مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا - مکتب تنظیم محافظة بغداد

  • Home
  • Iraq
  • Baghdad
  • مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا - مکتب تنظیم محافظة بغداد

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا - مکتب تنظیم محافظة بغداد پارتی دیموکراتی کوردستان
الحزب الديمقراطي الكوردستاني

05/07/2026
عربي / کوردیمركز قيادة بغداد يستقبل وفدًا من حركة النقاء الوطنياستقبل السيد هوشيار زيباري، عضو الهيئة العاملة للمكتب الس...
05/07/2026

عربي / کوردی

مركز قيادة بغداد يستقبل وفدًا من حركة النقاء الوطني
استقبل السيد هوشيار زيباري، عضو الهيئة العاملة للمكتب السياسي ومسؤول مركز قيادة بغداد في الحزب الديمقراطي الكردستاني، اليوم في العاصمة بغداد، الدكتور عباس الساعدي، الأمين العام لحركة النقاء الوطني، والوفد المرافق له.

وجرى الاستقبال بحضور الدكتور شاخوان عبدالله، عضو اللجنة المركزية، والسيد فارس عيسى، رئیس ممثلية حكومة إقليم كردستان، إلى جانب عدد من كوادر مركز قيادة بغداد، حيث جرى بحث آخر المستجدات والتطورات المتعلقة بالأوضاع السياسية في العراق.

كما أكد الجانبان أهمية تطوير العلاقات الثنائية، وتعزيز أسس التنسيق والتعاون والعمل المشترك، بما يسهم في ترسيخ الاستقرار وإيجاد الحلول المناسبة للقضايا الوطنية.

مركز قيادة الحزب الديمقراطي الكوردستاني في بغداد
5/7/2026
-------------------

ناوەندی سەرکردایەتیی بەغدا پێشوازی لە شاندێکی بزووتنەوەی نەقائی نیشتمانی کرد.

‎ئەمڕۆ، لە شاری بەغدا، بەڕێز هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی کرد لە دکتۆر عەباس ئەلساعیدی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نەقائی نیشتمانی و شاندی یاوەری.

لەم پێشوازییەدا، کە بە ئامادەبوونی دکتۆر شاخەوان عبدالله، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، و هەڤاڵ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڤاڵانی ناوەند بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاتەکانی ڕەوشی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.

هاوكات تیشکخرایە سەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان وبەهێزکردنی بنەماکانی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش، لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەکان.

ناوەندی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا
٥ی ٧ی ٢٠٢٦

عربي / کوردیبيانٌ صادرٌ عن المكتبِ السياسيِّ للحزبِ الديمقراطيِّ الكوردستانيّأيها المواطنون الأعزاء،الأطراف السياسية الم...
27/06/2026

عربي / کوردی

بيانٌ صادرٌ عن المكتبِ السياسيِّ للحزبِ الديمقراطيِّ الكوردستانيّ

أيها المواطنون الأعزاء،

الأطراف السياسية الموقرة المشاركة في برلمان كوردستان،

منذ انتهاء انتخابات الدورة السادسة لبرلمان كوردستان وإعلان نتائجها، ومن منطلق الشعور بالمسؤولية والحرص على أوضاع الإقليم، بدأنا جهودنا لإعادة تفعيل المؤسسات الشرعية للإقليم وفقاً للقوانين النافذة. ولكن، على الرغم من الرسائل والاتصالات والجهود المستمرة للرئيس مسعود بارزاني وحزبنا من أجل الحوار والتفاهم والتقارب لحل المشاكل التي تقف عائقاً أمام إعادة تفعيل البرلمان، وانتخاب رئاسة الإقليم، وتشكيل الكابينة الوزارية العاشرة؛ وذلك عبر طرح عدد من السيناريوهات والحلول المناسبة للخروج من حالة الانسداد التي تواجه العملية السياسية في الإقليم، ومن خلال عقد اجتماعات ثنائية ومتعددة الأطراف، والمبادرات، وتشكيل الوفود، والرسائل والزيارات، إلا أنه وللأسف، لم نلمس الاستجابة والمواقف الإيجابية المطلوبة.

