24/08/2026
سوپاس و پێزانین...
لە بنەماڵەی كۆچكردو (حاجی رسول ممند ) ڪانی وەتمانی وە
بەڕێزان ....
بەناوی بنەماڵەکەمان و سەرجەم خزمانەوە لەناخی دڵمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ڕا دەگەیەنین
بۆ نوێنەری هەموو کارمەندانی دەزگا حکومیەکان و
کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خزمان و دۆست و ئەو بەڕێزانەی کە ئەرکیان کێشا بە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردن و پرسەی خوالێخۆش بووی بنەماڵەكەمان و كەسایەتی دیاری دۆڵی خەلەڪان(حاجی رسول ممند ) یان بەتەلەفۆن و نامە و لەڕێگەی پەیج و ئەکاونت و سۆشیال میدیا كانەوە هاوبەشی و هاوخەمیتان دەربڕیوە ، هاوسۆزی ئێوەی خۆشەویست خەم و پەژارەی دڵی ساڕێژ کردین و وە لە خەم و پەژارەی ئێمەتان كەم كردەوە، زەحمەتتان كێشاوە ئەم هەڵوێستەتان بووە مایەی سەبوری و دڵنەوایی و كەمكردنەوەی بەشێك لە نارەحەتیەکانمان،
لە خودای مەزن داواکارین كە خوای گەورە هەموولایەكتان لە خەم و پەژارە بە دوور بگرێت، دۆستایەتی و خزمایەتی و وەفاداریتان لە بیرناكەین.
ئێمە وەک بنەمەڵەکەمان وێڕای سوپاس و پێزانیمان بۆهەموولایەک لە پەروەردگاری مەزن دواکارین پاداشتی خێرتان بداتەوە کەوا لەم کۆستە گەورەیەدا لەگەڵمان بون و دڵنەوایی وئارامیتان پێ بەخشین بۆیە بەپێویستمان زانی وەک وەفایەکی خزمانە سوپاس گوزاری خۆمانتان پێ ڕابگەیەنین...
دواجار هەموو خزم ودۆستان و هاوشاریانی خۆشەویست .خوای گەورە نمونە تان زیادکات لەکەسایەتی و خزمایەتی بەردەوامتان کەم نەکات ،
وە فیردەوسی بەرین جێگەی مردوانی هەموولایەک بێت .
دووبارە سوپاسی خەمخۆری و وەفاداریتان دەکەین .
بنەماڵەی كۆچكردوو ( حاجی رسول ممند )💐