25/08/2026
كوردى/عربي
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە چەند پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئابی 2026، بەڕێز "فارس عیسا" سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نوسینگەی خۆی ،پێشوازیکرد لە چەند ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق.
لە میانی دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی گشتی عێراق و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور و یاسا تاوتوێ کران.
هەر لە دیارەکەدا، باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری یاسادانان لە نێوان کوتلە کوردستانییەکان و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان کرا، بە مەبەستی خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەشداریکردن لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی سیاسی و یاسادانان لە وڵاتدا.
رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد يستقبل عدداً من نواب دولة القانون
استقبل الأستاذ "فارس عيسى،" رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، اليوم الثلاثاء 25 آب 2026، في مكتبه، عدداً من نواب كتلة دولة القانون في مجلس النواب العراقي.
وجرى خلال اللقاء، بحث مستجدات الأوضاع السياسية العامة في العراق،وسبل معالجة المشاكل والقضايا العالقة بين أربيل وبغداد وفق الدستور والقانون.
كما تناول اللقاء ،سبل تعزيز التعاون والتنسيق في المجال التشريعي بين الكتل الكوردستانية وكتلة دولة القانون في مجلس النواب، بما يخدم المصلحة العامة ويسهم في دعم العملية السياسية والتشريعية في البلاد.