مەکتەبی هەڵبژاردن - Election Bureau

مەکتەبی هەڵبژاردن - Election Bureau مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەڕەی فەرمی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ بەسەر خیانەتی ٣١ی ئابدائەمڕۆ سێ دەیە بەسەر...
30/08/2026

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ بەسەر خیانەتی ٣١ی ئابدا

ئەمڕۆ سێ دەیە بەسەر کارەساتی ٣١ی ئاب تێپەڕ دەبێت، کاتێک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لە لایەن سوپای ڕژێمی بەعسەوە، بۆ پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوای شەش ساڵ لە راپەڕین و ئازادی، داگیر کرایەوە.
بەداخەوە ئەو خیانەتە گەورەیە بووە مایەی قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی کورد و شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆری رۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێشمەرگە و فەرماندە و کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و بێسەروشوێنکردنی ژمارەیەکی زۆری تێکۆشەرانی یەکێتی کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە پێناو بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەیەکانی و لە چوارچێوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کە رایسپاردووین لەبەر خاتری گەلەکەمان و ئایندەی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە، ناسۆرەکانی رابردووی بە هەڵسەنگاندنی مێژوو و حوکمە عادیلانەکەی سپارد، کە ئەمەش دەورانێکی ئاوەدانی و سەقامگیری و پێکەوەیی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە بیرەوەری ئەم کارەساتە نەتەوەییەدا، وێڕای خەم و پەژارەی قووڵی نیشتمانی، یەکێتی تەئکید دەکاتەوە لەسەر چارەسەری یەکجارەکی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کە بوونە هۆی بژاردەی خراپی پەنابردن بۆ هێزی نەیاران.
ئەمرۆش لەپێناو راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانیدا، کوردستان پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و بەرپرسیار هەیە کە بە یەکڕیزی و شەراکەت و خزمەتی دادپەروەرانە، قەرەبووی ناخۆشییەکانی رابردوو بکاتەوە، تاوەکو هەرێمێکی پتەو و سەقامگیر دەرەقەتی ئەرک و ئەگەرەکانی داهاتووی عیراق و ناوچەکە بێت.
درود بۆ شکۆی شەهیدانی بەرگری لە پایتەختی کوردستان و گشت شەهیدانی رێگای رزگاری.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

17/08/2026

لێپرسراوی مەکتەب سەردانی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک دەکات

ئەمڕۆ هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، سەردانی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوکی کرد و لەلایەن هەڤاڵ هیوا عەبدولڵا، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک و ئەنجومەنی مەڵبەندکەوە پیشوازیی لێکرا.
جێی باسە سەردانەکەی هەڤاڵ لێپرسراوی بەیاوەری پەرلەمانتاران ( هەلۆ جەباری و براکۆ شەهید شیرکۆ )و عەلی قەڵای لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکوک، ئەنجام درا و تیایدا پرسە حزبی و سیاسییەکان و هەماهەنگی نێوان ئۆرفانەکان باسیان لەبارەوە کرا.

لێپرسراوی مەکتەب سەردانی سۆران دەکاتبەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پرۆسەی نوێبوونەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
04/08/2026

لێپرسراوی مەکتەب سەردانی سۆران دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پرۆسەی نوێبوونەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەماهەنگی نێوان ئۆرگانەکان ، هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، بە یاوەری هەڤاڵ حاکم سابیر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی کارگێڕی هەڵبژاردن سەردانی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد.
لەو سەردانەدا هەڤاڵ کاروان گەزنەیی لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی سۆران سوپاسی لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن و وەفدی هاوڕێی کرد و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی بەرزنرخاند.

.                        پرسەنامە هەڤاڵی خۆشەویست کاک ئارام عیسا؛بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (بەیان)ی خوشکی بەڕێزتا...
28/07/2026

. پرسەنامە
هەڤاڵی خۆشەویست کاک ئارام عیسا؛

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (بەیان)ی خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم کۆستە خامناکە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا ناخۆشتان بێت و روحی کۆچکردووش شاد و ئارام بێت.

رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن

یەکێتیی و سۆسیالیست کۆدەبنەوەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کوبوونەوە و بارود...
09/07/2026

یەکێتیی و سۆسیالیست کۆدەبنەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کوبوونەوە و بارودۆخی سیاسی کوردستانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێویستی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد کردەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٩ / ٧ / ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتی هەڤاڵان سالار لالە سەرحد، جەزای سەید مەجید ئەندامانی سەرکردایەتی و ساڵح عەلی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، لەگەڵ وەفدێکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی د.فەرهاد تۆفیق کارکێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتی بەڕێزان تانیا تاهیر کارکێڕی مەکتەبی، و شادمان رۆستەم، عەتا تۆفیق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست، کۆ بووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و پرسی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد تاوتوێ کرا و وەفدی میوان پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی بەرژەوەندییەکانی کوردستانی خستەڕوو.
لای خۆیەوە هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە پشتگیری یەکێتیی بۆ هەموو پرۆژە و دەستپێشخەرییەک نیشان دا کە ببێتە هۆی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و تەبایی نێوان لەیەنە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ کە نوێنەرایەتی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
جەختیشی کردەوە کە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لە چەندین بۆنە و لێدوان دا، ئەوەی راگەیاندووە کە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و تەبایی و یەکڕیزی ناو ماڵی کورد هەمیشە جێی بایەخی سەرەکی یەکێتییە و پەرۆشانە کار بەو ئاراستەیدا دەکات.

