BIR & RAA

BIR & RAA په‌یجی فه‌رمی راگه‌یاندنی پا‌رتی دیموكراسی ودادپه‌روه‌ری .

ڕۆڵی راستەقینەی راگەیاندن لە تەنگژە  سیاسییەكان دەردەکەوێ !!...  رۆڵ و بەرپرسیارێتی دەزگاكانی راگەیاندن، لەكاتی هەبوونی ...
05/08/2019

ڕۆڵی راستەقینەی راگەیاندن لە تەنگژە سیاسییەكان دەردەکەوێ !!...
رۆڵ و بەرپرسیارێتی دەزگاكانی راگەیاندن، لەكاتی هەبوونی پشێویی و جەنگ و تەنگژە سیاسییەكان دەردەكەوێت، چونكە میدیاكان دەتوانن كاریگەریی گرنگ لەسەر سایكۆلۆژیای جەماوەر بەجێبهێڵن و پێیاندەكرێ ، لە چارە سەریی تەنگژە سیاسییەكان و بنیادنانی ئاشتی، كاریگەری گرنگیان هەبێت، ئەویش لەرێگای خستنەڕووی چەندین پێشنیاری هێوركەری هاوبەش و پێویست، بۆ پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان، كە دەكرێ دەزگا میدیاییەكان بیانكەنە كلیلی چارەسەر بۆ كێشەو قەیرانەكان . ناوەندە میدیایییەكان لەناو كۆمەڵگە دەتوانن لە دروستكردنی رای گشتیی رۆڵێكی گرنگ بگێڕن، كار بكەن بۆ دورستكردنی رای گشتی لەسەر بابەتێك یاخود لەپێناو روبەڕووبونەوەی دیاردەیەك، یا دروستكردنی كۆدەنگییەك بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان . ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی بۆتە پێوەری كاری رۆژنامەوانی دروست و سەركەوتوو، وا باشە ئەركی لەپێشینەی میدیاكان بكرێتە ئامرازی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی، بۆ سەركەوتن و پەرەپێدانی پیشەی بەرپرسیارێتی رۆژنامەوانی، واپێویست دەكات كە كارمەندەكانیان رابهێندرێن لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و كۆمەڵایەتی، تا زیاتر رۆڵیان هەبێ لەسەر پەروەردەكردنی راگەیاندنكاری تەندروست و پێویست . راگەیاندن بە گشتی لە كاتی قەیران و گرفت، هەلێكی زۆری لەبەردەمدایە، جگە لەگەیاندنی زانیاری و رووماڵی رووداو و هەواڵ بەشێوازێكی راستگۆیانەو دوور لە لایەنگریكردن، دەكرێ كار لەسەر هۆشیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و فەرهەنگی بكات، بە ئەركی پیشەیی خۆی هەڵبستێت، رۆلی دووڕوویی و گومان دورستكردن و پیلانگێڕی نەبینێت، لای بینەرو گوێگرو خوێنەر بێزراوو قێزەون دەرنەكەوێ . ئەمڕۆ چەند دەزگا لە راگەیاندنەكانی هەرێم لە قەیرانی قوڵدان و پیشەییانە كارەكانیان ئەنجام نادەن، بۆ بەرژەوەندی حزبو مزایەدەی سیاسی رۆڵی خراپ دەبینن لە بەشبەشكردنی كۆمەڵگە، هەندێ كەناڵی راگەیاندن و هەندێ راگەیاندنكار، نەزانانە بێت یا بەمەبەست لە خزمەتی ئەجێندای دەرەكین، كێشەی كوردو مەسەلە نەتەوەییەكان لە كەناڵەكانیان بێبایەخ نمایشدەكرێ، بەوەش ناوەستن لەڕێگەی میدیای بەناو ئازادو سێبەر ژەهری دوژمنكاری دەڕێژن . لەگەل سەرهەڵدانی تەنگژە سیاسییەكانی هەرێم، ئەركی دەزگاكانی راگەیاندن چاوەڕوانی ئەرك و بەرپرسیارێتی زۆری لێدەكرا، پێویست بوو هەوڵی زیاترو هیمەتی بەردەوامیان بكردایە بۆ كاراكردنەوەی حكومەت و پەرلەمان و گێڕانەوەی سەروەری یاسا، نەك پەنا بردنە بەر شكاندنی یەكتری و دەست بردن بۆ پیرۆزییە نیشتمانییەكان و هەڵدانەوەی لاپەڕەی قێزەوەن و رۆل بەخشین بەهەندێ ئەكتەری نایاسایی و ناسیاسی و گوماناوی بۆ پشتڕاستكردنەوەی درۆ و بۆچوونە قێزەوەنەكانیان، چونكە ئەوە میدیایە دەتوانێت بۆ تێكدان و بونیادنانی ئاشتی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بخرێتەگەڕ، وەك دەزانرێت میدیا لەزۆر حاڵەتدا رۆڵی سەرەكی دەگێڕێ لەسەر دروستكردنی بڕیاری سیاسیی دروست، ئەوەش بەهۆی ئەو كاریگەرییەیە كە لە دروستكردنی رای گشتی هەیەتی.
تیمی :
ڕاگه‌یاندن و ڕوناكبیری
پارتی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
ئه‌وروپا