إن أوضاع المنطقة بشكل عام، وإقليم كوردستان بشكل خاص، تضع على عاتقنا مسؤولية قومية ووطنية وأخلاقية لإيجاد حلول عاجلة للخروج من هذا الوضع المستهجن حالياً، والذي لا يعود بالنفع على أي طرف، بل لا يتسبب سوى بإلحاق الضرر بالإقليم وبتجربتنا ومكتسباتنا. وبناءً على ذلك، وحينما لم تسفر الاجتماعات والوفود والزيارات والرسائل، وكذلك جهودنا لنقل النقاشات والحوارات حول المشاكل من الشارع ووسائل الإعلام إلى طاولة الحوار، عن أي نتيجة، فإننا ندعو الأطراف المشاركة في البرلمان، سواء تلك التي تمتلك مقاعد كثيرة أو التي تمتلك مقاعد أقل، للتفضل بإعادة تفعيل البرلمان، وليتحمل البرلمانيون المسؤولية داخل قاعة البرلمان لإجراء حوار مثمر وإيجاد الحلول المناسبة، وأن نلتزم جميعاً بالحلول التي يقررها برلمان كوردستان.

المكتب السياسي للحزب الديمقراطي الكوردستاني
27 حزيران 2026


**********

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

هاووڵاتیانی خۆشەویست
لایەنە سیاسییە بەڕێزەکانى بەشدار لە پەرلەمانى کوردستان

هەر لەدواى کۆتایی هاتنى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و ڕاگەیاندنى ئاکامەکانى، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى و خەمخۆرى بۆ بارودۆخى هەرێم، هەوڵەکانمان دەستپێکرد بۆ کاراکردنەوەى دامەزراوە شەرعییەکانى هەرێم بەگوێرەى یاساى بەرکار، بەڵام سەرەڕاى پەیام و پەیوەندى و هەوڵە بەردەوامەکانى سەرۆک مەسعود بارزانى و پارتیمان بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لە چارەسەرى ئەو کێشانەى کە بەربەستن لەبەردەم کاراکردنەوەى پەرلەمان و هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى هەرێم و پێکهێنانى کابینەى دەیەم، بە خستنەڕووى ژمارەیەک سیناریۆ و ڕێگەچارەى گونجاو بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییەى ڕووبەڕوى پرۆسەى سیاسيی هەرێم بووەتەوە، بە کۆبوونەوەى دوو قۆڵى و چەندقۆڵى، دەستپێشخەرى، پێکهێنانى شاند، پەیام و سەردان، بەڵام بەداخەوە بە دەنگەوەهاتن و هەڵوێستى ئەرێنى پێویست بەرچاو نەکەوت.

بارودۆخى ناوچەکە بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى، بەرپرسیاریەتى نەتەوەیى و نیشتمانى و ئەخلاقیمان دەخاتە ئەستۆ بۆ هەرچى زووتر دۆزینەوەى ڕێگەچارەى دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەى ئێستا، کە جگە لە زیان گەیاندن بە هەرێم و ئەزموون و دەستکەوتەکانمان، بۆ هیچ لایەک سوودى تێدا نابینرێت، بۆیە کاتێک کۆبوونەوە و شاند و سەردان و پەیامەکان، هەروەها هەوڵەکانمان لە گواستنەوەى باس و گفتوگۆى کێشەکان لەسەر شەقام و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ بێ ئاکام بێ، فەرموون لایەنەکانى بەشدار لە پەرلەمان چ ئەوانەى کورسیان زۆرە و چ ئەوانەى کورسى کەمتریان هەیە، پەرلەمان کارا بکەینەوە و پەرلەمانتاران لە ناو هۆڵى پەرلەمان بەرپرسیار بن لە ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى بەرهەمدار و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو و، هەموولایەکمان پابەندى ئەو ڕێگاچارەسەرە بریارلێدراوەى پەرلەمانى کوردستان بین.

