بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی, Government Organization, Bakrajo, As Sulaymaniyah.

🔴دروستکردنی دارستانی دەستکرد🔴
🔴پارێزگاری لە دارستانی سروشتی و پاوان🔴
🔴بەرهەمهێنانی نەمامی دارستانی🔴

💡کاتێک دواین درەخت دەبڕین ، کاتێک دواین ماسی دەگرین ، کاتێک دواین ڕوبار پیس دەکەین ، ئەو کات تێدەگەین کە ناتوانین پارە بخۆین💡

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێز بەڕێوەبەر و بەشێک لە ستافی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان-سلێمانیان کر...
13/09/2026

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێز بەڕێوەبەر و بەشێک لە ستافی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان-سلێمانیان کرد،بەئامانجی دروستکردنی پەیوەندی و ئاگاداربوون لە ئیش و کارەکان و بە دواداچونی پێویستیەکان.

دابینکردنی ئامێری ئاگر کوژانەوە (بلاوەر) و بەرگی سەلامەتی بۆ سەرجەم هۆبەو پرۆژە دارستانیەکانی پارێزگای سلێمانی و بەردەوا...
10/09/2026

دابینکردنی ئامێری ئاگر کوژانەوە (بلاوەر) و بەرگی سەلامەتی بۆ سەرجەم هۆبەو پرۆژە دارستانیەکانی پارێزگای سلێمانی و بەردەوامی خزمەتکردنی دارستانەکان.

پیرۆزی کارەکانمان، ماندویەتیمان بیر ئەباتەوە.
09/09/2026

پیرۆزی کارەکانمان، ماندویەتیمان بیر ئەباتەوە.

خزمەتکردن و دابینکردنی پێداویستیەکان لە هۆبەو پرۆژە دارستانیەکان بەردەوامە.
07/09/2026

خزمەتکردن و دابینکردنی پێداویستیەکان لە هۆبەو پرۆژە دارستانیەکان بەردەوامە.

ڕۆژی چوار شەمە بەروای 9/2، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو و بەدواداچوونی ئیش و کارەکان و دابینکردنی پێداویستیەکان سەردانی هەریە...
03/09/2026

ڕۆژی چوار شەمە بەروای 9/2، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو و بەدواداچوونی ئیش و کارەکان و دابینکردنی پێداویستیەکان سەردانی هەریەک لە هۆبەکانی :
-دارستان و پاوانی قەرداغ و دەربەندیخان و هەریەک قائمقامیەتی قەزای قەرەداغ و دەربەندیخان کرا، لە گەڵ بینین و گفتوگۆکردن لە گەڵ لێپرسراوی بەشی پۆلیس پاراستنی دارستان وژینگەی قەرەداغ لە سەر پاراستنی دارستانەکان و ڕێکارە یاسایەکانی تایبەت بە سەرپێچیکاران.

31/08/2026
نزیک کاتژمێر (2) ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەمە -29-8) ئاگرێک لە سنووری پرۆژەی دارستانی دەستکردی ئەزمەڕ کەوەتەوە، کە بوو بە ه...
29/08/2026

نزیک کاتژمێر (2) ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەمە -29-8) ئاگرێک لە سنووری پرۆژەی دارستانی دەستکردی ئەزمەڕ کەوەتەوە، کە بوو بە هۆکاری سوتانی نزیکەی 15 دۆنم پووش و زیان گەیاندن بە (20) داری سنەوبەر، بە ئامادەبوونی بەڕێز قائمقامی سلێمانی بەوەکالەت و بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانی بەرگری شارستانی و هێزەکانی فریاکەوتن و لێپرسراوی پرۆژەی ناوبراو و خەڵکانی خەمخۆر و خۆبەخش ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، داواکارین لە هاونیشتمانیان و گەشتیارانی خۆشەویست کە پابەندبن بە نەکردنەوەی ئاگر و کێشانی نێرگەلە لە وەرزی ئاگر کەوتنەوە بۆ ئەوەی سیمای جوانی شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە نەشێوێت. سوپاس و پێزانین بۆ ماندووبوونی هەموو ئەوانەی بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

خزمەتکردن و پاراستنی دارستانەکان، ئەو کارە پیرۆزەی کە ماندوونابین لە ئەنجامدانی.
26/08/2026

خزمەتکردن و پاراستنی دارستانەکان، ئەو کارە پیرۆزەی کە ماندوونابین لە ئەنجامدانی.

23/08/2026

ئاگر بڕی دارستانی سروشتی لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی پێنجوێن.

ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/٢٠ بەرێز دکتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆ و هاوەڵانی لە زانکۆی چەرموو سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد  بە مە...
21/08/2026

ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/٢٠
بەرێز دکتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆ و هاوەڵانی لە زانکۆی چەرموو سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد بە مەبەست هەماهانگی و کار کردن بۆ زیاتر سەوزکردنی زانکۆی چەرموو و تاوتوێکردنی گەشەپێدانی سەوزای لە سنوریەکەیاندا

Address

Bakrajo
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share