17/08/2026
بە بۆنەی بەرزبونەوەی پلەی ئەفسەری نوسینگەکەمان (هانا خوادا شکور) بەرپرسی (هۆبەی بەدواداچون) لە پلەی رائدی مافپەروەر بۆ پلەی مقدمی مافپەروەر. پیرۆزبایی بەڕێز (عمیدی مافپەروەر/ دارا فاروق نجار )بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانەڕێکخراوەکانی هەرێم لە لایەن بەڕێز (عقیدی دکتۆر/ ئاریان رشید شریف) بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانەڕێکخراوەکان پێشکەش بە ئەفسەری ناوبراو کرا. بە ناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی نوسینگەکەمانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستە دەکەین و هیوادارین سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبێنێ لە پلەی نوێیدا.