پەرتوکخانەی ژنی کورد - Nlapjk

پەرتوکخانەی ژنی کورد - Nlapjk ناوەندیک بۆ کۆکردنەوەی ئەرشیف و مێژووی ژن. https://www.instagram.com/invites/contact/?i=fzhwgmvs34l&utm_content=rtbic6b

ئەمڕۆ  زۆر خۆشحاڵ بوین بە سەردانی نوسەری کورد (هبە فیصل) بۆ ناوەندەکەمان ناوەندی ئەرشیف توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد...
05/07/2026

ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵ بوین بە سەردانی نوسەری کورد (هبە فیصل) بۆ ناوەندەکەمان ناوەندی ئەرشیف توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد لەشاری سلێمانی وە پەرتوکی (جەرگەگیان) ی پێشکەش بەناوەندەکەمان کرد Hiba Faisal

01/07/2026

سێیەمین ساڵیادی ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و کتێبخانەی ژنی کورد

Salvegera Sêyemîn a Navenda Arşîv, Lêkolîn û
Pirtûkxaneya Jinên Kurd

الذكرى السنوية الثالثة لمركز أرشيف،بحوث ومكتبة المرأة
الكردية
The 3rd Anniversary of the Kurdish Women's
Archive, Research, and Library Center

https://pirtukxaneyajinenkurdistan.com/ku/

30/06/2026

Zîlan Kinaci, di sala 1972an de li Meletiyê ji dayik bû, li Zanîngeha Înonuyê beşa psîkolojiyê xwendî bû. Ew zewicî bû. Zîlan bi dilxwazî ​​​​beşdarî tevgera rizgariya Kurd bû. Her çend wê bi awayekî profesyonel dixebitî jî, wê red kir ku jiyanek normal bijî dema ku ...

25/06/2026
ناوەندی ئەرشیف  توێژینەوە و پەرتووکخانەی ژنی کورد، سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی لە شاری سلێمانی بەرز ڕاگرت و ژنانی نو...
25/06/2026

ناوەندی ئەرشیف توێژینەوە و پەرتووکخانەی ژنی کورد، سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی لە شاری سلێمانی بەرز ڕاگرت و ژنانی نوسەر و چالاکوان و لە هەموچینەکان بەشدارییان تێدا کرد.
لە ژێر ناونیشانی “بە پەرتووکێکی ژنان بەشداربە و پەرتووکێکی تر هەڵبژێرە”،، چالاکیی ئالوگۆڕکردنی پەرتووک لەنێوان میوانان ئەنجام درا.

دواتر هەر بەو بۆنەیەوە پانێڵێک بەناونیشانی (ئاوەزمەندی کورد لە لایلایە دا)
ئەنجام درا لە لایەن
د. تابان محمد سعید
د.شیرین حسین
خاتو فەریدە یەزدانپەنا
خاتو نوخشە عبدول عبداللە
ئەم پانێڵە دەستپێکی پرۆژەیەکی گەورە دەبێت ئامانج لێی بەرهەمێکی ناوازەیە کە زۆرترین ژنان بەشداری تێدا بکەن

ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی
نووسەر و چالاکوان و توێژەرو نوێنەرانی ڕێکخراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەشدارییان کرد.

14/04/2026

📢 بانگەوازی بەشداری

توێژینەوەیەکی ئەکادیمی نوێ لەسەر
“بازاڕی سلێمانی: ژیانی ڕۆژانەی ژنان و ئاستەنگەکان”
ئێستا لە ئارادایە

ئەم توێژینەوەیە بەهۆی خوێندکارێکی دکتۆراوە ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی:
🔹 تێگەیشتن لە ژیانی ڕۆژانەی ژنان
🔹 ناسینی ئاستەنگ و کێشەکان
🔹 ڕوونکردنەوەی کاریگەریی بارودۆخەکانی ناوچەکە

📌 ئەگەر تۆ ژنێکی ناو سلێمانییت، بەشداری تۆ گرنگ و کاریگەرە

🔒 هەموو زانیارییەکان بە نهێنی پارێزراون و تەنها بۆ مەبەستی توێژینەوە بەکاردێن

✨ بەشداری تۆ دەبێتە هۆی گواستنەوەی دەنگی ژنان بۆ توێژینەوەیەکی گرنگ

👇 بۆ بەشداری، فۆرمەکە پڕبکەنەوە:
کوردی

(https://forms.office.com/pages/responsepage.aspx?id=42fWNF0cAUG5AeXZ_Y1p2Rm4Kp3SFMpBlK13EYqtun9UMjBIVU82NzhBRUdTNTVXQzFDNEhKOFRFQS4u&route=shorturl)

English forms:
(https://forms.cloud.microsoft/r/rkJjDvvzh2)

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

زانیاری زیاتر لە تەلەگرامی ژنۆلۆژی ببینن:
https://t.me/JineolojiAcademyKurdi


#ژنۆلۆژی

شاری هەڵەبجە ساڵیادی سی و هەشتەمین ی کارەساتی کیمیایاباران دەکاتەوە، کە لە 16ی ئاداری ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشو...
16/03/2026

شاری هەڵەبجە ساڵیادی سی و هەشتەمین ی کارەساتی کیمیایاباران دەکاتەوە، کە لە 16ی ئاداری ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووەوە ئەنجام درا. ئەم ڕووداوە بە یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەر گەلی کورد هەژمار دەکرێت لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا نزیکەی پێنج هەزار کەس لە هەموو توێژ و تەمەنی جیاواز کوژران، کە زۆربەی قوربانییەکان ژنان و منداڵان بوون.

ئەم کارەساتە گەورەیەی دژ بە مرۆڤایەتی بە بەکارهێنانی فڕۆکە و چەند جۆرێک لە چەکە کیمیاییە قەدەغەکراوەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام درا، کە بووە هۆی زیانێکی مرۆیی گەورە لە ماوەیەکی کەمدا. هەروەها دواتر سەدان هاوڵاتیی بێتاوان بەهۆی کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئەم ماددە کیمیاییانە گیانیان لەدەستدا، چونکە زۆرێک لەوان تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوون، لەوانە شێرپەنجە و چەند نەخۆشییەکی دیکەی پەیوەندیدار بە تێکچوونی ماددە سامناکە کیمیاییەکان.

ئەم کارەساتە بە یەکێکە لە تراژیدییا گەورەکانی مێژووی گەلی کورد دادەنرێت بەهۆی ئەو کاریگەرییە مرۆیی و تەندروستی و کۆمەڵایەتییە قووڵانەی کە تا ئێستاش کاریگەریەکانیان بەردەوامن.

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەرتوکخانەی ژنی کورد - Nlapjk posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category