25/08/2026
سەرۆكی دەستەی كوردستانی: هیوادارین
ئاشتی کە یەکێکە لە پەیامە سەرەکییەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان بەگشتی و مامۆستایان و توێژەران و فەرمانبەرانی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، دەكەین.
هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە، ببێتە مایەی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانیی زیاتر بۆ هەموولایەك.
ئەم یادە پیرۆزە ئەمساڵ لەکاتێکدایە کە ناوچەکەمان لە دۆخێکی هەستیاردایە، لە خوای گەورە داواکارین میللەتەکەمان لە هەموو جۆرە نەخۆشی و ناخۆشییەک بپارێزێت و ئاشتی کە یەکێکە لە پەیامە سەرەکییەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکە و جیهاندا بکێشێت.
پرۆفیسۆر د.شوان كەمال رەشید سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی