گەنجانی کەرکوک

گەنجانی کەرکوک لە ڕێگەی پەیجەکەمانەوە گەنجان هۆشیار دەکەینەوە لە ڕاستی هەواڵ و ڕوداوەکان. پێگەی گەنجان بۆ زانیاری لەبارەی هەواڵ و ڕوداوە گرنگەکانی ڕۆژ.

ئاگاداری داوا لەو کەسانە دەکەین کە ناویان لە خوارەوە هاتووە سەردانی فەرمانگەی قەرەبووکردنەوە بکەن رۆژی جوارشەمە 5/8/2026...
04/08/2026

ئاگاداری
داوا لەو کەسانە دەکەین کە ناویان لە خوارەوە هاتووە سەردانی فەرمانگەی قەرەبووکردنەوە بکەن رۆژی جوارشەمە 5/8/2026 سەعات 8 بەیانی .

هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی کەرکوک و هاووڵاتیاندا بەردەوامندیمەنێک لە هەوڵە مەیدانییەكانى تیمەکانمان لە کەرتی یەکی شارەوانی، ک...
03/08/2026

هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی کەرکوک و هاووڵاتیاندا بەردەوامن
دیمەنێک لە هەوڵە مەیدانییەكانى تیمەکانمان لە کەرتی یەکی شارەوانی، کە بەردەوامن لە گسکدانی شەقامەکان و کۆکردنەوەی پاشماوەکان بۆ ئەوەی شارەکەمان بە جوانترین شێوە بمێنێتەوە.
دەست لە ناو دەست.. بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی شارەکەمان.

بە وێنە ..کارەکانی ئاودانی ئێواران بەردەوامە.کارەکانی ئاودان و گرنگیدان بە باخچەکان و شۆستە ناوەندییەکان بەردەوامە، بۆ ئ...
02/08/2026

بە وێنە ..
کارەکانی ئاودانی ئێواران بەردەوامە.

کارەکانی ئاودان و گرنگیدان بە باخچەکان و شۆستە ناوەندییەکان بەردەوامە، بۆ ئەوەی شاری کەرکووک سەوزتر و جوانتر بمێنێتەوە.

01/08/2026

کەرکووک.. بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە گەندەڵی ژمارەیەک ئەفسەر و پلە باڵای ئەمنی دەستگیرکران

دوو بومەلەرزەی بەهێز کەرکوکیان هەژاند
30/07/2026

دوو بومەلەرزەی بەهێز کەرکوکیان هەژاند

باخچەی ريحاب سەرلەنوێ زیندوو دەکرێتەوەبەڕێز رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، سەردانی پرۆژەی دروستکردنی پارکێک...
30/07/2026

باخچەی ريحاب سەرلەنوێ زیندوو دەکرێتەوە

بەڕێز رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، سەردانی پرۆژەی دروستکردنی پارکێکی هاوچەرخ و شارێکی یاری کرد، کە لە شوێنی باخچەی "ريحاب" لە شاری کەرکوک جێبەجێ دەکرێت.

بەڕێزیان روونیکردەوە کە پرۆژەکە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەکرێت و تەواوی ڕێکارە یاساییەکانی تەواو کراون؛ پرۆژەکە ڕووبەری سەوزایی و یاری هاوچەرخ بۆ خێزانەکان دابین دەکات و ناوچەکە بۆ ناوەندێکی گەشتیاری پێشکەوتوو دەگۆڕێت، لەگەڵ پاراستنی یادەوەری و یادگارییە جوانەکانی خەڵکی کەرکوک کە ساڵانێکی زۆرە بەم باخچەیەوە بەستراونەتەوە.

بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز هەڵۆ جەباری ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاستیەکا...
29/07/2026

بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز هەڵۆ جەباری ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاستیەکانی پشت بە بەتایبەتکردنی کارەبای کەرکوک ئاشکرا دەکات.

دوێنێ بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەن و جێگری سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێز نەشئەت شاوێز و بەئامادەبوونی سەرجەم فڕاکسیۆنەکان ۲۳ـهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو تێیدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەت کرا گرنگترینیان:
۱ـ گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر پێشنیارەکانی ئەنجومەن سەبارەت بە پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری کەرکوک.
۲ـ گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازەکانی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و لیژنەی تەندرووستی و ژینگە سەبارەت بە پەسەندکردنی نەخشەی پڕۆژەی وێستگەی ناوەند بۆ بەڕێوبەرایەتی شارەوانی کەرکوک.
۳ـ دەنگدان لەسەر دۆسیەی موختارەکان.
٤ـ تاوتوێکردنی گرێبەستی پڕۆژەی گواستنەوەی زیرەکی تۆڕی کارەبای کەرکوک کە بۆ یەکەمین جارە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز هەڵۆ جەباری ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاستیەکانی پشت بە بەتایبەتکردنی کارەبای کەرکوک ئاشکرا دەکات.
٥ـ باسکردنی بە ئەلیکترۆنی کردنی مۆلیدە ئەهلیەکانی ناوشار.(دواخرا)
٦ـ پشتگیری ئەرکەکانی تیمی ناوەندی بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. (دواخرا)
۷ـ تاوتوێکردنی نوسراوی پارێزگاری کەرکوک سەبارەت بە ۷ هەزار گرێبەستەکە.
٨ـ میوانداریکردنی بەڕێوبەری هاتووچۆ و بەڕێوبەری بەرگری شارستانی.(دواخرا)
۹ـ تاوتوێکردنی دیاردەی سواڵکردن لە شاری کەرکوک و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی.(دواخرا)
۱۰ـ تاوتوێکردنی داواکاری کۆمپانیای نەوتی باکور سەبارەت بە خستنەناوەوەی پارچەزەویە ژمارەدارەکانی ۱لەسەر۲٦ و ٤ لەسەر۲٥ و ۲۷ کەرتی ۱٦ی قۆریەتیماری و ۳٤ لەسەر۲٦ی کەرتی ۹ی گورگەچاڵ و پارچەی ژمارە ۱۲٤ی کەرتی قەرەلو.(دواخرا)

28/07/2026

مامۆستایانی کەرکوک یادی تـ.ـەقینەوەکەی 28ــی تەمموز دەکەنەوە

پرۆژەی خزمەتگوزاریی دیکە لە کەرکوک جێبەجێدەکرێتبەڕێز رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، سەردانی گەڕەکی سەرچنار و...
28/07/2026

پرۆژەی خزمەتگوزاریی دیکە لە کەرکوک جێبەجێدەکرێت

بەڕێز رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، سەردانی گەڕەکی سەرچنار و شۆراوی کرد و لە نزیکەوە چاوی بەهاووڵاتیان کەوت و گوێی لە داواکارییەکانیان گرت.

لە سەردانەکەدا، بەڕێزیان بڕیاریدا کۆڵانەکان کۆنکرێت بکرێن و پێداویستییەکانی دیکەی بۆ جێبەجێ بکرێت.

دانیشتووان و کەسایەتییەکانی داقووق سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێز ڕێبوار تەها دەکەن، بۆ ڕۆڵی لە دروستکردنی سایدی ...
25/07/2026

دانیشتووان و کەسایەتییەکانی داقووق سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێز ڕێبوار تەها دەکەن، بۆ ڕۆڵی لە دروستکردنی سایدی دووەمی پردی داقووق دوای ٥ ساڵ لە ڕاگرتنی.

Address

Baghdad
10001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گەنجانی کەرکوک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share