سڵاو ئەزیزانم ...
"Humanity NGO"
دەزگایەکی نا حکومیە هەڵدەسێت بە سازدانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی کتێب بە گشتی بۆ کەمپەکانی شاریار لە دهۆک. ئەم هەڵمەتە لە گشت پارێزگاکانی عێراق و بە تایبەتی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت لە ڕێگای تیمێکی خۆبەخش. خۆشحاڵ دەبین بە هاوکاریکردنمان بە بەخشینی 2 کتێب یاخود زیاتر لە هەر تاکێکی بەڕێزتان تا هەموومان بە یەک دەست هاوکار بین لە پەرەپێدانی ئاستی خوێندنەوە و هۆشیاری لە نێوان
3338 خێزانی ئاوارەبووی خۆشەویست. تکایە هاوکاری برایانمان بن بە کتێبەکانتان ، بەشدار بن لە گەڵمان بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاستی کاتەکانیان لە کەمپ و خۆشەویستی بۆ زانیاری و ئەدەب. مەبەستی سەرەکیمان لە ماوەیەدا گەیشتنە بە 1400 کتێب بە یارمەتی هەموو لایەک.
دەتوانن هاوکارمان بن لە گەیاندنی کتێبەکان لە هەریەک لە پارێزگاکانی : هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک بە پەیوەندی کردن بە خۆبەخشەکانەوە.
تێبینی:
تکایە ناو و بەرواری ڕۆژەکە لە دووەم ڵاپەڕەی هەر کتێبێکدا بنووسن.
دەکرێت کتێبەکانتان بریتی بن لە زمانەکانی : کوردی ، عەرەبی ، ئینگلیزی.
تکایە ئاگادار بن لەوەی کتێبی بابەتی ئاینی وەرناگیرێت و دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
ئەم کەمپینە لە بەرواری 25-8 تاوەکو 15/9 بەردەوام دەبێت. تکایە بەشدار بن لە ڕووناککردنەوەی ژیانی 18550 برا و خوشکمان بە هەڵوێستان.
بۆ زانیاری زیاتر یاخود بەخشینی کتێبێک پەیوەندی بە پەیجەوە بکەن....