مه‌كته‌بی سیاسيی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٧ی حوزەیرانى ٢٠٢٦

لەگەڵ بەڕێز ڕێبەر احمد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ کرا ..شاندێکی مەکتەبمان بەسەرۆکایە...
22/06/2026

لەگەڵ بەڕێز ڕێبەر احمد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ کرا ..

شاندێکی مەکتەبمان بەسەرۆکایەتی دکتۆر شاخەوان عبداللە یاریدەدەری مەکتەب و بەرپرسی هەردوو لقی٥ ی بەغداو لقی١٥ ی خانەقین و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ بەڕێز ڕێبەر احمد وەزیری ناوخۆ کۆمەڵێک پرسی ئەمنی تایبەت بەسنوری مەکتەبمان و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە کرا .

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا

ئەمڕۆ، لەدوو کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ هەردوو بەڕێزان ئامینە زکری بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و زاگرۆس فتاح اغا ب...
22/06/2026

ئەمڕۆ، لەدوو کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ هەردوو بەڕێزان ئامینە زکری بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و زاگرۆس فتاح اغا بەرپرسی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی پارتیمان،

بە ئامادەبوونی دکتۆر شاخەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبمان و هەڤاڵانی بەرپرسی لقەکانی ٥ ی بەغدا و ١٥ی خانەقین و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن گەنگەشەی چەند مژارێکی پەیوەست بە کاروباری پارتایەتی لە سنووری چالاکیمان کرا .

مە کتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا

ئەمڕۆ ، کـۆبونەوەی مەکتـەبی رێکخستـنی بەغدا لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان فاضل میرانی بەرپـرسی دەستەی کارگێـڕ و بەڕێز هۆشیار ز...
21/06/2026

ئەمڕۆ ، کـۆبونەوەی مەکتـەبی رێکخستـنی بەغدا لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان فاضل میرانی بەرپـرسی دەستەی کارگێـڕ و بەڕێز هۆشیار زێباری و بەڕێز محمود محمد ئەنـدامانی دەسـتەی کارگێـڕی مەکتەبی سـیاسـی پارتـیمان بە ئامادەبوونی دکتۆر شاخەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبمان و هەڤاڵانی بەرپـرسی لقەکانی ٥ ی بەغدا و لقی ١٥ی خانەقین و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە سنووری چالاکیمان و کاری نوێی رێکخـراوەیی لەسنوورەکە.

مە کتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا

عربي / کوردی بلاغ صادر عن اجتماع اللجنة المركزية للحزب الديمقراطيالكوردستانيبإشراف الرئيس مسعود بارزاني، وبحضور نائبي ال...
13/06/2026

عربي / کوردی

بلاغ صادر عن اجتماع اللجنة المركزية للحزب الديمقراطي
الكوردستاني

بإشراف الرئيس مسعود بارزاني، وبحضور نائبي الرئيس وأعضاء اللجنة المركزية ومسؤولي الفروع، عقدت اللجنة المركزية للحزب الديمقراطي الكوردستاني، اليوم السبت 13 حزيران 2026، اجتماعاً موسعاً.

وبدأ الاجتماع بالوقوف دقيقة صمت إجلالاً لأرواح شهداء كوردستان، وفي مقدمتهم البارزاني الخالد و الفقيد كاك إدريس الحي في القلوب.

