بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ

  • Home
  • Iraq
  • Chamchamal
  • بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ پەڕەیەکی فەرمی حکومییە تایبەتە بە کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری وهونەر لە چەمچەماڵ

بە خۆشحاڵییەوە بفەرموون بۆ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دواین بەرهەمی شاعیری جواننووس محمد کوردۆ.
04/09/2026

بە خۆشحاڵییەوە بفەرموون بۆ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دواین بەرهەمی شاعیری جواننووس محمد کوردۆ.

03/09/2026

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پرسەنامەیەک ئاراستەی شاعیری کورد لەتیف هەڵمەت دەکات

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی مامۆستا لەتیف هەڵمەتی شاعیر کرد، بە هۆی کۆچی دوایی خاتوو سورەیا شێخ عەلی، هاوسەری بەڕێزیانەوە.

دەقی پرسەنامە

بەڕێز: مامۆستا لەتیف هەڵمەت
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سورەیا شێخ عەلی)ـی هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و کەسوکار و خزم و دۆستانتان دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی نەبڕاوە بێت و هاوبەشی خەمتانین.

حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
3ـی ئەیلوولی 2026

کتێبی دەفیانە بڵاوکرایەوەگەنجێکی بەهرەمەندی چەمچەماڵی بۆ یەکەم جار کتێبێکی تایبەت بە فێربوونی ئامێری دەف بە زمانی کوردی ...
01/09/2026

کتێبی دەفیانە بڵاوکرایەوە

گەنجێکی بەهرەمەندی چەمچەماڵی بۆ یەکەم جار کتێبێکی تایبەت بە فێربوونی ئامێری دەف بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە.

محمد بەرزنجی نووسەری کتێبەکەیە گەنجێک و بەهرەمەندێکی چەمچەماڵ و ئەندامی ناوەندی هونەری چەمچەماڵە، بەرهەمەکەی تایبەتە بە فێرکاری ئامێرێکی رەسەنی کوردی کە ئەویش ئامێری دەفە.

کتێبەکە بە شێوازێکی ئەکادیمی و بە شێوەی ئۆنلان، بە هەردوو شێوازی تیۆری و کردەیی شێواز و هەنگاوەکانی فێربوونی ئامێری دەفی تێدا خراوەتە ڕوو، بەشێوەیەک بنەماکانی فێربوونی دەف، فێرکاری نۆتە و داڕشتنی ڕیتمەکوردییەکان لە خۆدەگرێت.

کتێبی دەفیانە هەنگاوێکی بێ پێشینەیە و بۆ یەکەمجارە بە زمانی کوردی کتێبێک تایبەت بە شێوازی فێربوونی دەف بڵاوبکرێتەوە، ناوەڕۆکی کتێبەکە بە شێوەیەک داڕیژراوە فێرخواز دەتوانێت بە شێوازی کردەیی و ئاسان فێری ژەنینی ئامێری دەف ببێت.

بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە کتێبانە سەرەڕای ئەوەی پێویستییەکی مێژووییە هەنگاوێکی بەرپرسیارانەیە بۆ ئەوەی فێرخواز بتوانێت بە شێوازی ئەکادیمی فێری یەکێک لە ئامێرە میوزیکە کوردییەکان ببێت، هاوکات ڕێگایەکی دروستە بەمەبەستنی پاراستن و ئەرشیفکرنی کلتور و فەرهەنگی کوردی.

29/08/2026

فیلمی کۆمیدی ساڵ نمایش دەکرێت

سبەینێ لە دووکاتی جیاواز
(٤:٣٠- ی عەسر/ ٨:٠٠ی شەو)
فیلمی سینەمایی کوردی کۆمیدی (باوڵ) لە هۆڵی رۆشنبیری نمایش دەکرێت.

بلیت لەم شوێنانە دەستدەکەوێت..
ئێچ کافێ- هۆڵی رۆشنبیری

26/08/2026

فیلمی سینەمایی کوردی(باوڵ) لە چەمچەماڵ نمایش دەکرێت

ستافی فیلمی (باوڵ) بە ھاوبەشی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ، فیلمی سینەمایی کوردی(باوڵ) نمایش دەکات.

