە و سەرەخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی بەڕێز (دانا عبدالکریم حمە صالح - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن) دەکەین، ...
16/06/2026

پـــرسە و سەرەخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی بەڕێز (دانا عبدالکریم حمە صالح - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن) دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی ئامۆژنی بەڕێزیان (حەپسە عبدالله حمە صالح) هاوسەری خوالێخۆشبوو (مامۆستا مەلا عمر زڕگوێزی)، داواکارین لــــە خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبـــوری بنەمـــاڵەکــەیان بـــدات..
پرسەکەی لە مزگەوتی (گەورەی زڕگوێز) بەڕێوە دەچێت..

سەردانی بەرێز بەرێوەبەر بۆ وێستگەی دەربەندیخان و كەلار بۆ دڵنیابونەوە لە باش بەرێوەچونی پرۆسەی كێشانی بارهەڵگرەكان و فەر...
10/06/2026

سەردانی بەرێز بەرێوەبەر بۆ وێستگەی دەربەندیخان و كەلار بۆ دڵنیابونەوە لە باش بەرێوەچونی پرۆسەی كێشانی بارهەڵگرەكان و فەراهەم بوونی پێداویستیەكان ، پاشان سەردانی پێگەی تونی بابا كرا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەندازیاران بەمەبەستی دیراسەی گواستنەوەی وێستگەی كێشی مەیدان بۆ پێگەی نوێ لە تونی بابا ، كە ئاسانكاریەكی باش دەبێت بۆ كێشانی بارهەڵگرەكان و كۆنترۆڵ كردنی رێگای نوێی دوو سایدی دەربەندیخان - كەلار .

18/05/2026

لە درێژەی كارو چالاكی بەشی میكانیك ، بەرێوەبەرایەتیمان هەستا بە چاككردن و گۆرینی چاوێكی تەرازووی وێستگەی كێشی چەمچەماڵ كە بەتەواوی لەكەڵك كەوتبوو ، بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرو سەرۆك هۆبەی میكانیك و جێبەجێكردنی لەلایەن تیمی صیانەی بەرێوەبەرایەتیمانەوە بەشێوازی راستەوخۆ.

22/04/2026

بە هۆی كۆن بوون و خراپ بوونی تەرازووی وێستگەی كێشی تاسلوجە ، بەرێوەبەرایەتیمان هەستا بە گواستنەوەی تەرازووی مەیدان بۆ تاسلوجە ، بە هەوڵ و ماندووبونی هۆبەی میكانیك و تیمی صیانە كە لێبڕاوانە بەشێوازی راستەوخۆ كارەكەیان ئەنجام دا ، دەست خۆشیان لێدەكەین و نمونەیان زۆر بێت .

دامەزراندنی دژە بروسك بۆ وێستگەی كێشی دۆڵەرووت و تانجەرۆ لە جۆری ESE بەشێوەیەكی هونەری .
31/03/2026

دامەزراندنی دژە بروسك بۆ وێستگەی كێشی دۆڵەرووت و تانجەرۆ لە جۆری ESE بەشێوەیەكی هونەری .

پـــرسە و سەرەخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی کارمەندمان بەڕێز (عثمان احمد رحيم - لە بەشی گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیمان) دەکەین...
12/03/2026

پـــرسە و سەرەخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی کارمەندمان بەڕێز (عثمان احمد رحيم - لە بەشی گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیمان) دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی برای بەڕێزیان کاک (عبدالله)، داواکارین لــــە خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبـــوری بنەمـــاڵەکــەیان بـــدات..
پرسەکەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 12 ی 3 لە مزگەوتی (سەیوانی 2) بەڕێوە دەچێت..

Address

سلێمانی/خوار چوارچرای نوێ
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+964533191346

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی وێستگەکانی کێشی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی وێستگەکانی کێشی سلێمانی:

Shortcuts

Share