لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان

لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان, Political organisation, Aqari, As Sulaymaniyah.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەکاتڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ...
29/08/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەکات

ڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز دکتۆر ماهر کرکی کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە شاری هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کە بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکانی و بۆ ماڵئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، سڵاوی تایبەتی سەرۆک مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستینی بە سەرۆک بارزانی گەیاند، هەروەها پیرۆزباییشی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ وەرگرتنی نیشانی ئاستبەرزی پاپای ڤاتیکان و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە ڕەگداکوتانی فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیان بەرز نرخاند. سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراستەی گەلی کوردستان کرد کە هەردەم هاوسۆزی ئازار و نەهامەتیەکانی گەلی فەڵەستین بوونە. هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کرد لە ئاسانکاری و یارمەتیدانی جالیەی فەڵەستینی و بەخشینی زەماڵە و ڕەخساندنی خوێندن بۆ قوتابیانی فەڵەستینی.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین کرد، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین، جەختی لە ڕەوایەتیی دۆزی هەردوو گەل و ماف و داوکارییەکانیان کردەوە. سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز دکتۆر ماهر کرکی خواست لە ئەرک و کارەکانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپ...
26/08/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمیش ئامادەی بوو، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کورتەیەکی لەبارەی بڕیاری نەهێشتنی دیاردەی دزێوی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق و هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە و هەروەها بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە بنیاتنانی عێراقی تازە، داوای پشتیوانیی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بنەبڕکردنی گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق. هەروەها هەماهەنگی و یارمەتییەکانی دامودەزگە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و سوپاس و پێزانینی خۆی و دەستەی دەستپاکیی عێراقی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد. هەروەها پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ بڕیاری بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران ڕاگەیاند و بە ئەرکێکی پیرۆز وەسفی کرد.
سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سوور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە.
سەرۆک بارزانی باسی لەوەش کرد کە سەرگرتنی پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێویستی بە بەردەوامی هەیە و نابێ وەستانی تێبکەوێت و لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەریدا بێت.

ئەمڕۆ یادی به‌ئازاری (٣٨) ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە کە لە ٢٥ی ئاب تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە دوا قۆناغی شاڵاوەک...
25/08/2026

ئەمڕۆ یادی به‌ئازاری (٣٨) ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە کە لە ٢٥ی ئاب تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە دوا قۆناغی شاڵاوەکانی ئەنفالدا، ڕژێمی ئه‌وسای عێراق خەڵکی سڤیل، ئاو، خاک، هەوا و ژینگەی دەڤەری بادینانی بە چەکی قەدەغەکراو کردە ئامانج. لەم یادەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو شەهیدان و قوربانییانی ئەنفالی بادینان و ته‌واوی ئەنفالکراوانی کوردستان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین.

ئەنفال تاوانێکی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی بوو کە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە وەک تاوانی جینۆساید، تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناسێندراوە. بۆیە لەم یادەدا داواکاریمان لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دووپات دەکەینەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال و تەواوی قوربانییانی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو لە هەرێمی کوردستان، هاوکات دەبێ هەوڵەکانمان بۆ ناساندنی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک جینۆساید بەردەوام بن.

دەبێ مێژووی پڕ لە تاوان و ماڵوێرانیی ڕابردوو ببێتە پەند و وانەیەکی هەمیشەیی بۆ عێراق تا ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە ستەمکاری و پێشێلکارییەک بکرێت و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بن. لەم پێناوەشدا، جەخت لە پتەوکردنی تەبایی، یەکڕیزی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە تا بتوانین داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بۆ گەلەکەمان مسۆگەر بکەین.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفالی بادینان و تەواوی شەهیدانی کوردستان. هەمیشە بە پێزانین و ڕێزەوە هەڵوێستی نیشتمانی و مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەولێر و دەوروبەری بەبیر دەهێنینەوە کە لە ڕۆژگاری سەختی کەمپی جێژنیکاندا بە هانای لێقەوماوانی بادینانەوە چوون.

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینانبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانلەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی پ...
25/08/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە سەدەی بیستەم، لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 ڕژێمی عێراق هەڵمەتێكی نامرۆڤانەی لە بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری سەربەرزی بادینان بەڕێوە برد. لەو پیلانەدا تاوانی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستنی زۆرەملێ و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان لە لایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا جێبەجێ كرا. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان كۆمەڵكوژ و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور و وێران بوون.

ئامانجی سەرەكیی ڕژێم لەو تاوانە گەورەیە گۆڕینی دیموگرافی كوردستان و جێبەجێكردنی سیاسەتی زەویی سووتاو و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەركەوت و ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە ڕووخان و بوونە پەندی ڕۆژگار.

لە یادی سی و هەشت ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفالی بادینان و گەرمیان و بارزان و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. لەو یادە دڵتەزێنەدا ڕایدەگەیێنین ئەركی سەر شانی دەوڵەتی عێراقە كە قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و پێشێلكاریانە بكاتەوە كە لەدژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون.