ناقش الاجتماع جملة من الملفات السياسية، الأحداث والمتغيرات، العلاقات، والشؤون الداخلية للحزب، واتخاذ القرارات اللازمة بشأنها وفق المحاور التالية:

المحور الأول: الأوضاع العامة
سلط الاجتماع الضوء على الحرب الدائرة بين الولايات المتحدة والجمهورية الإسلامية الإيرانية التي اندلعت نهاية شباط من العام الجاري، وتأثيراتها وتداعياتها على العراق عموماً وإقليم كوردستان خصوصاً. ورغم أن الإقليم لم يكن طرفاً في هذه الحرب، إلا أنه تضرر بشكل كبير؛ حيث لم تتوقف الهجمات الصاروخية وبالطائرات المسيرة حتى بعد توقف القتال، مما أسفر عن سقوط عشرات الشهداء والجرحى الأبرياء، فضلاً عن الأضرار المادية وتباطؤ الحركة التجارية. كما أدت الهجمات على الشركات النفطية إلى تضرر البنية التحتية للطاقة وإيقاف إنتاج النفط، وهو ما يعد خسارة كبيرة للإقليم وللعراق ككل. ويؤكد الحزب الديمقراطي الكوردستاني أن حل المشكلات عبر الحوار والتفاهم هو السبيل الأمثل لمصلحة الجميع ولتجنيب المنطقة المزيد من الأضرار.

المحور الثاني: العلاقات مع الحكومة الاتحادية
رغم التذبذب في العلاقات، أكد الحزب سعيه الدائم لحل المشكلات تحت مظلة الدستور العراقي الدائم. وبالرغم من تراكم الأزمات، إلا أن حزبنا متمسك بنهج الحوار، خاصة فيما يتعلق بالموازنة والمستحقات ورواتب موظفي الإقليم.
وأكد الاجتماع دعمنا لتشكيل الكابينة الوزارية الجديدة برئاسة السيد علي زيدي، مع استمرار التعاون لضمان تنفيذ الاتفاقات مع "الإطار التنسيقي"، وتطبيق الدستور، وإرسال المستحقات المالية ورواتب الموظفين في مواعيدها. كما جدد الاجتماع دعمه لخطوات السيد علي زيدي في مكافحة الفساد واستعادة أموال الشعب ومنع هدر ثروات البلاد.

المحور الثالث: مبادرة الرئيس بارزاني في عيد الأضحى
تأتي هذه المبادرة انطلاقاً من الحرص على مصلحة كوردستان في ظل الظروف الحساسة التي تمر بها المنطقة. وقد ثمن الاجتماع عالياً هذه المبادرة التي نقلت الخلافات من ساحات الإعلام والشارع إلى طاولة الحوار. ولتنفيذها، بدأت لجنة من الهيئة العاملة للمكتب السياسي جولات واتصالات مع الأطراف السياسية لإيجاد حلول لكسر الانسداد السياسي في الإقليم، نأمل من الجميع التعامل بمسؤولية تجاه هذه الجهود للوصول إلى حلول ناجعة.

المحور الرابع: المسؤولية القومية والوطنية
انطلاقاً من الإيمان بالتعايش وقبول الآخر في العراق الاتحادي، أعلن الاجتماع دعمه لخطوات رئيس إقليم كوردستان، وكذا جهود ارئيس وزراء إقليم كوردستان في حل الملفات العالقة مع بغداد، لاسيما ملف المستحقات المالية والرواتب، وحثهم على مواصلة هذه الخطوات.

المحور الخامس: الشؤون الداخلية والتنظيمية
ناقش الاجتماع المهام التنظيمية للحزب بناءً على دراسة شاملة أعدتها لجنة مختصة استناداً إلى النظام الداخلي والواقع الراهن في كوردستان. ستكون نتائج وتوصيات هذه الدراسة هي "خارطة الطريق" لخطوات الحزب المستقبلية.
ختاماً: ساد الاجتماع أجواء حزبية مسؤولة تركزت على حل مشكلات شعب كوردستان، وتفعيل العملية السياسية، وتعزيز العلاقات مع الحكومة الاتحادية والقوى السياسية (الشيعية والسنية) في العراق.

