06/05/2026
کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی بەسەرچاوەی زانستی دەوڵەمەند دەکرێت
لە هەڵوێستێکی پڕ بایەخی مەعریفی و بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی بەهای زانست و دەوڵەمەندکردنی سەرچاوەکانی خوێندنەوە، مامۆستا ئەحمەد حوسێن، کۆمەڵێکی بەنرخ و دەگمەن لە کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامە تایبەتەکانی کتێبخانەکەی خۆی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی کرد.
لە بەرامبەر ئەم دەسپێشخەرییە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە پەرەپێدانی کولتووری خوێندنەوە، خاتوو کەوسەر محەمەد، بەڕێوەبەری کتێبخانە، وێڕای پێشوازییەکی گەرم لە بەڕێزیان، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ ئەم بەخشینە دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە دەسپێشخەرییانە دەبنە هەوێنی گەشەکردنی زیاتری کاروانی زانست و خزمەتێکی گەورە بە نەوەکانی ئێستا و داهاتووی نیشتمانەکەمان دەگەیەنن.