نەخۆشخانەی ئاسودە - Asuda Hospital

نەخۆشخانەی ئاسودە - Asuda Hospital نەخۆشخانەی ئاسودە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە...
لای ئێمە ئاسودەتری - دڵنیاتری

🔹کوالێتی ، دڵسۆزی و ئاسوودەیینەخۆشخانەی ئاسودە 📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشاژمارەی مۆبایل📞:-07735550088
29/06/2026

🔹کوالێتی ، دڵسۆزی و ئاسوودەیی

نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088

25/06/2026

♦️هەوکردنی بۆری خواردن ( سورێنچک )

🔹دکتۆر ئاری مجید نوری
🔹ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
🔹ژمارەی عیادە :- ٠٧٧٠١٩٠٨٦٦٨

نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088

🚫 ٥ باوەڕی هەڵە دەربارەی دووگیانی کە پێویستە چیتر بڕوایان پێ نەکەیت! زۆرجار دایکان لە کاتی دووگیانیدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری ...
23/06/2026

🚫 ٥ باوەڕی هەڵە دەربارەی دووگیانی کە پێویستە چیتر بڕوایان پێ نەکەیت!
زۆرجار دایکان لە کاتی دووگیانیدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەبیستن کە لە ڕاستی پزیشکییەوە دوورن

❌پێویستە بەقەد دوو کەس نان بخۆیت!
✅ئەمە یەکێکە لە گەورەترین باوەڕە هەڵەکان دایکی دووگیان پێویستی بە «جۆریەتی» خۆراک هەیە نەک «چەندایەتی»

❌ وەرزشکردن مەترسیدارە و دەبێتە هۆی لەبارچوون!
✅ئەگەر دووگیانییەکەت سروشتی بێت و پزیشکەکەت ڕێگری لێ نەکردبیت، وەرزشی سووک و مامناوەند زۆر بەسوودە. وەرزش ئازاری پشت کەم دەکاتەوە، باری دەروونی دایکەکە باشتر دەکات و پرۆسەی لەدایکبوونەکەش ئاسانتر دەکات.

❌ شێوەی زگی دایکەکە ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری دەکات!
✅دەوترێت ئەگەر زگ بەرەو سەرەوە بێت کچە و ئەگەر بەرەو خوارەوە بێت کوڕە! ئەمە تەنها ئەفسانەیە. شێوەی زگی دایکەکە بەپێی بەهێزی ماسولکەکانی سک، پێکهاتەی لەشی دایکەکە، و پێگەی کۆرپەلەکە خۆی لەناو منداڵداندا دەگۆڕێت.

❌ نابێت بەهیچ شێوەیەک قاوە و چا بخۆیتەوە!
✅ پێویست ناکات کافاین بە تەواوی تەرک بکەی، بەڵکو تەنها پێویستە ڕێژەکەی کەم بکەیتەوە.

❌ سۆنەر بۆ کۆرپەلە مەترسیدارە!
✅ سۆنەر شەپۆلی دەنگی بەکاردەهێنێت نەک تیشکی زیانبەخش (X-ray).

🔹سیستمی بەرگری جەستەت، سوپاکەتە دژی نەخۆشییەکان! 🦠 🔹کۆئەندامی بەرگری پێویستی بە هێز و وزە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕوو...
20/06/2026

🔹سیستمی بەرگری جەستەت، سوپاکەتە دژی نەخۆشییەکان! 🦠

🔹کۆئەندامی بەرگری پێویستی بە هێز و وزە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی ڤایرۆس و بەکتریاکان ببێتەوە باشترین و سروشتیترین ڕێگاش بۆ بەهێزکردنی، ئەو خۆراکانەیە کە ڕۆژانە دەیانخۆین.

بۆ ئەوەی سیستمێکی بەرگری بەهێزت هەبێت، دڵنیابەرەوە لەوەی ئەم پێکهاتانە لە ژەمەکانتدا هەن:✨

١. ڤیتامین C (دژە ئۆکسانی بەهێز): یارمەتی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەدات کە بەرپرسن لە شەڕکردن دژی هەوکردن. سەرچاوەکان:لیمۆ، پرتەقاڵ، لالەنگی، بیبەری شیرین، و کیوی.

٢. ڤیتامین E: دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستن و پاراستنی خانەکانی بەرگریدا. سەرچاوەکان:سپێناخ، برۆکۆلی، بادام، و گوڵەبەڕۆژە

٣. سیر و زەنجەفیل (دژە هەوکردنی سروشتی): سیر پێکهاتەی (Allicin)ی تێدایە کە توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی زیاد دەکات زەنجەفیلیش یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازار دەدات.

٤. پرۆبایۆتیک (بەکتیریای سوودبەخش): تەندروستی کۆئەندامی بەرگری پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە تەندروستی ڕیخۆڵەوە هەیە! پرۆبایۆتیکەکان بەرگری جەستە چالاک دەکەن سەرچاوەکان :- ماستی سروشتی

٥. کانزای زینك (Zinc): زینک زۆر گرنگە بۆ گەشە و کارکردنی دروستی خانەکانی بەرگری جەستە. سەرچاوەکان:گۆشتی سوور، مریشک، نۆک، و فاسۆلیا.

