05/09/2026
محەمەد کوردۆ، نوێترین دیوانە شیعری خۆی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ 2026/9/5 لەهۆڵی نالی، ئوتێل ڕامادا ، دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان کۆڕێکی ناساندنیان بۆ دیوانی (نازەنینێک هاتۆتە بەردەمی خەیاڵەکانم)ی محەمەد کوردۆ ڕێکخست.
لە کۆڕەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و شاعیران و هونەرمەندان و میوانان ئامادەی بوون، شاعیر سەرەتا وتەیەکی لەبارەی دیوانە شیعرییەکەی پێشکەش کرد و دواتر چەند شیعرێکی لە دیوانەکە خوێندەوە.