Hallo Penjweny (هه ڵۆ پێنجوێنی)

Hallo Penjweny (هه ڵۆ پێنجوێنی) ھەڵۆ پێنجوێنی Hallo penjweny

بابەتی گەرمی بەڕێز مەزڵوم عەبدیلای هەمووان ڕوونە لە یەكەم ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلانی سوریا دژی ستەمی بەعسیەكانی سوریا هەڤاڵ مە...
27/08/2026

بابەتی گەرمی بەڕێز مەزڵوم عەبدی
لای هەمووان ڕوونە لە یەكەم ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلانی سوریا دژی ستەمی بەعسیەكانی سوریا هەڤاڵ مەزڵوم عەبدی و هەڤاڵەكانی ڕووبەڕووی ئەركێكی قورس بونەوە ، كە بەرگری لە كۆمەڵ كوژی و لە ناوبردنی كوردانی ڕۆژ ئاوا بوو.
ژیرانە شەڕی تیرۆرستانیان كرد و خۆیان لە شەڕی ڕژێمی سوریا لادا هەرچەند بە بەرچاوی جیهانەوە قەتڵ و عامی عفرین و سەریكانی و چەندینی تر كرا و جگە لە هەسەدە و هێزە كوردیە دۆستەكان كەس نەهاتە مەیدانی ڕووبەڕوو بونەوە.
لەسەر و بەندی ڕوخاندنی ڕژێمی بەشار ، گۆڕانكاری سیاسەتی نێودەوڵەتی ، بارودۆخێكی پڕ مەترسی بۆ هەسەدە و دەسەڵاتی خۆ سەری و كوردانی ڕۆژ ئاوا هاتە پێش و توشی شەڕێكی نەخوازراوی نا بەرامبەر بوون.
دەبوو لەم قۆناغەشدا مەزڵوم عەبدی و هەڤاڵەكانی بە بەخۆدا چونەوەی هەڵەكان و تێگەیشتن لەو بارودۆخە تازە هەنگاوی نوێ بنێن چۆن گەل و خۆیان لە مەترسیە گەورەكان ئەپارێزن ئایە هێزەكانی هەسەدە و بەڕێوبەری خۆ سەری شەڕی خۆ كوژی و ماڵ وێرانی گەل هەڵبژێرن یان خۆ لادان لە شەڕێكی نەخوازراو ، ئایە كێ پشتیوانی مادی هێز و بەڕێوبەری دابین بكات ، ئایە كێ بەر لە چاو چنۆكی تورك و بە كرێ گیراوەكانی بگرێت ، ئایە خۆ لادان لە شەڕێكی نەخوازراو و بیانوی لەشكر كێشی تورك و جۆلانی باشترە ، یان شەڕێكی ماڵ وێرانكەر؟
ئایە دەستكەوتی مافە سەرەتاییەكان و پاراستنی هێزەكەیان لە سوپای سوریا باشترە ، یان ئینكاری لە ماف و بێبەش كردنی براكانمان لە ڕۆژ ئاوا ، ئایە جەنگ لە پێناوی ئاشتیە یان جەنگ لە پێناوی جەنگە؟
ئایە ئەو سەركردە و فەرماندانەی زیاد لە ١٧ ساڵە لە مەیدانی شەڕدان و ژیانێكی قورسیان تێپەڕاند باشتر لە واقعی خۆیان تێدەگەن یان قسەی سەر مێز و واڵی سۆشیال میدیا ئایە پەند وەرگرتن لە هەڵەكانی ڕابوردوو ژیری نیە؟
خۆزگە سەركردایەتی كورد لە باشور نە ١٩٧٤ شەڕی بكردایەتەوە و نە ١٩٨٥ گفتوگۆی بەجێ بهێشتایە.
لانی كەم نە توشی كارەساتی ئاشبەتاڵ و نە توشی دەر ئەنجامی شەڕكردنەوەی دوای گفتوگۆی ١٩٨٤ دەبوین.
بیرمان نەچێت هەڵەی سیاسی میلەتێك لەناو دەبات بە پێچەوانەشەوە لە لەناو چون دەپارێزێت.
تكایە با لە شوێنی نەرم و گەرمەوە بڕیار نەدەین سێری واقع بكەین.

زۆر دڵخۆشم بەبونت (ئاکارو ڕەوشت و بيرکردنەوەت ئەمەکداريت )کوڕی خۆشەويستمتەمەن درێژو سەربەرز و سەرکەوتوبيت کاپتن بەندەن
17/08/2026

زۆر دڵخۆشم بەبونت (ئاکارو ڕەوشت و بيرکردنەوەت ئەمەکداريت )کوڕی خۆشەويستم
تەمەن درێژو سەربەرز و سەرکەوتوبيت
کاپتن بەندەن

تێکۆشەرە جوانەکانی نيشتمان بەشێکی ديارن له مێژووی خەبات و تێکۆشان،به هيواى تەندروستى باش و تەمەنی درێژ.
15/07/2026

تێکۆشەرە جوانەکانی نيشتمان بەشێکی ديارن له مێژووی خەبات و تێکۆشان،
به هيواى تەندروستى باش و تەمەنی درێژ.