مسعود بارزانی
25ی ئابی 2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بۆنەی هاتنەوەی...
24/08/2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.

والسلام علیکم و رحمةالله وبركاته

مسعود بارزانی

11ی رەبیعولئەولی 1448ی کۆچی
24ی ئابی 2026
……………………………………

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوەڕۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆك...
24/08/2026

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە

ڕۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان وێڕای پیرۆزباییكردن بە بۆنەی هەشتاساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە خەباتی و مێژووی گەلی كوردستان و بنیاتنانی عێراقی تازە. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد كە هەرێمی كوردستان لە كاتی پەلاماری تیرۆریستانی داعشدا باوەشی بۆ ئاوارەكان كردەوە و وەك نموونەی باڵای مرۆڤدۆستی و برایەتی و هەست بەبەرپرسیارێتیان ناوزەد كرد. شاندی میوان قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دامودەزگاكانی هەرێمیان لە شەڕی تیرۆریستان و مسۆگەركردنی سەقامگیری و ئاساییش بەرز نرخاند. هەروەها داواشیان كرد كە هەماهەنگی لەنێوان یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای سەلاحەدین و پارێزگاكانی هەرێمدا هەبێت بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونە ئیدارییەكان و ئاوەدانیی هەرێمی كوردستان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و دەستخۆشی لێكردن بۆ ئەو هەماهەنگی و كاری هاوبەشەی كە لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەو پارێزگایەدا هەیە. هەروەها كورتەیەكی لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بۆ ئامادەبوان باس كرد و جەختی لە برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق كردەوە و ئەوەشی ڕاگەیاند كە سوپاس بۆ خودا ڕژێمەكانی پێشووی عێراق نەیانتوانی ناكۆكییە سیاسییەكانی گەلی كوردستان لەگەڵ حكوومەتەكان بكەنە ناكۆكیی نێوان گەلانی عێراق. لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر عێراقی دوای 2003 و ئەوەی دووپات كردەوە كە دەستووری عێراق نەخشەڕێگەیەكی گونجاوە بۆ چارەسەركردنی كۆی ئەو كێشە و گرفتانەی لەئارادان.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ئیداریی ناوچەكانیان، پرسیار و تێبینییەكانی خۆیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانی وەڵام و بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.

بەڵگەفیلمی «عەرعەر و سەگەکانی عەجاج» لە سلێمانی پەخشکرا​سلێمانی — ١٨ی ئابی ٢٠٢٦​ئەمڕۆ لە هۆڵی «سیتی سینەما» لە شاری سلێم...
18/08/2026

بەڵگەفیلمی «عەرعەر و سەگەکانی عەجاج» لە سلێمانی پەخشکرا
​سلێمانی — ١٨ی ئابی ٢٠٢٦
​ئەمڕۆ لە هۆڵی «سیتی سینەما» لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی و هەڤاڵانی دەستەی کارگێری لقی چوار و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران ، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (تەلار محمد) بەرپرسی لیژنر ناوچەمان و هەڤاڵانی دەستەی کارگيڕی و هەڤاڵانی ستافی ڕێکخراوەکان، بەڵگەفیلمی «عەرعەر و سەگەکانی عەجاج» پەخشکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕيکەوتی ١٦ی ئاب، لە بارەگای لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان، بە بۆنەی یادی (٨٠) ساڵەی دامەزراندنی پا...
16/08/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕيکەوتی ١٦ی ئاب، لە بارەگای لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان، بە بۆنەی یادی (٨٠) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایک بوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (تەلار محمد) بەرپرسی لیژنە ناوچەمان و ستافی دەستەی کارگێڕی و ستافی ڕێکخراوەکان و هەڤاڵانی سنووری لیژنە ناوچەمان، هەڵساین بە ئەنجامدانی دوو سیمینار بە ناونیشانی (مێژووی پارتی و خەبات و دەستکەوتەکانی) کە لە لایەن هەڤاڵ (تەلار محمد) بەرپرسی لیژنە ناوچەمان ئەنجامدرا، هەروەها سیمینارێک بە ناونیشانی (ئاسایشی نەتەوەیی و مەترسی ماددەی هۆشبەر لە هەريمی کوردستان) کە لە لایان (م. ڕێبین تالیب) ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ دووشەممە،  ڕێکەوتی ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٦، لە بارەگای لقی چواری ، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ “علی حســێن” ئەندامی مەکتەبی سیا...
27/07/2026

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٦، لە بارەگای لقی چواری ، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ “علی حســێن” ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین،
بەیاوەری کاک فازڵ ڕەئوف و، بەئامادەبوونی هەڤاڵ ( ئاری هەرسین) بەرپرسی لقی چوار و کارگێڕانی لق و بەرپرسانی لیژنە ناوچەکانی سنووری لقی چوار، هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی و ستافی ڕێکخراوەکانی سنووری لیژنە ناوچەمان.
مەراسیمی بەخشینی بڕوانامە بەسەر دەرچوانی خولی یەکەم و دووەمی (گروپی ڕۆشنبیری لقی چوار) بەڕێوەچوو.

Address

Aqari
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share