بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری هەڵەبجە Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری هەڵەبجە, Government Organization, halabja, As Sulaymaniyah.

ئاگاداری بۆ بەشداربووان:باخەوانان، پیشەوەران و خاوەن بەرهەمە خۆماڵییە بەڕێزەکان ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئامادەکارییەکان ...
01/09/2026

ئاگاداری بۆ بەشداربووان:
باخەوانان، پیشەوەران و خاوەن بەرهەمە خۆماڵییە بەڕێزەکان ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئامادەکارییەکان بۆ "دوازدەهەمین فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" دەستی پێکردووە، و دەرفەتی ناونووسین بۆ بەشداری لە تیروپشکی وەرگرتنی یەکەکاندا بەم شێوەیە.

کات و ڕێکەوتی ناونووسین:

ماوەی ناونووسین: ٦ تا ٩ / ٩/ ٢٠٢٦ واتە( چوار ڕۆژ)
کاتژمێر: ٩:٣٠ی بەیانی تا ١٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ.

شوێنی ناونووسین بەپێی جۆری بەشداریکردن:
خاوەن بەرهەمە کشتوکاڵییەکان (هەنار و بەرووبوومی کشتوکاڵی، وشکە، هەنگوین) / لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە
( ژمارەی پەیوەندی 07501121270 )

بەشداربووانی خواردنی خۆماڵی / لە پارک و شاری یاریی هەڵەبجە
( ژمارەی پەیوەندی 07507129231 )

بەشداربووانی کاری دەستی / لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە
( ژمارەی پەیوەندی 0750 120 6946 )

مەرج و پێداویستییەکان بۆ ناونووسین
بۆ ئەوەی ناوتان تۆمار بکرێت و بەشداری تیروپشک بکەن، تکایە ئەم پێداویستییانەی خوارەوە ئامادە بکەن:
١- هەردوو کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری.
٢- بڕی (٧٥٠٠٠) بۆ کاری دەستی و (١٠٠٠٠٠) بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی و
(١٥٠٠٠٠) دینار بۆ خواردنەکان .
٣-واژۆکردنی گرێبەستێک کە ڕێنمایی و
مەرجەکانی بەشداریکردنی تێدایە.

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێنان کرد لە وڵاتی چین.لە بەرواری ١٣ ی ٨ تا ۲٦ ی ٨ ی ۲۰۲٦ بەڕ...
31/08/2026

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێنان کرد لە وڵاتی چین.

لە بەرواری ١٣ ی ٨ تا ۲٦ ی ٨ ی ۲۰۲٦ بەڕێزان ( سامان کریم ) بەڕێوەبەری پشکنین و ( ماکوان محمد ) بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری بەشدارییان لە بەرنامەی ڕاهێنان بۆ بەرپرسان لەسەرحکومڕانی ئیکۆلۆژی و پەرەپێدانی ئیکۆتۆریزم لە ووڵاتانی پشتێن و ڕێگاوبان لە ووڵاتی چین کرد.

لەسەر بانگهێشتی حکومەتی کۆماری گەلی چین و بەبەشداری ( ۱۱ ‌‌)ووڵاتی جیاواز٫ئەم ڕاهێنانە لە سیمینار و سەردانی مەیدانی پێکهاتبوو ، لەئاهەنگی بەخشینی بڕوانامەکان وێڕای بەشداریان بەجل و بەرگی کوردی ڕێبەری گەشتیاری پارێزگای هەڵەبجە و مەدالیای فەرەنجی و هەنار و تەزبێح یان دابەشکرد بەسەر بەشداربواندا .

لەمیانەی ڕاهێنانەکەشدا بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی وڵاتانی بەشداربوو ڤیدیۆیەکی مێژووی هەڵەبجە و هەورامان و ناوچەگەشتیارییەکان نمایشکرا.

ئەم جۆرە خولانە دەرفەتێکی باشدەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و لێهاتوی فەرمانبەران و دروستکردنی پەیوەندی و گۆڕینەوەی بیروڕا لە نێوان وڵاتان و باشتر بەڕێوەچونی کارەکان ..

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.

26/08/2026

مەرجەکانی مانەوەی کەمپینی شەوان چین لە ڤیستیڤاڵی هەناری ئەمساڵ؟
ئەندازیار : چیا قاسم .بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە وەڵام دەداتەوە.

24/08/2026

بەبۆنەی یادی لە دایکبونی پێخەمبەری ئیسلام ‌‌( د.خ ) لەسەر بێت پیرۆزبایی ئەم یادە پیرۆزە لە تەواوی موسڵمانی جیهان و کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە دەکەم ، لە خوا داواکارم ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەمولایەك.

ئەندازیار: چیا قاسم

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.

