بۆردی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆردی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بۆردی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, Post office, As Sulaymaniyah.

٣٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی نەمر (فاروق جبار)دان:حەیدەرمەنتک(فاروق جەبار) ناوێکى دیارو ئاشنا بەپێشمەرگا...
05/09/2026

٣٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی نەمر (فاروق جبار)دا

ن:حەیدەرمەنتک

(فاروق جەبار) ناوێکى دیارو ئاشنا بەپێشمەرگایەتى بە دیقەت لە کاروبارى ئیدارەو حکومەت لە کابینەى دووەم رۆڵ وپێگەى بۆخزمەتى هەژاران و لێقەوماوان زۆر بووە،ئەستێرەیەکى درەوشاوەى ناو یەکێتى نیشتمانى کوردستان بوو، پێشمەرگەیەک بەئاگا لە گۆرانکاریەکانى حزب وحکومەت و دەوروبەر،شەهید فاروق پێشمەرگەیەکى ئازاو ئیدارى بوو لەسەردەمى شاخ و چ لە سەردەمى شارو حکومرانى خۆماڵى کوردى ناوبراو لەمەکتەبى تایبەتى سەرۆکى حکومەت زۆرسەرکەوتوانە کارەکانى سەرشانى مەیسەر دەکرد،پیاوێکى قسەخۆش و رووخۆش وبەرێزبوو ، پەروەردەى خانەوادەیەکى دلسۆزو کوردپەروەربوو جگەلە خۆى چەندین ئەندامى خێزانەکەیان پێشمەرگە بوون، لەسەر کوردایەتى و یەکێتى نیشتمانى کوردستان هەورازو نشێوى زۆریان بینیوە .لە دواى ڕاپەرین ناوبراو شوێنى کارەکەى زۆر تایبەتمەندى تیابوو لەمەکتەبى تایبەتى سەرۆکى حکومەت، وەک پێشمەرگە دێرینەکان دەگێرنەوە : پیاوێکى خاکى بە هەستى شاخ هەلسوکەوتى دەکرد لەگەڵ ئەوکەسانەى بەشۆرش و پێشمەرگایەتى هیلاک و ماندووببوون، پیاوێک بە ئەتەکێت و رێزەوە سەیرى مراجح و هاوولاتیانى دەکرد، واتە کادرێکى هەلسوراو بەدیقەت بوە وەک ئەوەى لەشاخیش فەرماندەیەکى لێهاتوو بە هەیبەت بووە. جێگاى متمانەوباوەرى بەرێزکاک کۆسرەت بووە ..لەم بارەیەوەهەڤاڵ (برهان سەعید ێۆفى) پێشمەرگەى دێرین وپارتیزان ووتى :شەهید فاروق پێشمەرگەیەکى ئازاو دلسۆزو رووخۆش،ئەقلى کراوە لە ئیدارەدان،کادرێکى زۆر بەتوانابوو،هاوکارێکى زۆرباشى بەرێزکاک کۆسرەت بوو، لەبەرئەوەى زۆرنزیک بووین بەیەکەوە ئاگاداربووم زۆر کێشەو کەم وکوڕى هەبوو هەمووى چارەسەر دەکردبەبێ ئەوەى کاک کۆسرەت ئاگاداربێت،پەیوەندى من وکاکە فاروق لەساڵى 1991 زیاتر پتەوتر بووکاتێ ئامرلیواى تایبەت بووم هەموو رۆژێک بەیەکەوە بووین ، فارووق زۆر هۆشیاربووپیاوێکى زۆردەست پاک بووزۆر هاوکارى هەژاران بوو، هیچ رۆژێک نیە من فاروقم نەکەوێتە خەیالەوە ونیگەران نەبم چونکە کە شەهیدیش بوو (20) مەتر لەمن دوور بوو،بەشەهید بوونى فارووق بۆشایەکى گەورە کەوتە مەکتەبەکى کاک کۆسرەت تاکو ئێستا شوێنى پرنەکراوەتەوە. بەلام بەداخەوە لەشەرێکى نەخوازراو داسەپاوبەسەر یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەپاراستنى هەولێر لە 5ـ9ـ1996 گەیشتە کاروانى نەمرانەوە ...هەزاران سلاو بۆ گیانى پاکى شەهید فاروق جبارو تێکراى شەهیدان.