لێپرسراوی مەکتەب لە کۆڕێکدا (هەلومەرجی سیاسی لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی نوێنەران)، دەخاتەڕووسەرلەبەیان...
07/07/2026

لێپرسراوی مەکتەب لە کۆڕێکدا (هەلومەرجی سیاسی لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی نوێنەران)، دەخاتەڕوو

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رکەوتی 7 / 7 / 2026 هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی نەخۆشخانەی شۆڕش بابەتێکی پێشکەش بە دکتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد.
کۆڕەکە کە بە ناونیشانی (هەلومەرجی سیاسی کوردستان و عێراق لەدوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە) بوو، لە چوارچێوەی زنجیرە سیمینارێکدا دێت کە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و هۆشیاری فەرماندەیی هێزەکانی 70 لە درێژەی چالاکییە روناکبیریەکانیدا بۆ دەزگای تەندروستی پێشمەرگەو نەخۆشخانەی شۆڕش، سازی دەکات.

عربي - كوردىحلبجة تودع رقية بالدموع والورودفي مراسم مهيبة غمرها الحزن والأسى، شيعت جماهير محافظتي حلبجة و سليمانية في اق...
18/06/2026

عربي - كوردى

حلبجة تودع رقية بالدموع والورود

في مراسم مهيبة غمرها الحزن والأسى، شيعت جماهير محافظتي حلبجة و سليمانية في اقليم كردستان، الفقيدة الطفلة رقية إلى مثواها الأخير في مسقط رأسها كربلاء المقدسة، في مشهد إنساني ووطني جسد أسمى معاني التلاحم والتكافل ومشاركة الألم بين أبناء كردستان والجنوب وسائر العراقيين.
وخلال الأيام التسعة الماضية، استنفرت الدوائر الحكومية والقوات الأمنية وفرق الإنقاذ ومئات المتطوعين من أهالي المنطقة جهودهم المتواصلة للبحث عن الفقيدة التي جرفتها مياه زَلم في مصيف أحمد آوا، في ملحمة إنسانية عكست نبل القيم وروح التضامن التي تجمع أبناء العراق في أوقات المحن.
وبهذا المصاب الأليم، أتقدم بأصدق مشاعر التعزية والمواساة إلى ذوي الفقيدة وعائلتها الكريمة، سائلين المولى العلي القدير وفي هذا الشهر المبارك، أن يتغمدها بواسع رحمته، ويسكنها فسيح جناته، وأن يلهم أهلها وذويها جميل الصبر والسلوان.
إنا لله وإنا إليه راجعون.

رزكار حاجي حمه
عضو المكتب السياسي للأتحاد الوطني الكردستاني
مسؤول مكتب الانتخابات
---------------
بە فرمێسک و گوڵ هەڵەبجە ماڵئاوایی لە روقەیە دەکات

لە مەراسیمێکی گەورە و پڕ لە خەم و پەژارەدا، خەڵکی هەڵەبجە و شارەکانی دیکەی کوردستان لە جوانترین دیمەنی مرۆڤدۆستی و هاودەنگی و هاوخەمی نێوان خەڵکی کوردستان و باشوور سەرجەم عێراقییەکاندا، تەرمی (روقەیە)یان، بۆ زێدی خۆی لە کەربەلا بەڕێخست.
لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا، دامودەزگا حکومییەکانی ناوچەکە و هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاگوزاری و سەدان خەڵکی خۆبەخش، هەوڵەکانیان خستبووەگەڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمی روقەیە، کە پێش نۆ رۆژ کەوتبووە ناو ئاوی زەڵمەوە لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا. ئەم هەوڵە مرۆییە
بۆ ئەم کارەساتە دڵتەزێنە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکەم و نزادەکەم خودای مەزن کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە بنەماڵە و خۆشەویستانی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.

رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن

17/06/2026

نوێترین زانیاری لەسەر رێکەوتنەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ، لەسەر زاری هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبەوە...

پرسەنامە بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری میدیاکاری کۆچکردوو کاکە هەڵکەوت..هەواڵی ژیانئاوایی میدیاکاری بەتوانا و رۆژنامەنووسی...
08/06/2026

پرسەنامە

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری میدیاکاری کۆچکردوو کاکە هەڵکەوت..
هەواڵی ژیانئاوایی میدیاکاری بەتوانا و رۆژنامەنووسی ناسراوی شاری کەرکوک و کوردستان کاکە (هەڵکەوت مام عەزیز) بە رووداوێکی دڵتەزێن، لە ناخەوە خەمباری کردم.
بۆ ئەم کۆستە لەناکاوە و لەدەستدانی ئەم رۆژنامەنووسە دیار و بەتوانایە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی رۆژنامەنووسان دەکەم، هیوادارم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون

براتان
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن

04/06/2026

< بە سوود وەرگرتن لە تواناکانی سەرۆک بافڵ ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی راستگۆیانە و واقعبینانە پەیڕەو دەکات >

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەکتەبی هەڵبژاردن - Election Bureau posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to مەکتەبی هەڵبژاردن - Election Bureau:

Shortcuts

Share