اللجنة المركزية
للحزب الديمقراطي الكوردستاني
13 حزيران 2026
**********

ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی فراوانى
كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، بە ئامادەبوونى بەڕێزان جێگرانى سەرۆک و هەڤاڵان ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى و بەرپرسى لقەکان، ئەمرۆ شەممە ١٣ ى حوزەیرانى ٢٠٢٦، كۆبوونەوەی فراوانى خۆی ئەنجام دا.

كۆبوونه‌وه‌ دواى ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌مشه‌ له‌یاد، کۆمەڵێک بابەتى سیاسى، ڕووداو و گۆڕانکارییەکان، پەیوەندییەکان و کاروبارى ناوخۆى پارتیمانى خستە خشتەى تەوەرەکانى گفتوگۆکردن و بیروڕا گۆڕینەوە و، بۆ ئەو بابەتانەى کە پێویست بوو بڕیار وەرگیرا.

تەوەری یەكەم: بارودۆخى گشتى؛ لەم تەوەرەدا تیشکخرایە سەر شەڕى نێوان ئەمریکا و کۆمارى ئیسلامى ئێران، کە لە کۆتایى مانگى شوباتى ئەمساڵەوە دەستى پێکرد و کاریگەری و دەرهاویشتەکانى ئەو شەڕە لەسەر عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بە تایبەتى، کە لە چەندین بواردا زیانى بە عێراق و کوردستان گەیاندووە، وێڕاى ئەوەى هەرێمى کوردستان بەشێک نەبووە لەو شەڕە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستاش کە شەڕ ڕاگیراوە، هێرشى هاژەک و دڕۆنى بۆ سەر هەرێمى کوردستان ڕانەگیراوە و زیانێکى زۆری هەبووە و دەیان بریندار و شەهید بە ناحەق لە ئاکامى ئەو هێرشانە بوونەتە قوربانى، ئەوە جگە لەوەى زیانێکى مادى زۆری هەبووە و جوڵەى بازرگانیان سست کردووە، هەروەها هێرشى سەر کۆمپانیاکانى نەوت زیانێکى زۆرى بە دامەزراوەکان و ژێرخانى وزە گەیاندووە و بۆتە هۆى ڕاگرتنى بەرهەمهێنانى نەوت، ئەمەش نەک تەنیا بۆ هەرێم بەڵکو بۆ عێراقیش زیانێکى گەورەیە. ئەم دەرهاویشتانە و بەردەوامى هێرشەکان بوونەتە هۆى دڵەڕاوکێى خەڵکى کوردستان، ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان باوەڕمان وایە کە چارەسەرى کێشەکان لە رێگاى گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە قازانجى هەموو لایەکە و ناوچەکە بە هەرێمى کوردستانیشەوە چیتر زەیانمەند نابن.

تەوەرى دووەم: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ؛ سەرەڕاى بەرزى و نزمى لە پەیوەندییەکان، بەڵام بەردەوام هەوڵمانداوە هەر کێشە و گرفتێک هەبێت لە سێبەرى دەستوورى هەمیشەیى عێراقدا چارەسەر بکرێت، هەرچەندە کێشەکان کەڵەکەکراون و کەمتر هەوڵى چارەسەرکردنیان دراوە، بەڵام پارتیمان ڕێگاى بەردەوامى لە گفتوگۆ و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى گرتۆتەبەر، بە تایبەتى لە بوارى بودجە و شایستە و مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هەموو هەوڵێک دراوە بە سەردانیکردن و ڕەوانەکردنى شاند بۆ بەغدا بە ئامانجى چارەسەرى و لادانى کۆسپ و ئاستەنگەکان.
بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى فیدراڵ بە سەرۆکایەتى بەڕێز عەلى زەیدى پشتیوانیمان هەبووە و بەردەوامیش دەبین لە هاوکارى و پشتیوانیکردن بەو هیوایەى هەروەکو رێککەوتنیش لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى کراوە، چیتر چارەسەرى کێشەکان فەرامۆش نەکرێن و دەستوور وەکو خۆى جێبەجێ بکرێت و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و مووچەى مووچە خۆران لەکاتى خۆیدا رەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت.
شایەنى باسە کۆبوونەوە جەختى لە پشتیوانیکردنى بەرێز عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى فیدراڵى کردەوە لەو هەنگاوانەى دەستپێکردووە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەى گەندەڵى و گێرانەوەى سەروەت و سامانى خەڵکى عێراق بۆ خەزێنەى حکومەت و رێگرتن لە بە فیڕۆدانى سامانى وڵات.

