بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی
مديرية إقامة محافظة السليمانية
Directorate of Residency- Sulaimanyah Governorate

Directorate of Sulaimanyah Immigration represented as a branch of Directorate of General National which Portion of Ministry of interior, Kurdistan regional government. The DSI It’s officially requested and ordered by Ministry of Interior by article 19849 issued on the 13/12/2006 called to Establish the directorate of residence in sulaimanyah governorate. (DSI) Acting and carrying out its duty independently along with support of experience team and staff who are skilfully accomplish their responsibility. And also the directorate of sulaimanya has later opened relatively some land crossing borders and centres such as, Immigration Training Centre, the purpose to form this centre is to educate and teach the require skills about the passport and language knowledge. And as well as provide an advance computer courses, document examining lab. The staffs have benefits from the training in the centre and also improved their knowledge while completed the course

To receive information there are various options available to contact like, visiting the website ( www.sulresidence.com) or calling in person to directorate or make a phone call to directorate switchboard . the website provide in three different languages (Arabic, Kurdish, English) in order to make everything straightforward as possible.

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە ئاگاداری هاووڵاتیان و کەسانی بیانی دەکەینەوە، کە کارکردن بە ف...
26/08/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە

ئاگاداری هاووڵاتیان و کەسانی بیانی دەکەینەوە، کە کارکردن بە فەرمانی وزاری ژمارە(11575) رۆژی 26ی4ی2026،وەزارەتی ناوخۆ، تایبەت بە وەرگرتنی تەنیا (25%)ی کۆی گشتی سزاکانی دواکەوتن لە پێدانی کارتی نشینگە و نوێکردنەوەی کارت و مۆری دەرچوون، تا رۆژی 3ی9ی2026 بەردەوام دەبێت.

لە دوای ماوەی دیاریکراو، هەر جۆرە سەرپێچییەکی مانەوە بە پێی رێنمایی ژمارە(1ی ساڵی 2021) مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

خ*لێکی زمانی ئینگلیزی کۆتایی هات ئەمڕۆ 5ی8ی2026، بەشی خ*ل و ڕاهێنانی بەڕێوەبەرایەتیمان خ*لێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزیی...
05/08/2026

خ*لێکی زمانی ئینگلیزی کۆتایی هات

ئەمڕۆ 5ی8ی2026، بەشی خ*ل و ڕاهێنانی بەڕێوەبەرایەتیمان خ*لێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزیی بۆ 13 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کۆتایی پێهێنا و بڕوانامەش بە بەشداربووان بەخشرا.

خ*لەکە لەلایەن «ڕێکخراوی تەنهابۆ یارمەتی و هاوکاری مرۆیی»یەوە بەڕێوەچوو، کە ماوەی دوو مانگی خایاند و لەو ماوەیەدا هەر چوار لایەنی سەرەکیی زمان (خوێندنەوە، نووسین، گوێگرتن و قسەکردن)ی لەخۆگرتبوو، کە بەشێوەیەکی کارا و پراکتیکی ڕاهێنان بە بەشداربووان کرا، بۆ ئەوەی ئاستی قسەکردنیان بەرز بکرێتەوە و لە ڕایی کردنی کاروباری کەسانی بیانیدا سودی لێوەربگرن.

دوای تەواو بوونی خ*لەکەش، بڕوانامەی بەشداری لەلایەن (عقید-ئالان نهاد) لێپرسراوی بەشی خ*ل و ڕاهێنان و سەرۆکی رێکخراو و مامۆستای خ*لەکەوە، بەسەرجەم بەشدار بووان بەخشرا.

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەفسەران و کارمەندان، بەردەوام خ*لی جۆراو جۆر دەکاتەوە.

بەشێکی دیکەی ئەفسەرانی نشینگە پلەیان بەرز کرایەوەبە ئامادەبوونی عقید- رؤوف ملك مظفر رؤوف بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێ...
29/07/2026

بەشێکی دیکەی ئەفسەرانی نشینگە پلەیان بەرز کرایەوە

بە ئامادەبوونی عقید- رؤوف ملك مظفر رؤوف بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی، رێورەسمی پلەبەرزبوونەوەی بەشێکی دیکە لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێوە چوو.

بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی، لەو رێورەسمەدا لە وتەیەکیدا رایگەیاند: خۆشحاڵم ئەمڕۆش کۆمەڵێک ئەفسەری دیکەمان پلەیان بەرز دەبێتەوە، کە بە شەونخوونی و ماندوبوونیان سەلماندویانە شیاوی پلەی زیاترن، بۆیە پیرۆزبایتان لێدەکەم.

دوپاتیشی کردەوە: ئەم ئەفسەرانە بەرپرسیارێتی زیاتریان دەکەوێتە سەر شان، کەواتە گرنگ و پێویستە لە ئاست ئەم پلەیەدا بن و بیکەنە ئامرازێک بۆ خزمەتی زیاتر.