رۆژی نمایش: یەکشەممە ٣٠/ /٨ /٢٠٢٦،
کاتی نمایش: ٤:٣٠ی عەسر - ٨ی شەو
شوێنی نمایش: ھۆڵی رۆشنبیری
شوێنی فرۆشتنی بلیت: ئێچ کافێ- ھۆڵی رۆشنبیری

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی:.

‪‬ ‪751 104 3904‬ - 0776 681 3471

ئاھەنگی کۆتایی خولەکانی ھاوینەی خانەی شۆڕش بە ڕێوەچووپاش دوو مانگ لە بەڕێوەچوونی خولی ھاوینەی خانەی شۆڕش بۆ رۆشنبیری منا...
24/08/2026

ئاھەنگی کۆتایی خولەکانی ھاوینەی خانەی شۆڕش بە ڕێوەچوو

پاش دوو مانگ لە بەڕێوەچوونی خولی ھاوینەی خانەی شۆڕش بۆ رۆشنبیری مناڵان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٤/ ٨/ ٢٠٢٦، ئاھەنگی کۆتایی خولی ھاوینەی خانەی شۆڕش بۆ رۆشنبیری مناڵان بەڕێوەچوو.

ئاھەنگەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە لێپرسراواوانی حکومی و حزبی و مناڵان و دایبابی مناڵانی بەشدار لە خولەکان، لە خانەی شۆڕش بۆ رۆشنبیری مناڵان بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی ئاھەنگەکەدا وتەی بەخێرھاتن لە لایەن محمد عبدلکریم لێپرسراوی خانەوە پێشکەش کرا، وێڕای بە خێرھاتنی میوانان، دەستخۆشی خۆی ئاراستەی منداڵانی بەشدار لە خولەکان کرد بۆ گرنگیدانیان بەم جۆرە خولانە. ھاوکات سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی مامۆستایان کرد کە ماوەی دوو مانگە مناڵان فێری زانستە جیاوازەکان دەکەن.

پاشان خاتوو دیمەن جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ١٢ی چەمچەماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی بەشی رۆشنبیری مناڵانی چەمچەماڵ، لە وتەیەکدا سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی خانەی شۆڕش کرد بۆ ئەنجامادانی ئەم جۆرە خولانە، ھاوکات بەڵێنی پشتوانی بەخانەی شۆڕش دا لە گەیاندنی داواکارییەکان بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشە و کەموو کوڕییەکانی خانەکە.

دواتر ئدریس شەوکەی بەڕێوەبەری رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ سوپاس و دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد کە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە توانیویانە خزمەت بە مناڵانی ئەم سنورەبکەن و لێرەوە ھانی دایبابی مناڵانی دا زیاتر گرنگی بەم جۆرە خولانە بدەن مناڵەکانیان لەم خولانە بێبەش نەکەن.

ھەر لەو ئاھەنگەدا گروپی ھونەری مناڵانی خانە چەندین گۆرانی و چالاکی ھونەریان پێشکەش بە میوانان و مناڵان کرد.
لە کۆتایدا بە پێدانی خەڵاتی رێزلێنان رێز لە ماندبوونی مامۆستایان نرا و ھاوکات بڕوانامەی بەشداری بە بەشداربووانی خولەکە بەخشرا.

خانەی شۆڕش بۆ رۆشنبیری مناڵان، سەر بە بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵە، ساڵانە لە پشووی ھاوینەدا چەندین خولی جۆراوجۆر بۆ مناڵان دەکاتەوە.