ژیاننامەى شەهید فاروق جبار
———
ـ ناو: فاروق جبارکریم کاملا
ـ ناسراوبە : فاروق جبار
ـ تەمەن : 1965
ـ شوێنى لە دایک بوون: گەرەکى سێ تاقان ـ پارێزگاى هەولێر
ـ عەشیرەت : ئارى کوتک
ـ ئاستى خوێندن : ناوەندى
ـ بارى خێزان : خێزاندار
ـ ناوى خێزان: سعدیە برایم رحمان
ـ ناوى مندالەکان : باڤێ ـ بوێر ـ باسنێ
ـ ساڵى پەیوەندى بە رێکخستن : 1982 بە کۆمەلەى رەنجدەرانى کوردستان
ـ ساڵى پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى کوردستان : 1984 بەتیپى (91) سفین
ـ دواتر درێژەى بە پێشمەرگایەتى داوە لە مەفرەزەى تایبەتى مەلبەندى (3) ى هەولێر.
ـ لە ژیانى پێشمەرگایەتى بەشدارى دەیان داستان و نەبەردى وشەرى دەستەویەخەى کردووە لەوانە : لە ساڵى 1985 بەشدارى شەرێکى دەستەویەخەى کردووە لە سماقولى ، شەرى دوومانگەى دۆلە رەقە ، شەرى داستانى رزگارى لە ساڵى 1987،داستانى 11رۆژەى سماقولى ـ بەنەباوێ ،چەندین چالاکى فەردى ومەفرەزەى ناوشاربۆ فراندنى ئەفسەروبەرپرسى ئەمنى رژێم لەساڵى 1987ـ زۆربەى شەرەکانى سنورى مەلبەندى 3ى هەولێر....
ـ لە راپەرین ناوبراو رۆڵى کاریگەرى هەبووە لە رزگارکردنى شارەکان هەر لەسنورى ئێران تا هەولێرو کەرکوکى قودسى کوردستان.
ـ لە دواى دروست بوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان شەهید فاروق لێپرسراوى مەکتەبى تایبەتى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرێزکاک کۆسرەت بووە.
ـ بەرپرسى یانەى وەرزشى برایەتى بووە ماوەیەک لە دواى راپەرین.

ـ رۆژو مانگ وساڵى شەهید بوون : 5ـ9ـ 1996
ـ شوێنى شەهید بوون : گوندى چەمرگە ـ نزیک قەزاى بنەسڵاوە

شەهیدبوون، بەڵێنی فەرماندەیەك ن:ئاوات كۆكەیی- شەهیدی نەمر( ئیسماعیل فەقێ عەبدولڕەحمان) ناسراو بە( ئیسماعیل ونكەیی) لە دا...
04/09/2026

