05/09/2026
مامۆستا عەلی باپیر سەرپەرشتی کۆبوونەوەی بەرپرسی مەڵبەندەکانی کۆمەڵ دەکات
شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦ هەولێر
مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی بەرپرسی مەڵبەندەکانی کرد
لە کۆبوونەوەکەدا، مامۆستا عەلی باپیر تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و دووپاتی کردەوە کە ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری و قەیرانی گەورەتر دەچێ و پێویستە بەرپرسانی هەرێم مەترسیەکانی ئەم قۆناغ و هەل و مەرجە باش بخوێننەوە، هاوکات باسی لە پەیوەندیە سیاسیەکانی کۆمەڵ کرد بە ئاڕاستەی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان، کە لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی هاوڵاتیان هەنگاوی بۆ دەنێین،
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی کۆمەڵ بەگشتی دەستخۆشی لە کاروچاڵاکی ناوازەی مەڵبەندەکان کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن، وێڕای ئەمەش پاڵپشتی و ڕێنمایی پێویستی ئاڕاستەکردن.