بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی - Sulaimani Passport

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی - Sulaimani Passport بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى پاسپۆرتى سلێمانى
(326)

31/08/2026

ڤیدیۆیی فێرکاری لەسەر وەرگرتنی سەرەی ئەلکترۆنی پاسپۆرت لە چاوی عیراق (عین العراق).

هاوڵاتی بەڕێز :-ئەتوانی سەرەی حجزی ئەلەکترۆنی بە دەست بهێنت لە سایتی چاوی عیراق ( عین العراق)   ، ئەم ئەپە کاتێ ئەکاونتە...
31/08/2026

هاوڵاتی بەڕێز :-

ئەتوانی سەرەی حجزی ئەلەکترۆنی بە دەست بهێنت لە سایتی چاوی عیراق ( عین العراق) ، ئەم ئەپە کاتێ ئەکاونتەکەی دابەزێنێت لەسەر مۆبایلەکەت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وەڵاممەکەی ئەدرێتەوە .. هاوڵاتی ئەتوانێ لەسەر هەمان ئەکاونت بۆ دایک و باوک و خۆشک و برا سەرە وەرگیریت کە هەمان ژمارەی کارتی نیشتیمانیتان هەبێت بەڵام ناتوانرێت لەسەر هەمان ئەکاونت بۆ خزم یاخود هاوڕیەکت سەرە وەربگریت بەهۆی جیاوازی ژمارەی کارتی نیشتمانی .
لە کاتی وەرگرتنی سەرەی ( حجزی ئەلەکترۆنی) پاسپۆرت پێویستە هاوڵاتی یەکە خۆی ئامادەبێت لە بەرئەوەی ڕاستەوخۆ وێنەی دەگیرێت بۆ سەرەکە هەروەها پێویستە کارتی نیشتمانیەکەشی پێبێت لەبەرئەوەی پێویستی بە سکانکردنە لە بەرنامەکە ..

لەکاتژمێر ٨ ی بەیانی یەوە سایتەکە بەردەستە تا کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ .
هەر کات شوێنی سەرەی پێویست بەردەست نەما داخرێ.

https://apps.apple.com/us/app/%D8%B9%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-ayniq/id6740897723
ئایفۆن

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moi.ayniq&hl=ar
ئەندرۆید

بەرزو پیرۆز بێت یادی لە دایک بوونی پێخەمبەری ئیسلام ( حەزرەتی محەمەد درودی خوای لەسەر بێت ) .
25/08/2026

بەرزو پیرۆز بێت یادی لە دایک بوونی پێخەمبەری ئیسلام ( حەزرەتی محەمەد درودی خوای لەسەر بێت ) .

سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە پاسپۆرتی سلێمانی کرا.عەمید سالار عەبدوڵا بە...
21/08/2026

سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە پاسپۆرتی سلێمانی کرا.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، پێشوای لە ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەوەکالەت کرد و سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی کرد، لەپای ئەنجامدانی کارئاسانی و جێبەجێکردنی مامەڵەی پاسپۆرتی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو خزمەتگوزارییە بەردەوامیانەی پێشکەشی کەمئەندامان دەکرێت.

لەسەردانەکەدا، عەمیدی مافپەر (سالار عەبدوڵا) ئەوەی
خستەڕوو لەماوەی ڕابردوودا، وەکو داواکاری نوسراوێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە، بەمەبەستی لێخۆشبوونی چینی کەم ئەندامان و نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا و تالاسیما لە تێچووی مامەڵەی پاسپۆرت ، بۆ زیاتر خزمەتکردنی خاوەنپێداویستی تایبەت.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی

بەشداریکردنی ئەفسەری بەڕێوبەرایەتیمان مقدەمی مافپەروەر  ( زانا عومەر ) لە ئامادەكردنی ڕەشنوسێك لە بارەی ماف و ئازادییەکا...
20/08/2026

بەشداریکردنی ئەفسەری بەڕێوبەرایەتیمان مقدەمی مافپەروەر ( زانا عومەر ) لە ئامادەكردنی ڕەشنوسێك لە بارەی ماف و ئازادییەکان لە عیراقدا لە گفتۆگۆی (پەیمانی نیشتیمانیی بۆ مافەكانی مرۆڤ) كە لەلایەن (جمعیە الامل العراق) ڕێكخرابوو لە هۆتێل ڕۆتانا .
لەو چوارچێوەیەدا ڕەشنوسێک خرایە بەردەستی ئامادەبووان تا ڕاو سەرنجەكانیان بخەنە ڕوو، بە مەبەستی پەرەپێدان و باشتركردنی پەیمان نامەكە.

لەو میانەیەدا، هەریەک لە بەشداربووان بەشداری كارایان كرد لە پرۆژەی باشتر كردنی ئازادییە بنەڕەتییەكان و مافەكانی کرێکاران و کارخوازان و خاوەنکار..