شەهیدبوون، بەڵێنی فەرماندەیەك

ن:ئاوات كۆكەیی
- شەهیدی نەمر( ئیسماعیل فەقێ عەبدولڕەحمان) ناسراو بە( ئیسماعیل ونكەیی)
لە دایكبووی ساڵی 1954ی شاری هەولێرە و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی خوێندووە.
- شەهید ئیسماعیل لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر پەروەردەبووە و لە تەمەنێكی كەمدا بۆتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول لەلای شەهیدی سەركردە دكتۆر خالید سەعید، هەرچەندە ئەوكاتە بەتەمەن زۆر بچووك بووە، بەڵام دەبێتە خۆشەویستی جەماوەرو هاوڕێكانی، لە شەڕێكی دەستەویەخەدا لەگرتنی چیای شیشار رۆڵێكی گەورەی بینیوە، بۆیە شەهید دكتۆر خالید پلەی سەردەستەی ئەوسای پێ دەبەخشێت.
- ساڵی 1978 پەیوەندیكردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە، چالاكانە و چاونەترسانە كارەكانی رێكخستنی ئەنجامداوە.
- ساڵی 1980 خەباتی شارو شاخی پێكەوە گرێداوە و بۆتەوە بە پێشمەرگە، دواتر لە كەرتی سێی تیپی 91ی سەفین درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی داوە.
- لەژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری چەندین شەڕو داستانی دژ بە رژێمی بەعس كردووە، لەوانە: شەڕەكانی جادەی نێوان كۆیە و هەولێر و گرتنی رەبایەكانی لۆفەی خانزاد-رێگەی مەسیف سەڵاحەدین و بارەگای فەوجی گەرۆتە و زنجیرە رەبایەكانی رێگەی هیران- شەقڵاوە و مەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێر، هەروەها بەشداریكردووە لە لێدانی ئەمنی تەواری ناوشاری هەولێر و گەڕەكی مەنتكاوە و گرتنی بیرەنەوتەكانی كەركوك و شەڕی سێ مانگەی قەیوان-ماوەت و داستانی رزگاری.
- شەهید رۆڵی باڵای هەبووە لە شەڕەكاندا و جارێكیش برینداركراوە، لەبەر لێهاتوویی و دڵسۆزیی كراوەتە فەرماندەیی كەرتی سێی تیپی 91ی سەفین.
- كاتێك نەخشەی ئازادكردنی ناحیەی دێگەڵە دادەڕێژرا، ئیسماعیل ونكەیی وەك فەرماندەیەكی ئازا سەختترین رەبایەی بۆخۆی دانابوو كە هێرش بكاتە سەری و بەڵێنیشی بەسەرپەرشتیاری گشتی شەڕەكە دابوو كە یان دەبێت رەبایەكە بگرێت یان دەبێت شەهیدبێت، لەراستیدا هەردوو بەڵێنەكەی بەجێهێنا، شەوی 3 لەسەر 4ی 1987/9 شەڕەكە دەستیپێكرد و رەبایەكەی گرت، لەهەمان كاتدا شەهیدكرا و بووە حەوتەمین شەهیدی بنەماڵەكەی.

١٢ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی دوو لە ڕۆڵە گیانفیدا و قارەمانەکانی هەڵەبجە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.مەخابن لە ڕۆژ...
04/09/2026

١٢ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی دوو لە ڕۆڵە گیانفیدا و قارەمانەکانی هەڵەبجە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
مەخابن لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ڕێکەوتی ٢٠١٤/٩/٤ هەریەکە لە مقدم (ئەشرەف ئێناخی) و (نیازی گردەناوێێ) لە جەنگی ڕووبەڕووبونەوەی دژ بە تیرۆرستانی داع*ش شەهیدبوون و گیانی پاکیان بەخشییە نیشتمان.

هەزار سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی هەردوو شەهید و سەرجەم شەهیدانی نیشتمان، سەربەرزی و سەرفرازی بۆ کەسوکاریان.

چل و حەوت ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی نەمر (ئەنوەری مەجید سوڵتان)دا.کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید———- ئەنوەر...
02/09/2026

چل و حەوت ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی نەمر (ئەنوەری مەجید سوڵتان)دا.

کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید
———
- ئەنوەری مەجید سوڵتان ناسراو بە مولازم سەلام
ساڵی 1944 لە باشو ری کوردستان و شاری هەڵمەت و قوربانی لە گەڕەکی گۆیژە لە نێو بنەماڵەیەکی رۆشنبیرو ناسراو هاتۆتە دونیایەوە،
سوڵتان ئەحمەد چاوڕە شی باپیری ئەفسەر بووە لە سوپای دەوڵەتی عوسمانی و مامی بەناوی عەبدولحەمید سوڵتان ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق.
- ملازم ئەنوەر ساڵی 1957 خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی خالیدییەی کوڕان تەواو کردووە وپاشان ساڵی 1966/1965 بەشی زانستی ئامادەیی سلێمانی کوڕان ی بە پلەی نایاب تەواو کردووە و پاشان چۆتە زانکۆی بەغدا و لە کۆلیژی کشتوکاڵ وەرگیراوە کە پێچەوانەی خواست و ویستەکانی خۆی بووە هەر لەبەر ئەوەش بووە چەند مانگێک لە کۆلیژی کشتوکاڵ خوێندکار بووە و وازی لێهێناوە تا لە ساڵی 1968 لە خولی 46 ی کۆلیژی سەربازی بەغدا وەرگیراوه و له ساڵی 1969 تەواوی کردووه و بوە بە ئەفسەر بە پلەی ملازمی دوو
- لە ساڵی 1970 وەک ئەفسەرێکی نمونەیی بەشداری خولی تۆپخانەی عێراقی کردووە لە هەریەک لەشارەکانی بەسره و عەمارە و دوا بەدوای ئەوە وەک ئەفسەرێک لە یەکە سەربازییەکان لە شاری بەغداو بەسره و عەماره و حیللە دەست بەکار بووە.
- لە ساڵی 1972 کراوەتە ملازمی یەک و هەمان ساڵ وازی لە ریزەکانی سوپا هێناوه و لە کاتی وتوێژی شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی ئەوسای عێراق لە هەمان ساڵدا پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە سەرکردایەتی شۆڕش لە حاجی ئۆمەران پاشان بۆتە ئەفسەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی شۆڕش لە ناوچەی تەوێڵه و دواتر بۆتە سەرلقی پ.د.ک لە بیاره و و لە کاتی سەرهەڵدانەوەی شەڕی نەویستەی شۆڕش و خەڵکی کوردستان دژ بە ڕژێمی بەغدا کراوەتە فەرماندەی مەدفەعی لە هێزی خەبات لە پێنجوێن و کاک ئەنوەر بۆتە خاوەنی چەندین چالاکی قارەمانانە بە جۆرێک ئازایەتی و چاونەترسی ملازم ئەنوەر بۆتە مایەی شانازی بۆ خەڵکی ناوچەکه و کوردستان.
- لە نسکۆی ساڵی 1975دا قارەمانانە و خۆڕاگرانە بۆ چەند مانگێک لەگەل چەند پێشمەرگەیەکی هاوڕێیدا بڕیار دەدەن شاخەکانی کوردستان بەجێ نەهێڵن
- لە شەوی 23-06-1976 ڕودەکەنەوە شاخە سەربەرزو بڵندو پڕ ئەفسانەکانی کوردستان و وەک یەکێک لە سەرکرده و فەرماندەکانی بزوتنەوەی سوسیالیستی کوردستان دەست بەکار دەبێت بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر بۆ ئه و مەبەستە دەبێتە یەکێک له و هێزەی شۆڕش لە ساڵی 1978 بەڕێدەکەون بەره و سوریا بۆ دابینکردن و هێنانی چەک و تەقەمەنی و لەڕێگەدا بەهۆی نەمانی خۆراک و پێداویستییەوە لەگەڵ شەهید عەلی عەسکەری بڕیار دەدەن کە ئەم بەره و گوندێکی ڕۆژهەڵات بڕوات و نان و پێداویستی بکرێت بۆ ئه و هێزە بەڵام کە دەگاتە گوندەکە چواردەوری بە هێزی سەربازی تایبەتی ئێران ی دەگیرێت و هێزێکی زۆری بۆ ئامادە کراوە بۆ دەستبەسەرگرتنی وهەر لەوێوە بە باڵە فڕی سەربازی دەگوێزرێتەوە زیندانییەکی تاران و لە وێشەوە بۆ شیراز.
- لە ساڵی 1979 و کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران زیندانەکە دەشکێت و ئازاد دەبێت و هەر ئه و کاتە بە هۆی بێ دەرامەتییەوە چەند ڕۆژێک دەستداکات بە کرێکاری و پاشان هەر به و پارەیە خۆیدەگەیەنێتەوە هاوڕێ و هاوسەنگەرو هەڤاڵانی و هەر ئه و کاتە دەکرێتە لێپرسراوی دەفتەری عەسکەری بزوتنەوەی سوسیالیستی کوردستان.
کاک ئەنوەر هەرگیزاو هەرگیز بڕوای به و سنورە دەستکردەیەی کوردستان نەبووه و هەمیشە دەیگوتبە ڕزگار کردنی باشور شۆڕش کۆتایی نایەت هەتاوەکوو هەر چوار پارچەی کوردستان ڕزگار نەکرێت.
- کاک ئەنوەر به و پێیەی پەیوەندی تەواوی هەبووە لەگەڵ گشت هاوڕێ و هەڤاڵان و پێسمەرگەی کوردستان و سەرکردایەتیدا ویەکێک لەاوانە کەسایەتی دیاری شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵات شێخ عیزەدینی حوسێنی ە
بۆ هاناوە چون و ڕزگارکردنی ئه و بەشە خۆشەویستەی ووڵات شان بە شانی براو هەڤاڵانی لە هێزی پێشمەرگه و ڕزگارکەری ڕۆژهەڵات دژی هێزی داگیرکەری ئێران دەجەنگێت، تا لە ڕۆژی 02-09-1979 لە شەڕێکی سەخت دا لە پردی دووئاوان لە مابەینی هەردو شاری سەقز و بانەدا گیانی پیرۆزی دەبەخشێتە خاکی کوردستان ودەچێتە ڕیزی کاروانی گیانبەخشان و نەمرانی کوردستانەوە و لە گوندی بلەکێ ی بانە بە خاک شاد دەبێت و پاش 20 ڕۆژ تەرمی پیرۆزی بەره و شارەکەی هەڵمەت و قوربانی و لە گەڵ ئاپۆڕای پڕ وەفاو ڕیزو خۆشەویستی خەڵکی کوردستان لە گۆڕستانی سەیوان بەخاک دەسپێردرێتەوە.

