11/06/2016
نە لڤین و نە خاوەنەکەی شایەنی ئەوە نین کات و وشەیان لێ سەرف بکرێ بەڵام ئەوجارەیان بۆ ئەو کەسانەی شەرم لە قەڵەمەکانیان ناکەنەوە و هێشتا لە سەر ئەو (جوێنپەڕە) ریسوایە ناویان نوسراوە،دەربارەی بابەتێک کە دەربارەی نووسینگەی بەڕیز سەرۆکی حکومەت نووسیویانە چەند خاڵێک دەخەینە بەر چاو:
- خەڵكی کوردستان دەزانن تونێل بە دەرزی لێنادرێ و لەناوجەرگەی پایتەخت ناتواندرێ بشاردرێتەوە،لڤینچیەکان لە خۆیانەوە تەماشای خەڵک دەکەن و وادەزانن گەوجن!
- ئەو پاڕکەی باسی دەکەن زەویەکی بەتاڵ بوو و ئێستا کراوەتە پارک و بەو زووانە تەواو دەبێ و منداڵانی هەولێر کاتی تێدا بەسەر دەبەن.
- ئەو کۆشکەی کە وێنەکەی لەگەڵ بابەتەکە بڵاوکراوەتەوە گوایە کۆشکی نێچیرڤان بارزانیە، خۆشبەختانە کۆشکە و یەکێکە لە باڵەخانە هەرەجوانەکانی هەولێر و بینایەی کتێبخانەی گشتی هەولێرە و لەلایەن تیپی زەیتوونی کۆریای باشوور درووستکراوە.