پێشانگایەکی تایبەت بە خۆشنووسی لە چەمچەماڵ کرایەوەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٣/ ٨/ ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی(ئاسۆ بەکر) ق...
23/08/2026

پێشانگایەکی تایبەت بە خۆشنووسی لە چەمچەماڵ کرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٣/ ٨/ ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی(ئاسۆ بەکر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەشێک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومییەکانی چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە ھونەرمەندان و میوانان، پیشانگای تایبەتی خۆشنووس(دانا دارا) کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا چەندین تابلۆی تایبەت بە ھونەری خۆشنووسی نمایشکران، کە بووە جێگای سەرنجی ئامادەبوان و میوانان، لای خۆیانەوە ئامادەبوان وێڕای دەستخۆشی لە خۆشنووسی(دانا دارا) ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ کارەکانی خواست.

ئەم پێشانگایە بە چاودێری قائیمقامەتی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری لە چەمچەماڵ لە بینای بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ کرایەوە.

خۆشنووس (دانا دارا)، یەکێکە لە خۆشنووس و بەھرەمەندەکانی چەمچەماڵ تا ئێستا (١٣) پێشانگای تایبەت بە کارەکانی کردۆتەوە.

فۆتۆ: دلێر عەسکەر

بانگھێشتنامەبەچاودێری قائیمقامەتی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ  (١٣)یەمین پێشانگای تایبەتی  ...
22/08/2026

بانگھێشتنامە

بەچاودێری قائیمقامەتی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ (١٣)یەمین پێشانگای تایبەتی خۆشنووس (دانا دارا) دەکرێتەوە

سبەینێ یەکشەممە: ٢٣/ ٨/ ٢٠٢٦،
کات :(١١)ی پێشنیوەڕۆ
شوێن: بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ

خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبونتان

سوپاس و پێزانینیەکێک لە نیشانەکانی ئاستی رۆشنبیری و ھونەری ھەر شار و شارۆچکەیەک رەنگدانەوەی بەھرە و تواناھونەرییەکانی ھو...
19/08/2026

سوپاس و پێزانین

یەکێک لە نیشانەکانی ئاستی رۆشنبیری و ھونەری ھەر شار و شارۆچکەیەک رەنگدانەوەی بەھرە و تواناھونەرییەکانی ھونەرمەندان و بەھرەمەندانی خۆیەتی بە سیما و شوێنە گشتییەکانی ئەو شار و شارۆچکەیە.

خۆشبەختانە چەمچەماڵ لەسایەی کۆمەڵێک لە ھونەرمەندان و بەھرەمەندان بێبەش نییە لەو سیما ھونەرییە ناوازانە، لە رابردوو و ئێستادا بە چەندین کاری ھونەری ھەوڵدراوە چەمچەماڵ لەکاری ھونەری و رۆشنبیری بێبەش نەبێت و کارە ھونەرییەکان ببن بە نیشانەی گەشەی ئاستی ھونەری لە چەمچەماڵ.

لەو ڕوانگەیەوە بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ بە ئەرکی پیشەیی خۆی دەزانێت سوپاس و دەستخۆشی لە کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ بکات کە خۆبەخشانە ھونەرمەندان و بەھرەمەندانیان لە نوێترین کاریاندا ھەستاون بە نەخشاندنی ھونەری شۆستەکانی ناو بازاڕی چەمچەماڵ.

ئومێد دەکەین ئەم جۆرە کارانە ھانی تەواوی ھونەرمەندان و بەھرەمەندان بدات، کە بە توانا ھونەرییەکانیان سیمای چەمچەماڵ جوانتر بکەن.

پرسەو ھاوخەمیبەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ پرسە و ھاوخەمی خۆی ئاراستەی فەرمانبەر و لێپرسراوی خانەی شۆڕش(محمد ع...
13/08/2026

پرسەو ھاوخەمی

بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ پرسە و ھاوخەمی خۆی ئاراستەی فەرمانبەر و لێپرسراوی خانەی شۆڕش(محمد عبدالکریم ) دەکات، بەبۆنەی ژیانئاوایی(حاجی شێخ حسین شێخ رەزا)ی کانی چنارەیی مامی بەڕێزیان، داواکارین لە خوای گەورە رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و دواخەمی خانەوادەکەیان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

Address

Chamchamal

Telephone

+964538970981

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share