03/09/2026
شارباژێڕ.. پرۆژەی فراوانکردنی تۆڕی كارەبای گوندی #شاناخسێ کرایەوە
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی #به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی_گشتی_كاره‌بای_سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ رۆژهەڵات، به‌بڕی زیاتر له (189) ملیۆن دینار پرۆژه‌ی فراوانكردنی تۆڕی كارەبای گوندی شاناخسێ جێبه‌جێ کرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣/٩/٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت و ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پلان و تەکنیک و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات و ئەندازیاران و تەکنیککارانی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و دانیشتوانی گوندی شاناخسێ کرایەوە.
لە رێورەسمی کردنەوەی پرۆژەکە و لە وتەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی رایگەیاند " ئەرکی سەر شانمانە دوا ماڵی کوردستان رووناک بکەینەوە بەڵام بەداخەوە بەهۆی
قەیرانی دارایی گەیاندنی کارەبا بۆ ئەو موچانەی شاناخسێ دواکەوت، لەکاتێکدا گوندی شاناخسێ لانکەی شۆڕش بووە و قوربانی زۆریان داوە ".
پرۆژه‌كه‌ش له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك پێكهاتووە کە بریتییه له:
🔹 گەیاندنی تۆڕی كارەبا بۆ مووچەكانی #سورەقانگ و #دەڵا و #شەروینی و #نەمامان و و #گۆجاری له‌گوندی شاناخسێ.
🔹 كۆی بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له (189,147,000) سەدو هەشتاو نۆ ملیۆن و سەدو چل و حەوت هەزار دینار.
🔹 پرۆژەکەش له‌لایه‌ن كۆمپانیای #مزگێنی جێبه‌جێکراوە.
راگه‌یاندنی