بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان‎

23/06/2026

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی)، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال،هەڵمەتێکی بەرفراوان بە مەبەستی دابینکردنی داتاشۆ و شاشەی گەورە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەوانەش ( هەولێر ، کۆیە ، گەرمیان ڕزگاری ، چەمچەماڵ ، ڕواندوز ، قەسرێ ، کەلار ، خانەقین )لەلایەن بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) ئەنجامدرا ..

ئەم دەستپێشخەرییە بۆ ئەوەیە تا هاوڵاتیان و وەرزشدۆستان بتوانن لە کەشێکی ئارامدا بینەری یارییەکانی مۆندیال بن و پێکەوە چێژ لە جۆشوخرۆشی یارییەکان وەربگرن.

لەسەر ئەو ڕاسپاردەیە، بۆردی وەرزش بە خزمەتە بەردەوامەکانی خزمەتی هاوڵاتیان دەکات و هەمیشە پێشەنگ دەبێت لە ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ هەوادارانی وەرزش لە کوردستان.

20/06/2026

بەدیهێنەری خەونی پاڵەوانانین…
قوباد تاڵەبانی و بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) ، پیرۆزبایی لە پاڵەوانی
نێودەوڵەتی موسلیم ئەکرەم دەکەن

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، بە بۆنەی
تۆمارکردنی دەستکەوتێکی مێژوویی لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا، پەیامێکی
دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاراستەی یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق، بەڕێز موسلیم ئەکرەم دەکات لەپای بەدەستهێنانی مەدالیای
زیوی ئاسیا لە یاری "پاراکاراتە" لەلایەن گەنجێکی لێهاتووی وەک موسلیم ئەکرەم،سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئیرادەی گەنجی کورد هیچ بەربەستێک ناناسێت و هەروەها
بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) ، وەک لایەنی
پشتگیر و سپۆنسەری فەرمی ئەم کاروانە وەرزشییە، خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت کە
پشتیوانییەکانیان بۆ ئەم بەهرەمەندە گەیشتە ئەنجامێکی درەوشاوە و توانی ئەو نازناوە بەرزە بۆ وڵاتەکەی دەستەبەر بکات. بۆردی
وەرزشی دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی پاڵپشتیکردنی
وەرزشکارانی لێهاتوو بۆ ئەوەی لە مەیدانە جیهانییەکاندا ئاڵای کوردستان
بە شەکاوەیی بهێڵنەوە.

ئەم سەرکەوتنە مەزنە لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.

٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

ئەمڕۆ لە ئۆفیسی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) دکتۆر (علی تەها) لێپرسراوی بۆرد پێشوازی کرد لە دکتۆرە صابرین حامد ئەندامی کۆمیتەی ت...
15/06/2026

ئەمڕۆ لە ئۆفیسی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) دکتۆر (علی تەها) لێپرسراوی بۆرد پێشوازی کرد لە دکتۆرە صابرین حامد ئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی وەفدی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی تۆپی پێی کچانی عێراق کەبەمەستی کەمپی مەشق و ڕاهێنان بۆ ماوەی یەک هەفتە لەشاری سلێمانی دەمێننەوە…
لەدانیشتنەکەدا دکتۆر عەلی تەها جەختی کردەوە لە گرنگی دانی زیاتر بە وەرزشی کچان و هاندانیان لەپێناو زیاتر بەرەوپێشچوونی وەرزشی کچان لە کوردستان و عێراقدا ، لای خۆیەوە دکتۆرە صابرین سوپاسی بۆردی وەرزشی و شاری سلێمانی کرد کە ئامێزیان بۆ هەڵبژاردەی کچانی عێراق کردووەتەوەو هاوکار و پشتیوانن..

کۆنفرانسی تیپە میللیەکانی کوردستان بەڕێوەچوو دکتۆر (عەلی تەها) لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وەفدێکی...
13/06/2026

کۆنفرانسی تیپە میللیەکانی کوردستان بەڕێوەچوو
دکتۆر (عەلی تەها) لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وەفدێکی یاوەری بەشداریان کرد لە کۆنفرانسێکی تایبەت بەڕێکخستنەوەو داڕشتنەوەی پەیڕەو و ڕێنماییەکانی تیپە میللیەکانی کوردستان…

دکتۆر (عەلی تەها )لەووتەیەکدا بۆ سەرۆک و ئەندام و ئامادەبوانی کۆنفرانسەکە، پشتگیری و پشتیوانی بۆردی وەرزشی بۆ باش بەڕێوەچوونی کاری تیپەمیللیەکان لەکوردستان دووپاتکردەوە.
تیپە میللیەکان سەرچاوەی سەرەکی پێگەیاندنی یاریزانن بۆ گەیشتن بەیانەکان و پێویستە هەمیشەو بەردەوام گرنگی تەواویان پێ بدرێت لە پێناو زیاتر گەشەکردن و پێگەیاندنی یاریزانی ئاست بەرزو ئاراستەکردنیان بەرەو یانەکان….

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە دوو شاندی باڵای وەرزشی عێراق دەکاتلە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ...
07/06/2026

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە دوو شاندی باڵای وەرزشی عێراق دەکات

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەرزش و بەهێزکردنی
پەیوەندییەکان، دکتۆر (عەلی تەها )لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی خاتوو لیلی محمد ئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و دکتۆر محمد ابراهیم سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لقی سلێمانی ، پێشوازی لە دوو شاندی باڵای وەرزشی عێراق کرد.