شەهیدی نەمر (ئەحمەد نەبی حەمەد) ناسراوەبە (حەمەلاو ڕەواندزی) .-ساڵی ١٩٥٥ لەڕەواندز لەدایک بووە.-قۆناغی سێ یەمی ناوەندی ت...
02/09/2026

شەهیدی نەمر (ئەحمەد نەبی حەمەد) ناسراوەبە (حەمەلاو ڕەواندزی) .
-ساڵی ١٩٥٥ لەڕەواندز لەدایک بووە.
-قۆناغی سێ یەمی ناوەندی تەواو کردووە.
-هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان پەیوەندی بەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە.
-ساڵی ١٩٧٨ بۆتە پێشمەرگە لە هەرێمی (٧) پاشان بەدیل دەگیرێت دواتر ئازاد دەکرێت و پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکاتەوە لەتیپی (١٢)ی سۆران.
-مەخابن لەبەرواری ٢ /٩ /١٩٨١ شەهید دەبێت و دەگاتە کاروانی نەمران.
-هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهید ئەحمەد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.

٤٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە (به‌كر عه‌زیز ئەحمەد) ناسراو بە (به‌كره‌ خڕه‌).ن : حه‌یده‌ر مه‌نتكـ ساڵى له‌...
02/09/2026

٤٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە (به‌كر عه‌زیز ئەحمەد) ناسراو بە (به‌كره‌ خڕه‌).
ن : حه‌یده‌ر مه‌نتك

ـ ساڵى له‌دایك بوون: 1961
ـ شوێنى له‌ دایكبوون: قه‌زاى كۆیه‌/ پارێزگاى هه‌ولێر
ـ ئاستى خوێندن: ده‌رچووى ناوه‌ندى
ـ بارى خێزانى: سه‌ڵت
ـ ساڵى په‌یوه‌ندى به‌رێكخستن له‌ شۆرشى نوێ: 1980
ـ ئۆرگان : یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان (شۆڕشگێڕان)
ساڵى په‌یوه‌ندى به‌هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌: 1981
ت ئۆرگان: تیپى (93) ى كۆیه‌/ له‌ كه‌رتى تیپ پێشمه‌رگه‌ بووه‌
ـ له‌ ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى به‌شدارى ده‌یان داستان و نه‌به‌ردى كردووه‌ له‌ سنورى تیپى (93) ى كۆیه‌.
ـ دوا پله‌ى جێگرى فه‌رمانده‌ى كه‌رت بوو له‌ باره‌گاى تیپ
ـ رۆژو مانگ و ساڵى شه‌هید بوون: 2/ 9 /1986
ـ شوێنى شه‌هید: قه‌یوان ماوه‌ت

