د زێندین م ئامۆکەیی Dr Zendin M Amokay

د زێندین م ئامۆکەیی Dr Zendin M Amokay بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان

سەردانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی مانکرد، چاومان بە هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەند...
27/08/2026

سەردانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی مانکرد، چاومان بە هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوت.

سوپاسی پێشوازیکردنی ئەکەین.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥-٨-٢٠٢٦ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەشداربووین لە مەولودی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرمان محمد درودی خوای ...
25/08/2026

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥-٨-٢٠٢٦ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەشداربووین لە مەولودی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرمان محمد درودی خوای لەسەر بێت.

لە مەڕاسیمی مولودی پیرۆز بەڕێزان سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڤاڵ کاروان گەزنەی ووتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڤاڵ شاهۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی و ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی سلێمانی و زانایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ئامادەبوون.

لە مەڕاسیمەکەدا ووتارێکمان بە ناوی خۆمان و وەزارەتی ئەوقاف پێشکەشکرد، تیشکمان خستەسەر ڕۆڵی مزگەوتی گەورە سلێمانی کە سمبولی خوا پەرستیە، هەروەها دەستخۆشیمان کرد لە مامۆستا و زانایانی ئایینی کە بە ووتارەکانیان بونەتە هەوێنی لێبوردەی و پاراستنی هەموو بەها کۆمەڵایەتیەکان لە شارەکە کە لە بنەما و ڕەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر و سەروەمان محمد درودی خوای لەسەربێت، لەکۆتایدا دەستخۆشیمان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی و یەکێتی زانایان و مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی کرد لە ڕێکخستن و یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرمان محمد درودی خوای لەسەر بێت.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن، حەزرەتی محەممەد ﷺبەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری میهرەبانی و ڕەحمەت، حەزرەت...
24/08/2026

پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن، حەزرەتی محەممەد ﷺ

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری میهرەبانی و ڕەحمەت، حەزرەتی محەممەد ﷺ، بەدڵێکی پڕ لەخۆشەویستی و ڕێز، پیرۆزبایی لەهەموو موسڵمانانی جیهان و بەتایبەت کوردستان دەکەین.

خوا گەورە ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە مایەی ئاشتی، بەختەوەری، یەکڕیزی لە کوردستان.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف پێشوازیمان کرد لە بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان و کۆمەڵێک مامۆستای بەڕێز و دیاری گەرمیان.گفتوگۆما...
19/08/2026

لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف پێشوازیمان کرد لە بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان و کۆمەڵێک مامۆستای بەڕێز و دیاری گەرمیان.

گفتوگۆمان کرد لەسەر خۆئامادەکردن و پێشوازیکردن لە مانگی پیرۆزی مەولود و یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرمان (محمد) درودی خوای لەسەر بێت.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩-٨-٢٠٢٦ سەردانی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان کرد.بەمەبەستی پیرۆزبای کردن لە دەستب...
09/08/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩-٨-٢٠٢٦ سەردانی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان کرد.

بەمەبەستی پیرۆزبای کردن لە دەستبەکاربوونی جێگری مەڵبەند و سەرجەم لێپرسراوی بەشەکانی مەڵبەند.

هیواخوازم لە ئەرک و کاری نوێیان سەرکەوتووبن، لەو ڕێگایەوە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی سنوری کۆیە بەگشتی بکەن.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی

ئەمرۆ سێ شەممە ٤-٨-٢٠٢٦ لەشاری هەولێر سەردانی کەسایەتی دیاری هەولێر و عەشیرەتی سورچی برای بەرێز پارێزەر هاورێ سورچم کرد،...
04/08/2026

ئەمرۆ سێ شەممە ٤-٨-٢٠٢٦ لەشاری هەولێر سەردانی کەسایەتی دیاری هەولێر و عەشیرەتی سورچی برای بەرێز پارێزەر هاورێ سورچم کرد، هەر لەوێ خۆشحاڵبووم چاوم کەوت بەبەرێز نجم عومەرئاغا سورچی.

سوپاس بۆ لوتف و پێشوازی گەرمیان.

سەردانی هەردوو برای خۆشەویستم هەڤاڵ سەردار شەرکانی و هەڤاڵ عبدالرحمان تەهامان کرد.بەبۆنەی دەست بەکاربوونیان وەک لێپرسراو...
03/08/2026

سەردانی هەردوو برای خۆشەویستم هەڤاڵ سەردار شەرکانی و هەڤاڵ عبدالرحمان تەهامان کرد.

بەبۆنەی دەست بەکاربوونیان وەک لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی خەلیفان و کۆمیتەی ڕێکخستنی سۆران، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی

بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرم لەخوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین لەکەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بە...
02/08/2026

بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرم لەخوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین لەکەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بەخۆشی بەڕێبکەن.

بەئەرکی خۆمانی دەزانین بەردەوام بین لەسەرخستنی داواکانیان، بەمەبەستی پاراستنی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لەووڵاتەکەماندا.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

ئەمرۆ چوار شەممە ٢٩-٧-٢٠٢٦ لە قەزای ئاکرێ بەمەبەستی گەیاندنی پرسەو هاوخەمی خۆمان بەشداریمان كرد لە پرسەی خوالێخۆش بێت (ش...
29/07/2026

ئەمرۆ چوار شەممە ٢٩-٧-٢٠٢٦ لە قەزای ئاکرێ بەمەبەستی گەیاندنی پرسەو هاوخەمی خۆمان بەشداریمان كرد لە پرسەی خوالێخۆش بێت (شێخ عبدالعزيز شێخ شمس الدين شێخ سعيد بەرزنجی).

لە خوای گەورە داواكارین کۆچکردوو بەبەهەشتی خۆی شاد بکات دواناخۆشی بنەماڵە بەرێزەكەیان بێت.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

ئەمرۆ،شەممە 18-7-2026,لەگەڵ برای خۆشەویستم کاک دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە...
18/07/2026

ئەمرۆ،شەممە 18-7-2026,لەگەڵ برای خۆشەویستم کاک دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی ٦ی ڕێکخستنی سۆرانمان کرد.

لە دیدارێکدا لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەند بە ئامادەبوونی هەڤاڵ کاروان گەزنەیی لێپرسراوی مەڵبەند، تەوەرەکانی پەیوەست بە رێکخستنەکانی حزب و پلان و ستراتیژی داهاتووی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەڤاڵ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ هەڤاڵانی مەڵبەندی ٦ی سۆران خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا.

دواتر لە سنوری سۆران و خەلیفان بەشداری چەند پرسەیەک بووین و سەردانی چەند تێکۆشەرێک و کەسایەتیەکی دیاری سنورەکەمان کرد.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647501221009

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د زێندین م ئامۆکەیی Dr Zendin M Amokay posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share