04/09/2026
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێزو ئازیز عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیی، کەسایەتیی دیار و ناوداری ئایینیی و کۆمەڵایەتیی کوردستان؛ نەوەی ڕێبەری نیشتمانیی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانیی؛ دەردەبڕین.
داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان؛ بەهەشت بێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی