بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بە بڵاوکردنەوەی کاروچالاکییەکان

فۆتۆ... تەکیەکۆتا هەفتەئەنجامدانی پشکنینەکانی قوتابيانی تازە تۆماری قوتابخانەکانی ناحیەی تەکیە لە لایەن بەشی تەندروستی خ...
03/09/2026

فۆتۆ... تەکیە
کۆتا هەفتە

ئەنجامدانی پشکنینەکانی قوتابيانی تازە تۆماری قوتابخانەکانی ناحیەی تەکیە لە لایەن بەشی تەندروستی خوێندنگاکانی مەڵبەندی تەندروستی تەکیە سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان دەستی پێکرد.
پشکنینەکان (پشکنینی چاو و پێوانی کێش و باڵا و پشکنینی ددان)یان بۆ ئەنجام دەدرێت

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد سەر بە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لەمانگی ڕابردودا ( ٢٠٠) جار ششتنەوەی گورچیلە...
02/09/2026

لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد سەر بە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لەمانگی ڕابردودا ( ٢٠٠) جار ششتنەوەی گورچیلە بۆ (٢٨) چارەخوازی گورچیلە لە سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری ئەنجامدراوە.

"دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و ئیدارە وپزیشک و سەرجەم کارمەندانی ماندونەناس و دڵسۆزی تەندروستی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد دەکەین هیوای سەلامەتی و لەشساغی بۆ هەموو لایەک ئەخوازین "

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

پرسەنامە...پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خاتوو ( چرۆ کریم احمد)کارمەندی  یەکەی لێژنە پزیشکییەکانی چەمچەماڵ سەربە دیوانی...
31/08/2026

پرسەنامە...

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خاتوو ( چرۆ کریم احمد)کارمەندی یەکەی لێژنە پزیشکییەکانی چەمچەماڵ سەربە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەین ،کۆچی دوای (گەلاوێژ محمد)ی دایکیان غەمبار و دڵتەنگی کردین، داواکارین خوای گەورە سەبوری کەسوکارییان بدات و ئەم کۆستە دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکانیان بێت.

"إنا لله و إنا إليه راجعون"

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

پرسەنامە...پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز ( دڵشاد ابوبکر کاکەڕەش)کارمەندی  هۆبەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمانی بانی مەق...
31/08/2026

پرسەنامە...

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز ( دڵشاد ابوبکر کاکەڕەش)کارمەندی هۆبەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمانی بانی مەقانی سەربە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەین ،کۆچی دوای (ابوبکر کاکەڕەش)ی باوکیان غەمبار و دڵتەنگی کردین، داواکارین خوای گەورە سەبوری کەسوکارییان بدات و ئەم کۆستە دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکانیان بێت.

"إنا لله و إنا إليه راجعون"

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

بەفۆتۆ...پێشکەش کردنی  سیمیناری هۆشیاری تەندروستی بەناونیشانی (چۆن مناڵێکی تەندروست بین؟)بۆ (٢٠٠) قوتابی بەشداربووی خولی...
31/08/2026

بەفۆتۆ...

پێشکەش کردنی سیمیناری هۆشیاری تەندروستی بەناونیشانی (چۆن مناڵێکی تەندروست بین؟)
بۆ (٢٠٠) قوتابی بەشداربووی خولی هاوینە لە (مزگەوتی حاجی محمدی باکۆک ) لە ناحیەی شۆڕش لەلایەن هۆبەی ڕۆشنبیریی و پتەوکردنی تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی تەکیەی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان.

ئامانج لەم هەڵمەتانە بۆ ڕێنمای و هۆشیارکردنەوەی مناڵان و قوتابیان و خوێندکاران و هاوڵاتیان و هەموو لایەکە تاکو پارێزراو و سەلامەت و تەندروست بن بەدووربن لەو کردار و خو و خۆراکانەی دەبنە مەترسی و زیان بۆسەر مناڵان بەتایبەتی.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

(٢) تۆن لەناوبرا بڕی (٢) تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو ،کە لە دووکان و مارکێت و بازاڕی ناحیەی شۆڕش دەستی بەسەرداگیرابوو لەل...
30/08/2026

(٢) تۆن لەناوبرا

بڕی (٢) تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو ،کە لە دووکان و مارکێت و بازاڕی ناحیەی شۆڕش دەستی بەسەرداگیرابوو لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی ناحیەی شۆڕش لەناوبران.

شمەکەکان لەهەشت مانگی ڕابردودا لەکاتی گەڕان و پشکنینی لێژنە هاوبەشەکانی ناحیەی شۆڕش و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی شەهید سەید جەوهەر لەناحیەی شۆڕش دەستیان بەسەرداگیرابوو.


ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەنەخۆشخانەی گشتـی باسەڕە سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چـەمچـەمـاڵ لەم مانگەدا: ٢١٠٥ ــ ن...
30/08/2026

خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەنەخۆشخانەی گشتـی باسەڕە سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چـەمچـەمـاڵ لەم مانگەدا:

٢١٠٥ ــ نەخۆش سەردانیان کردوە
٣٣٨ ــ نەخۆش (داخل)کراون چاودێری کراون
١٠٧ ــ حاڵەتی بەهاناوەچون لەبەشی فریاکەوتن تۆمارکراوە
٥٧ ــ کەس پشکنین و شیکاری لەبەشی تاقیگەیان بۆ کراوە
٨١ ــ کەس چارەسەرییان وەرگرتوەلەبەشی ددان
٧٩ ــ هێڵکاری دڵ کراوە
٦٤ ــ تیشک Xray گیراوە

دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئیدارە و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە دەکەین کە شەو و ڕۆژ خزمەت دەکەن، هیوای سەلامەتیان بۆ دەخوازین.

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

29/08/2026

بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە لە دوو ڕوداوی هاتۆچۆدا گەنجێکی تەمەن (٢٦) ساڵ گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی تر برینداربوون

کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید پێشڕەوبەپێی ئامارێک لــەم مانگەدا لــە کلینکی ڕاوێژکاری شەهید پێشڕەو (استشاری) سەر بە بەڕێوەبەرا...
28/08/2026

کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید پێشڕەو

بەپێی ئامارێک لــەم مانگەدا لــە کلینکی ڕاوێژکاری شەهید پێشڕەو (استشاری) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکەش کراوە:

٢٩٤٤ ــ نەخۆش سەردانی کردوە
٥٣ ــ ئیکۆی دڵ کراوە
٦٦٥ ــ کەس پشکنین و شیکاریان لە تاقیگە بۆ کراوە
٤٢٦ ــ سۆنار ئەنجامدراوە
٩٣ ــ لەگەچگرتن کراوە
٧٣ ــ نەشتەرگەری بچوک ئەنجامدراوە
١٠٨ ــ هێڵکاری دڵ کراوە
٨٢ ــ ڕاپۆرتی پزیشکی تۆمارکراوە

سوپاسی بەڕێوەبەر و ئیدارە و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و فــەرمــانبەرانی کــارگێڕی کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید پێشڕەو دەکــەین ،کەزۆر دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە لە خزمەتی نەخۆشەکاندان.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

بەفۆتۆ...لەدرێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیدا شەوی ڕابردوو ئارام ئەحمەد، لێپرسراوی کارگێڕی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەها...
24/08/2026

بەفۆتۆ...

لەدرێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیدا شەوی ڕابردوو ئارام ئەحمەد، لێپرسراوی کارگێڕی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوەڵی هۆبەکانی کارگێڕی پەرسیاران و پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی هەریەک لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو و سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و بەشی پێشوازی سالار فەقێ محمد زەنگەنە و بانکی سەرەکی خوێن و یەکەی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ ی کرد.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

Address

Chamchamal

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share