دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆکرێکاران سلێمانی

دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆکرێکاران سلێمانی government service

26/08/2026

هۆشیاری کرێکاران و خاوەنکاران لە سەلامەتی پیشەیی

هۆشیاری کرێکاران و خاوەنکاران دەربارەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (ڕێنمایی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٢٣).

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٢٣ی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی لە ١٢ ماددەدا دەرکردووە.
ئامانجی ڕێنماییەکە پاراستنی سەلامەتی و پیشەیی و دابینکردنی پێداویستییەکانی بواری تەندروستیی پیشەییە بۆ کرێکاران.
لیژنەی پشکنینی کار بەرپرسیارە لە دیاریکردنی کەمتەرخەمی خاوەنکار لە دابینکردنی پێویستییەکانی کار و تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی لەڕێگەی سەردانی پشکنین بۆ پڕۆژەکان.
وەزیر دەسەڵاتی هەیە بڕیاری داخستنی شوێنی کار یان ڕاگرتنی ئامێرێک بدات ئەگەر خاوەنکار پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
ئەرکی و مافی کرێکار و خاوەنکار دیاری کراوە، بەگوێرەی قەبارەی کارگە و ژمارەی کرێکاران .
هەڵسەنگاندنی ژینگەیی لە شوێنی کاردا پێویستە، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر تەندروستی کرێکاران دروست نەبێت.
کرێکاران پێویستە پابەندبن و بەکارهێنانی
کەلوپەلی پاراستنی کەسی (کڵاو، دەستکێش، بۆتی سەلامەتی، عەینەکی پاراستن، ماسک...) لەگەڵ خۆیدا بێت و بەردەوام بەکاریبهێنێت لە کاتی کارکردندا.
فێربوونی دروستی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پاراستنیان ڕاگەیاندنی هەر کەمی یان زیانێک بۆ سەرپەرشتیار.
ئاگاداری مەترسییەکانی شوێنی کار بێت و ڕایبگەیەنێت ئەگەر پێداویستییەکان کەم بوون.
خاوەنکار پێویستە
کەلوپەلی سەلامەتی پێویست بۆ هەموو کرێکاران دابین بکات.
ڕاهێنان و ئاگادارکردنەوە بۆ کرێکاران بکات دەربارەی مەترسییەکان و شێوازی بەکارهێنانی کەلوپەلی پاراستن.
شوێنی کار هەمیشە هەڵبسەنگێنێت بۆ دیاریکردنی مەترسییە ژینگەییەکان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

ئاگادارىبۆ سەرجەم ئەو خاوەن کارانەى کە بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان لەبەڕێوەبەرایەتیمان بریکار گرتەیان هەیە، پێویستە بەپێى ن...
19/08/2026

ئاگادارى
بۆ سەرجەم ئەو خاوەن کارانەى کە بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان لەبەڕێوەبەرایەتیمان بریکار گرتەیان هەیە، پێویستە بەپێى نوسراوى ژمارە (٢٧٥٠) لەبەروارى (10/٨/٢٠٢٦) فەرمانگەى دادنوسى سلێمانى/١ /هۆشدارى و پێڕاگەیاندن، بەپێى ئەو خاڵانەى کە لەو نوسراوەدا ئاماژەى پێکراوە بریکارنامە بکەنەوە بۆ بریکارەکانیان بەپێچەوانەوە کارەکانیان دەوەستێت و هیچ کارێکیان بۆ جێبەجێ ناکرێت.

ئاگاداری بۆ سەرجەم خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێم
13/08/2026

ئاگاداری بۆ سەرجەم خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێم

02/08/2026
ئـــاگاداری ....
02/08/2026

ئـــاگاداری ....

01/08/2026

هەرێم ئەبوبەکر یاسای خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی یاسایەکە تێیدا مافەکانی کرێکار و ئەرکی خاوەنکارەکانی دیاری کردووە، داوا لە کرێکاران دەکرێت هۆشیاربن بەرانبە....

30/07/2026
30/07/2026
25/06/2026

کەمترین مووچەى کرێکارى خانەنشینکراو زیاد کرا

لەسەر پێشنیارى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران بڕیار درا کەمترین مووچەى خانەنشینیی کرێکاران بۆ (٥٠٠,٠٠٠) پێنجسەد هەزار دینار زیاد بکرێت.

چوارشەممە ٢٤ى ٦ى ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتیی ڕێزدار مەسروور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران دواى خستنەڕووى ڕاپۆرتى تایبەت بە پێشنیارى زیادکردنى کەمترین مووچەى خانەنشینیی کرێکاران لەلایەن بەڕێز کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى؛ بڕیار درا کەمترین مووچەى خانەنشینیی کرێکاران زیاد بکرێت بۆ بڕى (٥٠٠,٠٠٠) پێنجسەد هەزار دینار.

ئەمەش دواى ئەوەى کە پێشتر ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران لە کۆبوونەوەى ژمارەى (١٧٩)ی خۆیدا پاڵپشت بە یاسای ژمارە (٤ی ساڵی ٢٠١٢)ی هەموارى یاسای پیادەکردنى یاسای خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران ژمارە (٣٩ی ساڵی ١٩٧١)، رادەى هەرە کەمى مووچەى خانەنشینى کرێکارانی دیار کرد کە بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (٩ی ساڵی ٢٠١٤)ی عێراقی بریتییە لە (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.

لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە (١٠٠٠) هەزار کرێکارى خانەنشینکراو هەیە، کە مووچەى مانگانەیان لەلایەن خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دابین دەکرێت، ئەو کرێکارانەى بڕی مووچەکەیان لە (٥٠٠,٠٠٠) هەزار دینار کەمتر بووە مووچەکانیان زیاد دەکرێت.

شایانى باسە، خانەنشینکردنى کرێکاران بۆ ئەو کرێکارانەیە کە دەستەبەر کراون و بە هۆکارى هەڵکشانى تەمەن، گیان لەدەست دان یان پێکانى کار خانەنشین دەکرێن.

ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆکرێکاران سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share