بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێكخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان

هەڤاڵ دارا خەیلانی سەردانی کونسوڵی گشتی کۆریای باشووری لە هەرێمی کوردستان کردئەمڕۆ، دووشەممە ٢٠٢٦/٨/١٠، هەڤاڵ دارا خەیلا...
10/08/2026

هەڤاڵ دارا خەیلانی سەردانی کونسوڵی گشتی کۆریای باشووری لە هەرێمی کوردستان کرد

ئەمڕۆ، دووشەممە ٢٠٢٦/٨/١٠، هەڤاڵ دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی بەڕێز ئیوون-گیۆ شیم، کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریای باشوور تاوتوێ کران.
هەروەها، لە دیدارەکەدا گرنگیی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە کۆرییەکان لە بەشداریی زیاتر لە پرۆژە و بوارە ئابوورییەکانی هەرێم، بە تایبەتی، باسکران و گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و گفتوگۆ، هەروەها دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و گەشەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری کرد لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی بەرپرسی دیسکی کاروباری سیاسی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا  ...
24/06/2026

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری کرد لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی بەرپرسی دیسکی کاروباری سیاسی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا
هەڤاڵ دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەسەر بانگێشتی کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، بەشداری لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی بەرپرسی دیسکی کاروباری سیاسی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا کرد.
لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، ماڵئاوایی لە بەڕێز جولیا هاوارد، بەرپرسی پێشووی دیسکی کاروباری سیاسی، کرا و هەروەها بەخێرهاتنی لە بەڕێز تۆم برۆملی، شوێنگرەوەی نوێی ئەو، کرد.
هەڤاڵ دارا خەیلانی سوپاسی هەوڵ و کاری بەڕێز جولیا هاواردی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتووی. هەروەها پێشوازی لە بەڕێز تۆم برۆملی کرد و ئارەزووی سەرکەوتنی بۆ لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکارییە هاوبەشەکان نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا خواست.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، هەڤاڵ دارا خەیلانی چاویکەوت بە ژمارەیەک لە دیبلۆماتکاران و نوێنەری ووڵاتان گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و هەندێک بابەتی هاوبەش و پەیوەندیدار بە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان.

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا کردئەمڕ...
17/06/2026

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا کرد

ئەمڕۆ، چوارشەممە ٢٠٢٦/٦/١٧، هەڤاڵ دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا کرد، کە بە هەماهەنگی سەنتەری توێژینەوەی دەستپێشخەریی شارستانی جیهانی و کونسوڵخانەی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا گرنگی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی شارستانی و کولتووری لە نێوان گەلان، بەرەوپێشبردنی ڕێزگرتنی یەکتر و بەهێزکردنی هاودەنگی جیهانی خراوەتە ڕوو. هەروەها جەخت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتووری و ئەکادیمییەکان و دروستکردنی پردی تێگەیشتن لە نێوان گەلانی جیهان کرایەوە.

شایانی باسە کە ئەم ڕۆژە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە بڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پێشنیاری کۆماری میللی چین وەک «ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا» دەستنیشان کراوە و ئەمساڵ یەکەمین جارە کە ساڵیادی ئەم ڕۆژە لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی بەڕێوەدەچێت.

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە وەفدی باڵای زانستی چین کرد بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە زانستییەکانئەمڕۆ،٢٠٢٦/٦/١٦...
16/06/2026

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە وەفدی باڵای زانستی چین کرد بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە زانستییەکان

ئەمڕۆ،٢٠٢٦/٦/١٦، هەڤاڵ دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە وەفدێکی باڵای پڕۆفیسۆر، دکتۆر و شارەزایانی زانستی زانکۆکانی کۆماری میللی چین کرد، کە بۆ مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان سەردانی شاری سلێمانییان کردبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەڤاڵان دکتۆر مۆفەق خالید یاریدەدەری لێپرسراوی مەڵبەندی دراساتی گشتی و دکتۆر ئومێد ڕەفیق لێپرسراوی ناوەندی توێژینەوەی مەڵبەندی دراسات ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە زانستی و ئەکادیمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چین کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری خوێندنی باڵا، توێژینەوەی زانستی و گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزاییەکان دانرا. هەروەها داوا لە وەفدی چینی کرا هاوکاریی زیاتر بکەن لە دابینکردنی دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە ئاستی ماستەر و دکتۆرا.

لە کۆتاییدا، هەردوو لا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و دروستکردنی پردی پەیوەندییە زانستییەکان کردەوە، بە مەبەستی خزمەتکردن و پێشکەوتنی بواری خوێندن و توێژینەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چین.

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری کرد لە ڕۆژی نیشتمانیی ووڵاتی ڕووسیا ئێوارەی ئەمڕۆ  ٢٠٢٦/٦/١١، هەڤاڵ دارا خەیلانی...
11/06/2026

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری کرد لە ڕۆژی نیشتمانیی ووڵاتی ڕووسیا

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٦/١١، هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی ووڵاتی ڕووسیا کرد.
لە ماوەی ئەم بۆنەیەدا، هەڤاڵ دارا خەیلانی پیرۆزبایی گەرمی خۆی بۆ بەڕێز ماکسیم روبن، کۆنسولی گشتی ووڵاتی ڕووسیا، و گەلی ڕووسیا ئاراستە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆیان خواست.
هەروەها لە پەراوێزی ئەم ڕێوڕەسمەدا، هەڤاڵ دارا خەیلانی لەگەڵ ژمارەیەک لە دیبلۆماتکاران و نوێنەرانی ووڵاتانی جیاواز کۆبووەوە و گفتوگۆی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەکان، فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی پلەکانی تێگەیشتن و هاوکاری لەنێوان لایەنە جیاوازەکان کرد. هەردوو لایەن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییانە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و ئاسایش و ئارامی ناوچەکە دەکات.