20/08/2026

چاوپێکەوتنی عەمیدی مافپەروەر (سالار عەبدوڵا) بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەسەر کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت لە ووڵاتی ( فەڕەنساو هۆڵەندەو سوید)

بەمەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە:- ١- سەرەی ئەلەکترۆنی (حجزی الکترونی )ت هەبێت.٢- دەبێت سکانی ئەم (Q...
19/08/2026

بەمەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە:-

١- سەرەی ئەلەکترۆنی (حجزی الکترونی )ت هەبێت.

٢- دەبێت سکانی ئەم (QR) بکەیت یاخود لە ڕێگای وێب سایتی (www.epp.iq) لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە حجزی ئەلکترۆنی بکەیت تاکو بارکۆدێکی تایبەت بە خۆت کارا
دەبێت.

https://appointment.epp.iq/p/p/reservation

٣- ئەم خزمەت گوزاریە بەردەستە هەتا ئەو کاتەی شوێنی حجز نامێنێ.

٤- نرخی تێچووی پاسپۆرت تەنها (٩١٠٠٠) نەوەدو یەک هەزار دینارە ئەگەر سەرەی ئەلەکترۆنی(حجزی الکترۆنی) هەبێت.

٥- ئەگەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت جگە لە نرخی تێچووی پاسپۆرتەکە دەبێت (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار بدەیت.

٦- واتە کۆی گشتی پارەکە دەبێت بە (١٤١٠٠٠) سەدو چل و یەک هەزار دینار.

٧- تەنها بە کارتی نیشتمانی ڕەسەن (اصڵی) کاردەکرێت واتە کار بە کارتی نتشتیمانی ( کۆپی ) ناکرێ.

٨- کار بە ( هیچ دۆکۆمێنتیکی تر ) لە هەرێم و عیراق ناکرێت.

٩- پێویستە پێش نیوەڕۆ سەردانمان بکەن ، هەتا کات ژمێر (١٢) دوانزەی نیوەڕۆ مامەڵەی هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٨/١٦ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بەسەرکردەوە و لەلایەن عەمیدی مافپەر...
16/08/2026

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٨/١٦ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بەسەرکردەوە و لەلایەن عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵا پێشوازیکرا.

دیدارەکە بەئامادەبوونی بەشێک لە بەڕێوەبەری بەش و ئەفسەران بەڕێوەچوو کەتێدا باسی هەنگاو و هەوڵەکانی پاسپۆرتی سلێمانی بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕۆتین خرایەڕوو کە لەئێستادا پاسپۆرتی سلێمانی لەهەمان رۆژی ئەنجامدانی مامەڵەکان هاووڵاتیان دەتوانن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوەو هەنگاوی زۆر باشی ناوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و کارئاسانیان و بۆتە مایەیی خۆشحاڵ و شانازی بۆ هاوڵاتیان هەموو کات پێشەنگ بووە لە خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا.

لەبەشێکی تری دیدارەکە زیادکردنی نووسینگەکانی پاسپۆرت خرایەڕوو لەو شوێن ناوچانەی پێویستە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
هەروەها ڕۆڵ و گرنگی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە کۆکردنەوەی مامەڵەکان و کار ئاسانی هاووڵاتیان ئاماژەپێکرا کە توانراوە هاوکاری کارەکانی دادنوسنوو و کاروباری ونبوون و تێکچوونی پاسپۆرت و کردنەوەی نوسینگەی تصدیقات و بنکەی نوسینگەی زانیاری و کۆمیسیۆن لەم بەڕێوەبەرایەتییە کۆبکاتەوە بۆ زیاتر کار ئاسانی هاووڵاتیان .

خاتوو شاناز ابراهیم ئەحمەد لەدرێژەی سەردانەکەی هەرلەناوبینایی پاسپۆرت سەردانی نوسینگەی تصدیقاتی سەربەوەزارەتی دەرەوەی عیراقی کرد و لەلایەن ڕاوێژکار نیان فواد بەڕێوەبەری نوسینگەی تصدیقات و کارمەندانی نوسینگەکەوە پێشوازی لێکرا و باسی گرنگی و ڕۆڵی نوسینگەکە کرا کە خزمەتێکی باش و کارئاسانی زۆری کردووە بۆ هاووڵاتیان ناوەوەو دەرەوەی کوردستان.

لەکۆتاییدا ئاماژە بە دانانی وێنەیەک لەسەر یەکێک لە پەڕەکانی پاسپۆرت خرایەڕوو کە شوناس و ناسنامەی مێژووی سەرەتایی دروستبوونی سلێمانی بێت.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی.

11/08/2026

ڕێکارە یاسایی یەکانی گەشتکردنی منداڵی خوارتەمەن (١٨) ساڵ لە کاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی ووڵات لەم کورتە ڤیدیۆیەدا ببین .

Address

هەرێمی کوردستان ـ سلێمانی:گەڕەكی نێرگز _ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، پشت بەنزینخانەی بینای
As Sulaymaniyah
35°34'59.39"NLONGITUDE:

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00

Telephone

+964533193814

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی - Sulaimani Passport posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی - Sulaimani Passport:

Shortcuts

Share