سبەی سێشەممە (14 تەمووزی 2026) پشووی فەرمی دەبێتسبەی سێشەممە (14ی تەمووزی 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کو...
13/07/2026

سبەی سێشەممە (14 تەمووزی 2026) پشووی فەرمی دەبێت

سبەی سێشەممە (14ی تەمووزی 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

بەڕێوەبەری نشینگە بۆ ئەفسەران: به‌ به‌رپرسیارێتی زیاتره‌وه‌ خزمه‌ت بكه‌نعقید- رؤوف ملك مظفر رؤوف، به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی...
06/07/2026

بەڕێوەبەری نشینگە بۆ ئەفسەران: به‌ به‌رپرسیارێتی زیاتره‌وه‌ خزمه‌ت بكه‌ن

عقید- رؤوف ملك مظفر رؤوف، به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازی به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ خشته‌ی كانوونی ساڵی 2025، پیرۆزبایی گه‌رمی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی ئه‌فسه‌ره‌كان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن له‌ كاره‌كانیاندا.

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌، راشیگه‌یاند: ئێوه‌ نموونه‌ی ئه‌فسه‌ری به‌ توانا و شایسته‌ن، هه‌میشه‌ ئه‌ركی سه‌ر شانتان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و لێهاتووییه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌، بۆیه‌ خۆشحاڵم به‌ پله‌ به‌رزبوونه‌وه‌تان.

وتیشی: هه‌موو كات به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌، واته‌ی زیادبوونی به‌رپرسیارێتییه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ و پێویسته‌ خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌، بكه‌ینه‌ هۆكارێك بۆ خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان و كه‌سانی بیانی، به‌مه‌ش وه‌ك هه‌میشه‌ وێنه‌یه‌كی جوان و شایسته‌ی نشینگه‌ی سلێمانی نیشانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ین.

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێتبڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق،...
03/06/2026

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێو...
26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مسوڵمانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

هەر بەم بۆنەیەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەین و هیوای جەژنێکی خۆش و ئارام بۆ گشت لایەکیان دەخوازین.
لەم رۆژە پیرۆزەدا، لە خودای گەورە داواکارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەمووان، هەروەها ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر و قووڵبوونەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و جیهان.

جارێکی دیکە، جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت.

سیمیناری داهێنان و پاڵنه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چووسیمیناری داهێنان و پاڵنه‌ره‌كان بۆ به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێو...
29/04/2026

سیمیناری داهێنان و پاڵنه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چوو

سیمیناری داهێنان و پاڵنه‌ره‌كان بۆ به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ڕێوه‌چوو، نشینگه‌ی سلێمانیش په‌ره‌ به‌ سیمینار و خ*له‌كان ده‌دات.

ئه‌مڕۆ 29ی4ی2026، به‌شی خ*ل و راهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، سیمینارێكی به‌ناونیشانی (داهێنان له‌نێوان هونه‌ر و كاردا) بۆ به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن (د. هێمن شێخ عومه‌ر له‌تیف) مامۆستای زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی وترایه‌وه‌ و تیایدا باس له‌ داهێنان كرا، وه‌ك چه‌مك و پێناسه‌ و پاڵنه‌ره‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك داهێنان نه‌به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌ بوارێكی تایبه‌ت و یان كه‌سانێكی تایبه‌ت، به‌ڵكو هه‌موو كارێك كه‌ بتوانرێت بهێنه‌ كایه‌وه‌ یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت بۆ كاری جیاواز،ئه‌وه‌ داهێنانه‌.

هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌دا،ئاماژه‌ به‌ پاڵنه‌ره‌كانی داهێنان و رێگا تاقیكراوه‌كانی داهێنانی داهێنان كرا كه‌ خۆی له‌ فراوانكردنی تێڕوانین و بواری زانیارییه‌كان و ژینگه‌ی كار و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بینیه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ند چالاكییه‌كی بیركردنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی داهێنانه‌كان ئه‌نجامدرا.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی زانیاری زیاتر له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌رده‌وام خ*لی جیا جیا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه‌ و په‌ره‌ به‌ به‌هێزكردنی لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی كاركردنیان ده‌دات.

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی تایبەت بەو بیانیانە دەردەکات کە لەڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستانبە مەبەستى هاوکاریکردنى ...
27/04/2026

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی تایبەت بەو بیانیانە دەردەکات کە لەڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

بە مەبەستى هاوکاریکردنى ئەو بیانیانەى بە فەرمى و لە ڕێى ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە، یان نەیانکردۆتە نشینگە، نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێمان دراوە لە یاساى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە (6ـى ساڵى 2009).

بڕیارماندا بە:

یەکەم:
ئەوانەى دەیانەوێ لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەى نوێ دەربکەن یان کارتى نشینگەیان نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەى (90)نەوەت ڕۆژى کارکردن سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە بکەن و تەنیا (25%)ى کۆى گشتى سزاکانى دواکەوتن کە لەڕێنماییمان ژمارە (1ـى ساڵى 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

دووەم:
ئەوانەى دەیانەوێت هەرێمى کوردستان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان بەهەمان شێوەى خاڵى یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆرى دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە وەردەگرن.

ئەم فەرمانە لەڕۆژى دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆماوەى(90)نەوەت ڕۆژ بەرکار دەبێت لەدواى ماوەى دیاریکراو هەرجۆرە سەرپێچیەکى مانەوە بە پێى ڕێنماییمان ژمارە (1ـى ساڵى 2021) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت .

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:00 - 14:00
Tuesday 08:00 - 14:00
Wednesday 08:00 - 14:00
Thursday 08:00 - 14:00
Sunday 08:00 - 14:00

Telephone

+964533190574

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی:

Shortcuts

Share