تەوەرى سێیەم: دەستپێشخەریەکەى جەنابى سەرۆک بارزانى لە جەژنى قورباندا؛ ئەم دەستپێشخەرییە لە ڕوانگەى بەخەمەوەبوونى کوردستانە لەم بارودۆخە هەستیار و ناسکەى کە هەموو ناوچەکە پێیدا تێدەپەرێت، هەروەها ئەو هەموو ڕووداو و گۆڕانکاریانەى ڕودەدەن کە بەشێکیان ئاڵنگارى و مەترسى لەگەڵ خۆیان دەهێنن. کۆبوونەوە ئەم دەستپێشخەریەى جەنابیانى بەرزنرخاند، کە کێشەکانى لە ڕاگەیاندن و شەقامەوە گواستەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ.
بۆ جێبەجێکردنى ناوەرۆکى دەستپێشخەریەکە لیژنەیەک لە ئاستى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیمان دەستى بە سەردان و پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کردووە بۆ گفتوگۆ و دۆزینەوەى چارەسەرى پێویست بۆ کێشەکان و ڕزگارکردنى پڕۆسەى سیاسى هەرێمى کوردستان لەو چەقبەستنەى تێیکەوتووە، تاوەکو ئێستاش ئەم دەستپشخەریە و هەوڵەکان بەردەوامن بەو هیوایەى هەموولایەک بە لەبەرچاوگرتنى هەستیارى بارودۆخەکە و گرنگى ڕووداوەکان، بەرپرسیارانە بەرەو چارەسەرى هەنگاو بنێن.

تەوەرى چوارەم: کۆبوونەوە لە ڕوانگەى هەست بە بەرپرسیاریەتى نەتەوەیى و نیشتمانى و باوەڕى تەواو بە یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیان لە کۆمارى عێراقى فیدراڵدا، پشتگیرى لە هەنگاوەکانى بەرێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، هەروەها پشتیوانى هەنگاو و هەوڵەکانى بەڕێز سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە هەموو ڕوێکەوە بەتایبەتى لە بابەتى شایستە داراییەکان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم دەکات، کۆبوونەوە بەباشى زانى بەردەوامى بەم هەوڵ و هەنگاوانە بدەن.

تەوەرى پێنجەم: بابەتى ناوخۆى و ڕێکخستنەکانى پارتیمان؛ لەم تەوەرەدا گفتوگۆى پێوست لەبارەى ڕێکخستنەکان و ئەرکى ئۆرگانەکانى پارتیمان کرا، بۆ ئەم مەبەستە پێشتر لیژنەیەک پاڵپشت بە پەیڕەوى ناوخۆ، هەروها بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئێستاى کوردستان دیراسەیەکى هەمەلایەنەى ئەنجامداوە. ئەم دیراسە و، ئەنجام و پێنشنیار و ڕاسپاردەکانى دەبنە نەخشەڕێگاى هەنگاوەکانى داهاتوو و ئەوەى پێویستە ئەنجام دەدرێت.

شایەنى ئاماژەیە، کۆبوونەوە لە کەشێکى حزبى و خەمخۆرانە بۆ چارەسەرى کێشە و گرفتەکانى خەڵکى کوردستان و، جوڵەپێکردنى پرۆسەى سیاسى کوردستان و توندوتۆڵترکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ و لایەنە سیاسییە شیعە و سونەکانى عێراق، بەرێوەچوو.