15/03/2019

له‌ يادى كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد، به‌ به‌شدارى 1000 كه‌س، ماراسۆنێكى 5000 مه‌ترى به‌ سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر: 10ى به‌يانى
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد

مــژدەیەک بـۆ هــاووڵاتـیـنـی عـێراقی و سـوری کـە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن"چیتر ڕێگای سەخت و دژواری نایاسایی کۆچکردن م...
10/03/2019

مــژدەیەک بـۆ هــاووڵاتـیـنـی عـێراقی و سـوری کـە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن"
چیتر ڕێگای سەخت و دژواری نایاسایی کۆچکردن مەگرنەبەر و دەتوانن چاوەڕوانبن لەڕێگای ئەو لیناکانەی بۆتان ئامادەکراوە لە کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئەڵمانیاى فیدڕاڵ داواکاریتان پێشکەش بکەن.

ماڵپه‌ڕی ئاڕاستە‌

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم له‌ ئێران كۆچی دوایی كردله‌چاودێری چڕ ده‌رنه‌چوو
24/12/2018

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم له‌ ئێران كۆچی دوایی كرد
له‌چاودێری چڕ ده‌رنه‌چوو

چه‌ندین پۆستی باڵای به‌ده‌سته‌وه‌ بوو

"هێرشه‌کان بێ وه‌ڵام نابن""نه‌خشه‌ڕێی داعش و ئه‌ردۆغان یه‌که‌""ئامانجی پیلانەکە‌ ڕێگرتنه‌ له‌ ستاتۆی کوردان""دوژمنه‌کانی...
22/12/2018

"هێرشه‌کان بێ وه‌ڵام نابن"
"نه‌خشه‌ڕێی داعش و ئه‌ردۆغان یه‌که‌"
"ئامانجی پیلانەکە‌ ڕێگرتنه‌ له‌ ستاتۆی کوردان"
"دوژمنه‌کانی ئێمه‌ یه‌کده‌گرن، ئێمه‌ بۆ یه‌کنه‌گرین"
"دره‌نگ نه‌بووه‌ بۆ یه‌کێتی"
"عه‌فرین ئاوێنه‌ی ڕاستیی تورکیایه‌"
"به‌ ڕۆحی گه‌لهات و ئارینه‌کان سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ره‌"

ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) مووراد قه‌ره‌یلان له‌ میانه‌ی به‌شداریکردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی که‌ناڵی...

Address

Sulaemaniya
As Sulaymaniyah
222/27

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when BIR & RAA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share