#پێخەمبەرﷺ

دیالۆگێکی تایبەت بە پاراستنی سەوزایی و ژینگەی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.ئەمڕۆ لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە...
24/08/2026

دیالۆگێکی تایبەت بە پاراستنی سەوزایی و ژینگەی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ئەندازیار (چیا قاسم ) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە و فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ، ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان بە هاوکاری ڕێکخراوی ( PIN_WEO) دیالۆگێکی تایبەت ڕێکخستبوو دەربارەی پاراستنی سەوزایی و ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە.

لە بەشێکی دیالۆگەکەدا کە تایبەت بوو بە ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبەری گشتیمان تیشکی خستە سەر کاریگەریە ژینگەیەکانی هاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی پاریزگای هەڵەبجە و ئاستی هۆشیاری تاک و ئەرکی لایەنە پەیوەندی دارەکان لە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری ژینگەی هاوڵاتیان و لێپرسینەو سزادانی سەرپێچیکاران بە ئامانجی پاراستی سیمای جوانی ناوچەکەمان و بەرپرسیاریەتی تاک بۆ پاک و خاوێنی هەروەها خستنە ڕووی مەترسیەکانی پیسکردنی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان ، لەبەشێکی تری گفتوگۆکاندا میکانیزم و چارەسەرەکانی بەردەم پاراستن و پاکردنەوەی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان بۆ ئامادە بوان خرایە ڕوو.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.
دووشمە ٢٠٢٦/٨/٢٤

📢 ئاگاداریی بۆ سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکانبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاگاداریی سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییە...
22/08/2026

📢 ئاگاداریی بۆ سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاگاداریی سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەکاتەوە کە:
هەر کۆمپانیایەکی گەشتیاری ئارەزوومەندە بە ئەنجام دانی کەمپەینی شەومانەوە لە ماوەی ٤ ڕۆژی دوازدەهەمین فیستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە، دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بکات، بۆ زانینی پلان و وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لەوبارەیەوە.
تێبینی :
پێویستە ئەو کۆمپانیایەی خوازیارە بە ئەنجامدانی کەمپین پابەندبێت بەو مەرج و ڕێنمایانەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و لایەنی ئەمنی بۆی دیاری دەکات .

📞 بۆ زانیاری زیاتر:

ئاسیا: 07700307747
کۆڕەک: 07508597747

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە

20/08/2026

هەورامان.
#هەورامان #گەشتوگوزار

هەڵەبجە: دوای بەشداریکردنیان لە خولێك ژمارەیەك بەژدار بوو  بڕوانامەی فۆتۆگرافەریان پێ بەخشرا. ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گش...
19/08/2026

هەڵەبجە: دوای بەشداریکردنیان لە خولێك ژمارەیەك بەژدار بوو بڕوانامەی فۆتۆگرافەریان پێ بەخشرا.

ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە بەئامادەبونی بەڕێزان (سمکۆ سالار) قائیمقامی هەڵەبجە و ئەندازیار ( چیا قاسم) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و ( سەرخێڵ غفار) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە و سەرۆکی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی فۆتۆگرافەران لە مەراسیمێکیدا بڕوانامە بە بەژداربوانی خولەکە بەخشرا.

لە گفتوگۆیەکی کراوەدا و لە وتەیەکدا بەڕێوەبەری گشتیمان پیرۆزبایی لە بەشداربوانی خولەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا فۆتۆگرافەران دەورێکی گرنگیان هەبووە لە ناساندن و پیشاندانی سیمای جوان و رەسەنایەتی و کلتوری ناوچە گەشتیارییەکان، هیوای خواست بەشێوەیەکی بابەتیانە بەردەوام بن لەسەر ئەوڕۆڵەیان.

هاوکات بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافەرانەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم فۆتۆگرافەرانی پارێزگای هەڵەبجە کرد و هیوای خواست بەردەوام بن لەسەر کارە جوانەکانیان بە شیوەیەکی پیشەیانە.

شایەنی باسە خولەکە لەلایەن فۆتۆگرافەرانی بەتوانا کاک ( ڕەوەند سعيد ) و کاک(جليل ئەحمد) ئەنجام دراوە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بە شیوەی پراکتیکی و تیۆری وانەکان وتراوەتەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.
2026/8/19 چوارشمە

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ڤیستیڤاڵی بەروبومە خۆماڵی و کلتورییەکان بەڕێوەچوو.لە ماوەی سێ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکەدا (٢٢)  هەزار گەشتیار و س...
15/08/2026

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ڤیستیڤاڵی بەروبومە خۆماڵی و کلتورییەکان بەڕێوەچوو.
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکەدا (٢٢) هەزار گەشتیار و سەردانیکەر سەردانی ڤیستیڤاڵەکەیان کردووە لە ناوچەی گەشتیاری هاوینە هەواری ئەحمەدئاوا_ سەرچاوەی زەڵم ، سوپاسی سەرجەم دەزگا ئەمنی و تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکان و کۆمپانیای بیڤان دەکەین بۆ پاراستنی ئەمنیەتی و پاکوخاوێنی ڤیستیڤاڵەکە .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.

Address

Halabja
As Sulaymaniyah
46018

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share