كۆمیته‌ی ناوەندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٣ـی ٦ـی ٢٠٢٦

عربي / کوردیببالغ الحزن والأسى، ننعى وفاة مراسل ومدير مكتب بغداد لشبكة روداو الإعلامية، (هلکوت عزيز)، الذي فارق الحياة إ...
09/06/2026

عربي / کوردی

ببالغ الحزن والأسى، ننعى وفاة مراسل ومدير مكتب بغداد لشبكة روداو الإعلامية، (هلکوت عزيز)، الذي فارق الحياة إثر حادث سير مؤسف على طريق الحلة – البصرة

ومنذ وقوع الحادث، وبتوجيه من مكتبنا، توجه وفد من كوادر منظمة الديوانية التابعة للجنة محلية الكوت لحزبنا الديمقراطي الكوردستاني إلى مستشفى الديوانية لمتابعة حالته الصحية والوقوف إلى جانبه، واستمر في أداء واجبه الإنساني حتى وفاته، كما تولى متابعة إجراءات نقل الجثمان وإرساله إلى بغداد.

وفي بغداد، شارك وفد من الفرع الخامس للحزب في استقبال جثمان الفقيد وتوديعه، تعبيراً عن روح الوفاء والتضامن وتقديم واجب العزاء لعائلته الكريمة.

نتقدم بأحر التعازي والمواساة إلى أسرة الفقيد وزملائه في شبكة روداو الإعلامية، سائلين الله تعالى أن يتغمده بواسع رحمته ويسكنه فسيح جناته، وأن يلهم أهله وذويه الصبر والسلوان.

إنا لله وإنا إليه راجعون

مكتب تنظيم محافظة بغداد
للحزب الديمقراطي الكوردستاني

*********

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان ڕادەگەینین بۆ کۆچی دوایی پەیامنێر و بەڕێوەبەری ئۆفیسی بەغدای تۆڕی میدیایی ڕووداو خوالێخوشبوو هەلکەوت عەزیز ، کە دوای ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای حلە - بەسرە کۆچی دوایی کرد.

لەدوای ڕووداوەکەوە، و لەژێر ڕێنمایی و راسپاردەی مەکتەبمان، وەفدێکی "ڕێکخراوی دیوانییە"ـى سەر بە "لیژنەی ناوچەی کوت"ـی پارتیمان بۆ بەدواداچوون بۆ ڕەوشی تەندروستی و بەدەمەوچوونیان چوونە نەخۆشخانەی دیوانیە، و تا کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئامادەبوون، هەروەها ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەرمەکەی و ناردنی بۆ بەغدای گرتە ئەستۆ.

لە بەغداش شاندێکی لقی پێنجی پارتیمان بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی پێشوازی و ماڵئاواییکردن لە تەرمی کۆچکردوو و پرسەو هاوخەمییان ڕاگەیاند و سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی کرد.

بەم بۆنە دڵتەزێنەوە سەرلەنوێ پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو و هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەین و لە خودای مەزن و دلۆڤان داواکارین ڕوحی کۆچکردوو بخاتە بەر رەحەمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، وە دڵنەوایی بداتە کەسوکار و خانەوادە و هاوپیشەکانی.

إنا لله وإنا إليه راجعون

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدای
پارتی دیموکراتی کوردستان

دكتۆر شاخــەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
05/06/2026

دكتۆر شاخــەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری كەركوک پێشوازی کرد لە سەندیکای پزیشکانی کوردستان و لقی کەرکوکی کۆڕەک تلیکۆم و کەسایەتی و بەرپرسانی حزبی و خەڵکی دڵسۆزو تێکۆشەری شارەکە .

Address

Baghdad

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا - مکتب تنظیم محافظة بغداد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share