پێش نيوەڕۆی ٢٥ی٦ی٢٠٢٦ لەگەڵ هاوڕێی زۆر خۆشەويستم کاکە عدنان لە جەولەيەک بە يادی جاران ڕۆشتين بۆ مێرگەپان و شەدەڵە و سەرگ...
26/06/2026

پێش نيوەڕۆی ٢٥ی٦ی٢٠٢٦ لەگەڵ هاوڕێی زۆر خۆشەويستم کاکە عدنان لە جەولەيەک بە يادی جاران ڕۆشتين بۆ مێرگەپان و شەدەڵە و سەرگەڵو بەرگەڵو ياخسەمەر و مالومە و گاپيڵۆن و مۆکەبە.
لە بناری ئاسنگەرانی مالومە لە خزمەتی گڵکۆی پۆلێک پاڵەوان و کەڵە پياوی گيان بەخشی نيشتيمان يادتان بەخێر ئە ستێرەی هەميشە درەوشاوەی ئاسمانی کوردستان
بەراستی ئێوە سەربەرزی هەردوو دنيان.

بە سوپاسەوە بۆ بەڕێز سەرۆك (بافڵ تاڵەبانی)
04/06/2026

بە سوپاسەوە بۆ بەڕێز سەرۆك (بافڵ تاڵەبانی)

01/06/2026

یادی (٥١)ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سەردانی شاخی سەرکەشی خۆشک شوێنی مێژووی باو و باپيرانی کورد و پاڵەوانەکانی شۆڕش و بەرگری ،سوپاس بۆ هاوڕێ و خۆشەویستان کە ...
09/05/2026

سەردانی شاخی سەرکەشی خۆشک شوێنی مێژووی باو و باپيرانی کورد و پاڵەوانەکانی شۆڕش و بەرگری ،
سوپاس بۆ هاوڕێ و خۆشەویستان کە هاوڕێ و هاوکارمان بون و کاتيان پێ بەخشين و ماندوبون لەگەڵمان
بەهيوای تەمەن درێژی بۆيان.

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان ( مامە غەفە ) مان پێگەیشت . پرسەو س...
24/03/2026

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان ( مامە غەفە ) مان پێگەیشت .
پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و هاوسەنگەرانی و پێشمەرگە دێرینەکان دەکەین و هاوبەشی خەمتانم
مامە غەفە ، یەکێک بوو لە فەرماندە ئازاو قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی
کە هەمیشە ورەیەک بوو لە ئازایەتی و جوامێری و تا دواساتەکانی ژیانیشی هەر بە پێشمەرگایەتی مایەوە و نموونەی ئازایەتی بوو بۆ خاک و گەلەکەی بۆیە لە دەستدانی هەموومانی غەمبارکرد

لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرین شادبکات .

هاوڕێ و هەڤاڵی خۆشەویستم ژەنەڕاڵ مەزڵومسڵاوی گەرم هەڤاڵی قارەمان دڵ و ڕۆحم لە لاتانە،هەواڵی تەندروستی خۆت و هەموو هەڤاڵ ...
21/01/2026

هاوڕێ و هەڤاڵی خۆشەویستم ژەنەڕاڵ مەزڵوم

سڵاوی گەرم
هەڤاڵی قارەمان دڵ و ڕۆحم لە لاتانە،هەواڵی تەندروستی خۆت و هەموو هەڤاڵ و شەڕڤانە قارەمانەكان دەپرسم ، ئێوە بوونە گیڤارای كوردەواری دەیان داستان و چیرۆكی مێژویتان نوسیەوە ، شەهیدە نەمرەكان ئەستێرەی گەشی ئاسمانی كوردستانن.
سەلیقە و دانای و هێمنی و بوێری ئێوە و فەرماندە و هەڤاڵەكانت چاوەڕوانی ئەوەین لێت كە ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنین و دواجار مژدەی خۆشی سەركەوتن بۆ گەلەكەمان بەدەست دەهێنین.
تێكۆشانی ئێوە جیهان و مرۆڤایەتی سەرسام كرد لوتی چاو چنۆكی بەرژەوەند خوازانی شكاند بە جوانترین پەیام كوردتان بە جیهان ناساند،ئێوە و هەڤاڵەكانتان پارێزەری ڕاستەقینەی كوردانی ڕۆژ ئاوان و جۆلانیەكانیش دەس كەلا و داشی دامەی ئاغا چاو چنۆكەكانیانن ئەوان تا ئێستاش هەر وەك ئەبی لەهەب وان، تاوان و غەدر و خیانەت لە خوێنیاندایە.
سەلامەت و سەركەوتو و سەربەرز بن.

هاوڕێت هەڵۆ پێنجوێنی
٢١ی كانوونی دووەم

Address

As Sulaimaniyah
As Sulaymaniyah
00030

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hallo Penjweny (هه ڵۆ پێنجوێنی) posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share