لە دیداری یەکەمدا، دکتۆر عەلی تەها پێشوازی لە (لیوا قاسم الواستی) سەرۆکی یەکێتیی کیک بۆکسینگی عێراق کرد، کە لەلایەن (دکتۆر هاوبیر) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقەوە یاوەری دەکرا. مەبەستی سەردانەکە گفتوگۆکردن بوو سەبارەت بە هەماهەنگی و ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ سەرکەوتنی پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی عێراق کە بڕیارە لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

هەر لە هەمان چوارچێوەدا، لێپرسراوی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) پێشوازی لە دکتۆر (ڕەعد خەنجەر) سەرۆکی لیژنەی کاتیی یەکێتیی تۆپی دەستی عێراق و دکتۆر (ئەحمەد خەمیس) ئەندامی لیژنەکە کرد. لە دیدارەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان کرا بۆ میوانداریکردنی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق بۆ کچان، کە
بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٢ لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.

لەلایەن خۆیانەوە، شاندە میوانەکان دەستخۆشییان لە هەوڵەکانی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامی وەرزشوانان و ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتییە نیشتمانییەکان

07/06/2026

پیرۆزباییەک لە بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
پاڵەوانی جیهانی (ئەمیر ئەبوبەکر)، گەرمترین پیرۆزباییت لێ دەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە شاری بیرمنگهامی بەریتانیا بەدەستت هێنا و توانیت بەسەر "دیمیتری" یاریزانی ئیستۆنیادا سەربکەویت.
بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە و هەموو گەلی کورد. دەستخۆشیت لێ دەکەین و هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازین.
بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە ئۆفیسی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) دکتۆر عەلی تەها لێپرسراوی بۆردی وەرزشی، بەئامادەبوونی محموود مراد ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێ...
02/06/2026

لە ئۆفیسی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) دکتۆر عەلی تەها لێپرسراوی بۆردی وەرزشی، بەئامادەبوونی محموود مراد ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و بێستوون قادر سەرۆکی فەخری یانەی وەرزشی بابان و عەلی ڕەشید سەرۆکی پێشووی یانەی سەرچنارو دکتۆر دیار فەخرەدین مامۆستای کۆلێژی وەرزشی زانکۆی کەرکوک پێشوازی کرا لە میدیاکارو شیکەرەوەی وەرزشی دیاری کەناڵی بین سپۆرت ( سوار ذهب علی) کە بە سەردانێکی فەرمی لە کوردستانە…
لە کۆبوونەوەکەدا (سوار ذهب ) سەرسامی خۆی دەربڕی بە جوانی شاری سلێمانی و بەرزی گیانی وەرزشی لەشارەکەداو ئاماژەی بەوەکرد ، ڕاگەیاندنی عەرەبی نەیتوانیوە ڕووەجوانەکانی کوردستان و سلێمانی بەدوونیای عەرەبی بگەیەنێت و گرنگە کار لەسەر ئەو تەوەرە بکەین و ئامادەیی خۆی دەربڕی بەگرنگیەوە بەرنامەی میدیای جیاواز لەو بارەیەوە بکات…
لای خۆیەوە دکتۆر عەلی تەها ئامادەیی پشتیوانی تەواوی بۆ دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دونیای عەرەبی و ڕاگەیاندنەکانی وەرزشی کرد…

01/06/2026

لە یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، ستافی بۆردی وەرزشی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر مەزارەکەی دانا.
ستافی بۆردی وەرزشی لە دەباشانەوە پەیمانیان نوێکردەوە، کە وەک هەمیشە لەسەر ڕێبازی جەنابی مام و لەژێر سێبەری یەکێتیدا، بەردەوام بن لە خزمەتکردنی گەنجان و وەرزشکارانی کوردستان…

30/05/2026

بەبۆنەی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی حزبی پڕ لە سەروەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری، کادیران، لایەنگران و بەتایبەتیش جەماوەری وەرزشکاری کوردستان دەکەین.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژووی خۆیدا هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەکانی گەنجان و وەرزشوانان بووە. هەمیشە "مەیدانی سەرکەوتن"بووە بۆ وەرزشی وڵاتەکەمان و خەمی وەرزشی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە خەمی
نیشتمان بینیوە و پاڵپشت و داینەمۆی گەشەپێدانی بەهرەکان و بونیادنانی نەوەیەکی تەندروست بووە.
ئێمەش وەک بۆردی وەرزشی(ی.ن.ک)، لەم یادە شکۆدارەدا دوپاتی دەکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین بۆ پەرەپێدانی کایەی وەرزشی و خزمەتکردنی زیاتری یانە و تیپە وەرزشییەکان لەپێناو بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان.
بەرز و پیرۆزبێت یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی وەرزشکاری دێرین و کەسایەتی دیاری شاری کۆیە (ئاکۆ جیهاد کریم)مان پێگەیشت.خوا...
28/05/2026

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی وەرزشکاری دێرین و کەسایەتی دیاری شاری کۆیە (ئاکۆ جیهاد کریم)مان پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو وەک جێگری پێشووی سەرۆکی یانەی وەرزشی کۆیە و لێپرسراوی لیژنەی باڵای تیپە میلییەکانی کۆیە و دەوروبەری، خزمەتێکی زۆری بە وەرزش و وەرزشکارانی سنوورەکە کرد و هەمیشە وەک نموونەی دڵسۆزی و ماندوونەناسی دەمێنێتەوە.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و سەرجەم وەرزشکارانی شاری کۆیە دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Address

Kareza Wshk
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share