✅ئامۆژگاری :- تەنها یەک جۆر خۆراک بەس نییە بۆ پاراستنی تەندروستیت، بەڵکو سەرکەوتن بریتییە لە هەمەجۆری لە خواردندا لەگەڵ ڕێکخستنی خەو و دوورکەوتنەوە لە سترێس.

14/06/2026

♦️جەڵتەی سییەکان چییە ‼️

🔺دکتۆر ئارام بارام
🔺پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
☎️ژمارەی عیادە:-07701525952

نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434

🔹زانیوتە گوێچکە پاکەرەوە زیان بە پەردەی گوێ دەگەیەنێت ؟ 👂🏻گوێچکە پێویستی بە پاککردنەوەی ناوەکی نییە! مۆمی گوێ ماددەیەکی ...
11/06/2026

🔹زانیوتە گوێچکە پاکەرەوە زیان بە پەردەی گوێ دەگەیەنێت ؟ 👂🏻

گوێچکە پێویستی بە پاککردنەوەی ناوەکی نییە! مۆمی گوێ ماددەیەکی پیس نییە، بەڵکو هێڵی بەرگریی گوێیە لە دژی تۆز بەکتریا و مێرووەکان🐜

🔹چی ڕوودەدات کاتێک گوێچکە پاکەرەوە بەکاردێنیت؟

١. پاڵنانی مۆمەکە: لەجیاتی دەرهێنانی، لۆکەکە مۆمەکە پاڵ دەنێت بۆ قووڵایی گوێ و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی گرتنی گوێ و کەمبوونی بیستن.

٢. بریندارکردن و هەوکردن: پێستی ناو گوێ زۆر ناسکە، لێخشانی لۆکەکە دەبێتە هۆی ڕوشاندنی پێستەکە و ڕێگا خۆش دەکات بۆ هەوکردنی بەکتری

🚫مەترسییە گەورەکە :-٣. کونکردنی پەردەی گوێ: تەنها یەک جوڵەی هەڵە یان پاڵنانی قووڵ، بەسە بۆ ئەوەی پەردەی گوێ کون ببێت، کە دەبێتە هۆی ئازارێکی توند و کێشەی هەمیشەیی لە بیستندا.

✅گوێچکە سیستەمێکی خۆپاکی هەیە کاتێک قسە دەکەین یان نان دەخۆین، جوڵەی شەویلگە مۆمە کۆنەکە هێدی هێدی پاڵ دەنێتە دەرەوە.

07/06/2026

🔹ئایا گۆشتی زیایەی ناو زراو مەترسیدارە ⚡️

🔹دکتۆر ئاری مجید نوری
🔹ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
🔹ژمارەی عیادە :- ٠٧٧٠١٩٠٨٦٦٨

نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434

کەی و چۆن «جەی پلازما»دەبێتە چارەسەر بۆ کشان و شلبوونەوەی سکی دایکان ؟🤰🏻    کشان و شلبوونەوەی پێستی سک دوای منداڵبوون، ی...
03/06/2026

کەی و چۆن «جەی پلازما»دەبێتە چارەسەر بۆ کشان و شلبوونەوەی سکی دایکان ؟🤰🏻

کشان و شلبوونەوەی پێستی سک دوای منداڵبوون، یەکێکە لەو گۆڕانکارییە سروشتییانەی کە زۆربەی دایکان بەدەستیەوە دەناڵێنن و دەیانەوێت پێستەکەیان توند بکەنەوە و بیگەڕێننەوە دۆخی پێشتری 😂

ئایا ئەم ئامێرە بۆ ئافرەتی دووگیان و دایکان گونجاوە :-

‎❌ ١. نەخێر لە کاتی دووگیانیدا هیچ ڕێگە پێدراو نییە :-
بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە لەم قۆناغەدا پێست بەردەوام لە کشان دایە و جەستە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بەکارهێنانی وزەی ڕادیۆیی و پلازمای ساردی ئامێرەکە لە کاتی دووگیانیدا بە تەواوی قەدەغەیە چونکە زیان بە کۆرپە و دایکەکە دەگەیەنێت

⏳ ٢. کەی کاتی گونجاوە دوای منداڵبوون؟
پێویستە دایکان *لانی کەم ٦ مانگ* چاوەڕێ بکەن دوای منداڵبوون (چ منداڵبوونی سروشتی بێت یان بە نەشتەرگەری ) پێش ئەوەی جەی پلازما ئەنجام بدەن.

🔹هۆکاری ئەوە چییە کە دایکان دەبێت ٦ مانگ چاوەڕێ بکەن؟

1️⃣جێگیربوونەوەی هۆرمۆنەکان

2️⃣چاکبوونەوەی سروشتی پێست

♦️دکتۆر سۆز عزت مصطفی - پسپۆڕی جوانکاری و ڕێکاری
📞ژمارەی کلینک:-07725192727
___
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434

31/05/2026

🔺قورسترین و گەورەترین نەشتەرگەرییەکان کامانەن‼️

🔺دکتۆر ئارام بارام
🔺پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
☎️ژمارەی عیادە:-07701525952

نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت ✨🌺
26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت ✨🌺

Address

Kurdistan-Iraq
As Sulaymaniyah

Telephone

+964533230434

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی ئاسودە - Asuda Hospital posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to نەخۆشخانەی ئاسودە - Asuda Hospital:

Shortcuts

Share