بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردنەوەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەپێناو پاراستنی سامانی سروشتی و ژینگەی کوردستان

  لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگروون بۆ سنوری گوندی ( یاران بەگی ) ، توانیان سێ ه...
02/09/2026



لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگروون بۆ سنوری گوندی ( یاران بەگی ) ، توانیان سێ هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون ، هاوکات دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لەجۆری بەرینە و سەرجەم کەل و پەلەکانی .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

 دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری خەڵوزکردن لە سنوری گوندی ( کۆڵەرد ) مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپێڵۆن ...
02/09/2026



دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری خەڵوزکردن لە سنوری گوندی ( کۆڵەرد ) مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپێڵۆن دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو ، پاش گەیشتنیان بە شێوێنەکە کورەیەکی خەڵوزکردنیان دۆزیەوە کە پێشتر کاری تێدا کرابوو ، بەڵام هیچ کەس لە شوێنەکە نەبوو ، دواتر بە بڕیاری بەڕێز دادوەر کورەکە تێکدراو هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ٤ ) فەردە خەڵوز دا .

لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی کەسی تۆمەتبار بەردەوامە .

  لە بەرواری ٢٠٢٦/٨/٣٠ ئاگرێك لە سنوری گوندی ( بایزاوا ) کەوتەوە ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن دەرچوون بۆ ...
02/09/2026



لە بەرواری ٢٠٢٦/٨/٣٠ ئاگرێك لە سنوری گوندی ( بایزاوا ) کەوتەوە ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو، دوای گەیشتنیان بە شێوێنەکە دەرکەوت ئاگرەکە بە هۆکاری هەورەبروسکە کەوتۆتەوەو سنوری گوندەکانی ( بایزاوا ، مۆکەبە ، کۆڵەرد ، قەیوان ) و شاخی کوێرەنگی گرتۆتەوە ، هاوکات دەستیانکرد بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەرەڕای بونی مەترسی مین و تەقەمەنی لە ناوچەکە ، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لە ئەنجامدا توانیان بە هاوکاری بەرگری شارستانی و ئاسایشی گاپێڵۆن و خەڵکی سنورەکە ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنترۆڵی بکەن .
زەرەرو زیانەکان مەزەندە دەکرێن بە سووتانی نزیکەی ( ١٠٠ ) دۆنم پوش و پاوان و دارستان و چەند باخێکی ( سماق )ی هاووڵاتیان .

02/09/2026

#ئازادکردنی باڵندەی کێوی

بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتنی باڵندەی کێوی ، مەفرەزەیەكی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی و بەشی سلێمانی و بنکەی بەکرەجۆ دەرچوون بۆ( ژێر پردەکەی ناو بازاڕی سلێمانی ) ، لە ئەنجامدا توانیان دەستبگرن بەسەر ( ٣٨ ) باڵندەی کێوی ، پاشان بە بڕیاری بەڕێز دادوەر باڵندەکان ئازاد کران و گەڕانەوە بۆ سروشت و ژینگە .

هاوکات فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسانی سەرپێچیکار دەرکراوە .

 #ئاغجەلەر لە دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنوری گوندی ( بلوکین ) لە ئاغجەلەر زیاتر لە ( ٨٠ ) دۆنم لەوەڕگاو پوش و هەروەه...
01/09/2026

#ئاغجەلەر

لە دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنوری گوندی ( بلوکین ) لە ئاغجەلەر زیاتر لە ( ٨٠ ) دۆنم لەوەڕگاو پوش و هەروەها ( ١٣٠ ) درەخت سووتان ، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر خۆیان گەیاندە شوێنی دیاریکراو بە هاوکاری بەرگری شارستانی ئاغجەلەرو خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
بە هۆکاری کارکردنی تراکتۆرێک لە سنورەکە ئاگرەکە سەریهەڵداوەو خاوەنی تراکتۆرەکە دەستگیرکراوە .

گەڕاندنەوەى دوو وورچ بۆ سروشت و ژینگە دوو وورچى نێر و مێ لەناو سروشت و ژینگەى خۆیان ئازادکران  دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایش...
01/09/2026

گەڕاندنەوەى دوو وورچ بۆ سروشت و ژینگە

دوو وورچى نێر و مێ لەناو سروشت و ژینگەى خۆیان ئازادکران

دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دوو ورچ لە ناحیەى گەرمک لە ناو خانویەکى چۆڵدا دەستى بەسەردا گیرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا دواتر لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سیدصادق و بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان ، لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدصادقەوە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشەکەیان و بە هاوکاری مەفرەزەیەکی ئاسایشی خورماڵ و نوێنەری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵەوە دواى پرس و ڕاوێژکردن و دڵنیابوونەوە توانرا هەردوو ورچەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ سروشتی خۆیان و ئازادکران .

بەناوی بەڕێوبەرایەتیمانەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی برایانی ئاسایش دەکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بوون لە ڕوبەڕوو بوونەوەی سەرپێچیکاران و پاراستنی سروشت و ژینگە .

 #عەربەت دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئامێرێکی بیری نایاسایی .لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ڕێگری ل...
31/08/2026

#عەربەت

دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئامێرێکی بیری نایاسایی .

لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە بە هەدەردانی سامانی ئاوی ژێرزەوی ، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت توانیان دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا بگرن کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە کارگەیەکدا کاری دەکرد.

هاوکات ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیر کران کە خاوەنی کارگەکەو بیرەکە بوون . هەروەها دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی (بەرینە) و (٣٩) بۆری .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

بەڕێوبەرایەتی و سەرجەم بەش و بنکەکانمان جەخت دەکەنەوە کە ڕێکاری توندی یاسایی بەرامبەر هەر کەس و لایەن و کارگەیەک دەگیرێتە بەر کە بێ مۆڵەت بیر هەڵبکەنێت .

31/08/2026

#ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە


ئاگرێکى بەرفراوان لە سنورى شارەزوور گوندەکانی ( جەردەئاسنە ، کانی بەردینە ) کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشی پۆلیسى دارستان و ژینگەى شارەزوور بەهاوبەشی بنکەی زەڕایەن گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکەو لە ئەنجامدا توانیان لەماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .

زەرەرو زیانى ئاگرەکە بووە هۆى سووتانى (۱۰۰ )دۆنم پوش و پاوان.
هۆکارى ئاگرکە نەزانراوە .

 #بەرزنجە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی و پاراستنی ژینگەی سنورەکەیان ، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرز...
27/08/2026

#بەرزنجە

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی و پاراستنی ژینگەی سنورەکەیان ، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجەوە دەرچوونێکی مەیدانیان ئەنجامدا بۆسنوری گوندەکانی(پەرخ و سیانزار ) ، لە ئەنجامدا توانیان دەست بگرن بەسەر (٨٠ ) لق داری بڕدراو لەگەڵ یەک مشاری داربڕین، هەروەها توانرا (١٥) کورەی خەڵوز تێکبدرێت ، بەڵام لە کاتی گەیشتنی مەفرەزەکەدا هیچ کەسێک لە شوێنی ڕوداوەکە نەبووە و تۆمەتبارەکە نادیارە. لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی پێویست لەو بارەیەوە گیراوەتەبەر .

Address

Hawari Shar
As Sulaymaniyah
3323

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی:

Shortcuts

Share