بەڕێوەچوونی ٢٥ەمین پێشبڕکێی "پردی چینی" (Chinese Bridge) لە زانکۆی سەلاحەدینئەمڕۆ، ٢٠٢٦/٦/٣، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ دارا خ...
03/06/2026

بەڕێوەچوونی ٢٥ەمین پێشبڕکێی "پردی چینی" (Chinese Bridge) لە زانکۆی سەلاحەدین
ئەمڕۆ، ٢٠٢٦/٦/٣، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، ٢٥ەمین پێشبڕکێی "پردی چینی" (Chinese Bridge) بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی چینی بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی دەرەوەی چین بەڕێوەچوو.
ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن کونسڵگەری گشتیی چین و سەنتەری کلتوری زانکۆی سەلاحەدین ڕێکخرابوو و ئامانجی سەرەکیی بریتی بوو لە پەرەپێدانی فێربوونی زمانی چینی، هەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی بەشداربووان و بەهێزکردنی پەیوەندییە زانستی و کلتورییەکان.
لە ماوەی چالاکییەکەدا، بەشداربووان تواناکانی خۆیان لە زمانی چینی و زانیارییە کلتورییە پەیوەستەکان نیشاندا، لە کاتێکدا بەرپرسان و میوانانی ئامادەش گرنگیی ئەم جۆرە بەرنامانەیان لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی زانستی و کلتوری نێوان گەلاندا خستەڕوو.
لە کۆتایی بۆنەکەدا، ڕێز و پێزانین بۆ بەشداربووان و ڕێکخەرانی چالاکییەکە دەربڕدرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی هاوکاری و پەیوەندییە ئەکادیمی و کلتورییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چین کرایەوە.

بە ئامادە بوونی هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە بەشداری هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەر...
20/05/2026

بە ئامادە بوونی هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە بەشداری هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی كادیرانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕێورەسمی دەرچوونی بۆ بەشداربووی خولی دبلۆمی كاری حزبی ئەنجامدا.

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی مەکتەبی کاروباری ڕێکخر‌اوەی کردئەمڕۆ٢٠٢٦/٤/٢٧،  هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرک...
27/04/2026

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی مەکتەبی کاروباری ڕێکخر‌اوەی کرد

ئەمڕۆ٢٠٢٦/٤/٢٧، هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە یاوەری هەڤاڵانی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی هەریەک لە هەڤاڵان (ڕابەر سەید برایم) لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران و (سەمیر هەورامی) لێپرسراوی بۆردی حکومەت و پەرلەمان و (سالار محمود) لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە و (رابحە حمد) لێپرسراوی بۆردی شەهیدان و (ئەمەل جەلال) لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە دیموکراتییەکانیان کرد بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونیان لە ئەرکی نوێیان .

لەو سەردانەدا هەڤاڵ دارا خەیلانی وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکە نوێکەیان، پشتیوانی خۆی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی بۆ دووپاتکردنەوە بە مەبەستی گەشەکردنی زیاتری ڕێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

لە شاری سلێمانی یادی٥٠ ساڵەی  دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەچووئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٦/٤/٢٦ هەڤاڵ دارا خەی...
26/04/2026

لە شاری سلێمانی یادی٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٦/٤/٢٦ هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە شاری سلێمانی بەشداری کرد لە یادی٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان .

لە مەراسیمێکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی تێیدا ئامادەیبوون، هەڤاڵ دارا خەیلانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم خوێندکاران کرد و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای پێشکەش کردن و هیوایخواست داکۆکیکارێکی سەرسەختی خواستە ديموكراسى و پيشەييەكانى خوێندكاران بن .

وەفدێکی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی یاساییان کرد لە سەرۆکایەتیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٤/٨، وەفدێ...
08/04/2026

وەفدێکی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی یاساییان کرد لە سەرۆکایەتیی هەرێم

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٤/٨، وەفدێکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ دارا خەیلانی لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، سەردانی بەرێز یونس اسماعیل ، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی یان کرد لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لەکاروئەرکی نوێیدا.

لەو سەردانەدا کە هەڤاڵان کامەران مەجید ، هەڵگورد مامەند ، چرووسابیر ، سەرکەوت ئەحمەد ئامادەیبوون، تیایدا هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەوەی دوپات کردەوە کە
بەرپرسیاریەتی لەهەرشوێن و کاتێکدابێت، هەوڵ و ماندووبوون و کارکردنی زۆری پێویستە و خۆشبەختانە هەڤاڵانی یەکێتی بەشێوەیەکی گشتی ، چ لە حکومەت ، پەرلەمان ، یان هەردامودەزگایەکی دیکە بن، شێلگیرانە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندووەو جێگە دەستیان دیارە.

لە کۆتایی سەردانەکەدا هەڤاڵ دارا خەیلانی وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێز یونس اسماعیل، هیوای خواست وەک ئەرکەکانی پێشتری لەم ئەرکە نوێیەش سەرکەوتوو بێت .

Address

Karezawshk
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:

Shortcuts

Share