٤١ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی (سه‌لاح قادر حەمە مستەفا) ناسراو بە (سه‌لاح چاوشین).ن:حەیدەر مەنتکـ ساڵی لەدایکبوون: ...
02/09/2026

٤١ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی (سه‌لاح قادر حەمە مستەفا) ناسراو بە (سه‌لاح چاوشین).
ن:حەیدەر مەنتک

ـ ساڵی لەدایکبوون: 1/7/1959
ـ شوێنی لەدایکبوون: قه‌زای كۆیه‌، پارێزگای هه‌ولێر
ـ ئاستی خوێندن: ـــ
ـ باری خێزان: سه‌ڵت
ـ ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن: 1980ـ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌: 1981
له‌ سه‌ركردایه‌تی بووه، لای مامۆستا عه‌لی حه‌وێز‌
ـ پاشان له‌ تیپی93ی كۆیه، كه‌رتی تیپ، درێژه‌ی به‌ پێشمه‌رگایه‌تی داوه‌.
ـ له‌ ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شداری له‌ چه‌ندین نه‌به‌ردی و هێرش و به‌رگری كردووه‌، له‌ سنوری تیپه‌كه‌ی، سنوری مه‌ڵبه‌ندی سێ.
ـ دواپله‌ی:—
ـ ڕۆژو مانگ وساڵی شەهیدبوون: 2/9/1985
ـ شوێنی شەهید بوون: ڕه‌بیه‌كانی شێخه‌روان

لە یادی ٤٢ ساڵەی هەڵۆکەی گەرمیان و شارەزوور (ئەحمەد شاتوانی)دا.شەهیدی قارەمان و فەرماندە (ئەحمەد مەعروف قادر)ناسراو بە(ئ...
01/09/2026

لە یادی ٤٢ ساڵەی هەڵۆکەی گەرمیان و شارەزوور (ئەحمەد شاتوانی)دا.

شەهیدی قارەمان و فەرماندە (ئەحمەد مەعروف قادر)ناسراو بە(ئەحمەد شاتوانی)..
لە ساڵی (١٩٥٤) لە گەرمیان لەدایک بووە
لە ساڵی (۱۹٦۲) ماڵی باوکی هاتوونەتە (شارەزوور) و لە گوندی (شاتوان) سەربە قەزای (سەیدسادق) نیشتەجێ بوون
لەساڵی (۱۹۷۵) ژیانی هاوسەری پێک هێناوە لەگەڵ خاتوو (سەلما)
لەگەڵ درووستبوونی باڵی سەربازی (مەکتەبی سیاسی) لەدوای جیابوونەوەی لە (پارتی) پێشمەرگەبووە تا ساڵی (۱۹٦۹)
لەساڵی (۱۹۷٦) پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە کردووە،پێشتریش پەیوەندی بەئەڵقەی ڕووناکبیری کۆمەڵەوە هەبووە لەناو پارتیدا
لە ساڵی (۱۹۷۷) بووە بەپێشمەرگە لە (هەرێمی یەک) و تیپی (۱۵ی شارەزوور)،لەبەر لێهاتوویی لەدوای (سێ) مانگ دەکرێت بە(ئامر مەفرەزە)،لەساڵی (۱۹۷۹) دەکرێت بە (جێگر کەرت)،دواتر دەکرێت بە(فەرماندەی کەرت)
لە (۱۹۸٤/۹/۱) لە شارەزوور شەهید بووە
لە چلەکەیدا و بەبروسکەی هەڤاڵ (مام جەلال) کراوە بە (سەرتیپ) وەک شانازی.
بەماوەیەکی کەم دوای شەهید بوونی هاوسەرەکەشی بەنەخۆشی کۆچی دوایی دەکات،لەدوای خۆیان ۳ کوڕ و کچێک دەبەخشن بە کورد و کوردستان.

٣٨ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی (شۆڕش عه‌لی مه‌ولود)دا.ن: حه‌یده‌ر مه‌نتك                                ـ ناوی تەواو...
01/09/2026

٣٨ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی (شۆڕش عه‌لی مه‌ولود)دا.
ن: حه‌یده‌ر مه‌نتك

ـ ناوی تەواو: شۆڕش عه‌لی مه‌ولود
ـ ساڵی لەدایکبوون: 1/7/1966
ـ شوێنی لەدایکبوون: گوندی داربه‌سه‌ری بچوك،ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌، قه‌زای كۆیه‌
ـ ئاستی خوێندن: خوێندكاری ئاماده‌یی پیسه‌سازی بووه‌، له‌سه‌ر ڕێكخستن فه‌سڵكراوه‌.
ـ باری خێزان: سه‌ڵت
ـ ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن: 1986ـ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، (كۆمه‌ڵه‌)
ـ له‌ مانگی چواری 1988 ده‌ستگیركراوه‌، ڕه‌وانه‌ی دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر كراوه‌،
ـ ڕۆژو مانگ وساڵی شەهیدبوون: 1/9/1988
ـ شوێنی شەهید بوون: گوله‌باران كراوه

٣٨ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی (بەختیار محەمەد فەتحوڵا) ناسراو بە (بەختیاری حەمە کوردستانی)کورتەیەک لە ژیاننامەی شەه...
31/08/2026

٣٨ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی (بەختیار محەمەد فەتحوڵا) ناسراو بە (بەختیاری حەمە کوردستانی)

کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید:
- ساڵی ۱۹٦۷ لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
- ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ خێزانە شۆڕشگێڕەکەی لە شاری کەرکوک دەرئەکرێن و له گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی ئەگیرسێنەوە.
- قۆناغەکانی خوێندنی تا پۆلی یەکی ناوەندی خوێندووە.
- ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، لەناو شاری سلێمانی لەگەڵ شانەکانی ناوشار بەشداری چەندین چالاکی کردووە.
- چەند جارێك هەوڵدەدات پەیوەندی بکات بە هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەڵام لەبەر بچوکی تەمەنی به پێشمەرگە وەریناگرن و دەیگەڕێننەوە بۆ ناو شار.
- ساڵی ۱۹٨٥ کاتێ ناوی دێتەوە بۆ سەربازی پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لە سەرگەڵوو دەبێتە پێشمەرگە.
- دواتر دەچێتە تیپی ۳۷ ی شارباژێر، بەشداری چەندین نەبەردی ئەکات لە شارباژێر و ناچەکانی کە، لەوانە شەرەکانی (قەیوان ماوەت و داستانی ڕزگاری و هەڵەبجە و شارەزور و قەندیل) دوو جاریش بریندار بووە.
- لە ئەنفالی بەدناو لە نەبەردێکی قارەمانانە لە چیای ساوێن لە بناری قەندیل بریندار ئەبێت و بۆ ڕۆژی دوایی لەبەر سەختی برینەکەی لە مێژووی ۳۱ی ئابی ساڵی ۱۹٨٨ لە تەمەنی ۲۱ ساڵی شەهید ئەبێت، لەلایەن هاوڕێ و کەس و کاری لە رۆژهەڵاتی کورستان لە گردی سڵێمان بەگی شاری بانە ئەسپەردە بە خاک ئەکرێ.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید بەختیار و تێکڕای شەهیدانی کوردستان

Address

As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 13:00
Tuesday 09:00 - 13:00
Wednesday 09:00 - 13:00
Thursday 09:00 - 13:00
Sunday 09:00 - 13:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بۆردی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category